کتێبخانەی کۆمه‌ک

 

«کۆمه‌ک» ناوه‌ناوه‌، به‌پێی توانا و به‌ هاوکاریی دۆستانی هێژا به‌رهه‌می نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌م خوێندکارانی کوردستان. بۆ داگرتنی هه‌ر به‌رهه‌مێک کلیک له‌ وێنه‌که‌ی خۆی بکه‌.

 

 

30

«ماتەماتیکی دە مەتری»
دەفتەرچەیە بۆ پۆلەکانی ئاستی بەرایی.

نووسەر: Ulf Eskilsson، وەشانخانە: Sica

 

 

29

ماتەماتیک - ژمارە و نیگاری جادووبەند.

دەفتەرچەیە بۆ پۆلەکانی ئاستی بەرایی.

نووسەر: Ulf Eskilsson

وەشانخانە: Sica

 

28

 

«بەرۆکگیریی ماتەماتیکانە»

Ulf Eskilsson

وەشانخانە: Sica

 

27

 

«تۆزی ئەستێران»

Ulf Eskilsson och Richard Hultén

وەشانخانەی Sica.

 

26

 

بەرنامەی «هەنگاو بە هەنگاو» - شەش بەرگ بەرنامە، نامە بۆ خێزان، پۆستەر و گۆرانی، هەروەها ڕێنامەیەک بۆ مامۆستا.

 

25

ئۆسا ڤەدین

Åsa Wedin

Språkande i förskolan och grundskolans tidigare år

زمان و فێربوون - ئاخافتن لە زارۆخانە و ساڵانی بەرایی فێرگەدا

Studentlitteratur 2010

24

Tall og tanke - matematikkundervisning på 1 til 4 trinn

Ida Heiberg Solem, Bjørnar Alseth, Gunnar Nordberg

Gyldendal akademisk 2010-01

http://www.gyldendal.no

«ژمارە و بیرۆکە - ماتەماتیک بۆ پۆلەکانی ئاستی بەرایی»
تۆڕی فێرکاریی برادۆست www.bradost.net

 

23

Birgitta Friberg, Ilse Hakvoort

Konflikthantering i professionellt lärarskap

Gleerups Utbildning AB. www.gleerups.se

«چارەی ناکۆکی لە فێرگەدا»
ستۆکهۆلم، پاییزی
2015

تۆڕی فێرکاریی برادۆست www.bradost.net

22

Margareta Normell

Från lydnad till ansvar

Studentlitteratur

«لە گوێڕایەڵییەوە بۆ بەرپرسایەتی»

تۆڕی فێرکاریی برادۆست.

ستۆکهۆلم، بەهاری 2015

21

«بنجی کورد و زمانەکەیان»

تەوفیق وەهبی، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد، بەرگی دووهەم، بەشی دووهەم، لاپەڕە 24-1. بەغدا 1974..

20

Bergi_HeshtewaneyDiplomasi«هه‌شته‌وانه‌ی دیپلۆماسی»

کای فاڵکمان Kaj Falkman- دیپلۆمات و نووسه‌رێکی ناوداری سوێدییه‌. فاڵکمان ساڵانی 1959-2001 له‌ وه‌زارتی هه‌نده‌رانی سوێد دیپلۆمات بووه‌ و له‌ چه‌ندین پێته‌ختی دونیادا کاری کردووه‌، بۆ نموونه‌: تۆکیۆ، له‌نده‌ن، هانۆی، ژه‌نێڤ، لیسابۆن، لواندا و ئیستنه‌بوول. وه‌ک نووسه‌ریش، فاڵکمان خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می به‌رچاوه‌.

له‌م کتێبه‌دا هه‌شت گوتاری دیپلۆماسییانه‌ی فاڵکمان کراونه‌ته‌ کوردی. دوو گوتاریان ده‌رباره‌ی کوردستانه‌ و شه‌شه‌که‌ی دیکه‌ ده‌رباره‌ی هونه‌ری دیپلۆماسین.

19

Description: Description: Description: Sazmangeri_Berg«سازمانگه‌ری» – کۆمه‌ک، کوردستان 2012

ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه‌ ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆ ئاشنابوون به‌ چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ی «سازمانگه‌ری» و مه‌به‌ستیش لێی په‌ی بردنه‌ به‌ خه‌توخاڵی هاوچه‌رخی ئه‌م بواره‌. سه‌ره‌تا، کورته‌باسێکی تیۆریی سازمانناسی، ساختاری سازمان و ڕێبه‌رایه‌تی پێشکه‌ش ده‌کرێن و پاشان هونه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی و تواناسازی له‌ بواری سازمانگه‌ری و ڕێبه‌رایه‌تیدا ده‌خرێنه‌ به‌رباس.

18

«بەرەنگاریی چەپاندن» – کۆمه‌ک، نۆروێژ 2011

ئه‌م په‌رتووکه‌ ڕێنمایه‌ دژی «چه‌پاندن»، فێرگه‌ ده‌توانێت‌ بۆ پێشگرتن و نه‌هێشتنی «چه‌پاندن» Bullying (ئازاردان، سه‌رکردنه‌سه‌ر، سه‌رخستنه‌سه‌ر) سوودی لێ وه‌ربگرێت‌. ڕێنمایەکه‌ له‌ لایه‌ن «سه‌نته‌ری تۆژینه‌وه‌ی ڕه‌فتار» له‌ زانکۆی شاری «ستاڤانگەر» به‌رهه‌م هێنراوه‌. زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌پاندن په‌خشان ده‌کات، پێناسه‌ی ده‌داتێ، ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر و پێشگرتنی ڕوون ده‌کاته‌وه‌ بۆ کارگێڕ و مامۆستایانی فێرگه به‌ مه‌به‌ستی پیاده‌ کردنیان له‌ به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی فێرگه‌دا.

17

«ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» - یۆران هێمبێری، ستۆکهۆلم 2011

ڕۆژانه‌ له‌ بواری هه‌مه‌جۆردا بڕیار ده‌رده‌چێت خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م پڕۆسه‌ی بڕیاردانه‌ که‌ی ده‌بێ دێمۆکراتانه‌ بێ و ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ چی؟

له‌م پاشخانه‌ تیۆرییه‌دا «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» پێشکه‌ش ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسیارانه‌. مۆدێله‌که‌ گشتییه‌ - له‌ ده‌سته‌یه‌کی کاری بچووکه‌وه‌ کارایه‌ هه‌تا ده‌گه‌یته‌ سازمانی جیهانگیری وه‌ک UN و بریتییه‌ له‌ سێ هه‌نگاو...

16

Description: Description: Description: Bergi_Kheezan.jpg«خێزان و ناسکه‌ساڵی منداڵی»  کتێبێکی تایبه‌ته‌ به‌ زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی خێزان و منداڵ له‌ لایه‌ک، ڕۆڵی فێرگه‌ و ده‌وروبه‌ر له‌ لایه‌کی دیکه‌. ئه‌م کتێبه‌ پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌ وه‌شانخانه‌که‌ی، موحه‌مه‌د مودیری له‌ زمانی نۆروێژیه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ی کردوه و وه‌ک دیاری له‌ خزمه‌تی هه‌مواندایه‌.

15

Description: Description: Description: Bergi_7WaneyFelsefi.jpg«7 وانه‌ی فه‌لسه‌فی» بابه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی تایبه‌ته‌ بۆ قۆناخه‌کانی ناوه‌ندی خوێندن، نه‌وجه‌وانان ئاشنا ده‌کات به‌ سه‌ره‌تایه‌ک‌ له‌ دونیای فه‌لسه‌فه. ئه‌م کتێبه‌ که‌ریم مسته‌فا نووسیویه‌تی، کۆمه‌ک له‌ کۆتایی 2006 دا به‌ چاپی گه‌یاندوه‌.‌

 

14

Description: Description: Description: Berg_PlaniFeerkariBnerreti_web.jpg«پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ بۆ فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی» - نووسینی که‌ریم مسته‌فا. پێشنیازه‌ له‌ «کۆمه‌ک» ـه‌وه‌ بۆ پێشخستنی سیسته‌می فێرکاریی کوردستان.

 

13

Description: Description: Description: Berg_PlaniFeerkariZarokhane_web.jpg«پلانی فێرکاریی هاوچه‌رخ بۆ زارۆخانه» - پێشنیازه‌ له‌ «کۆمه‌ک» ـه‌وه‌ بۆ پێشخستنی سیسته‌می زارۆخانه‌ی کوردستان.

 

12

Description: Description: Description: Bergi_52Prsyar_20060219.JPGپه‌نجا و دوو پرسیاری فه‌لسه‌فی لۆجیکی و کۆمه‌ڵایه‌تی / که‌ریم مسته‌فا / ڕێبه‌ندانی 2006

 

 

11

Description: Description: Description: Bergi_Reeguzer_web.jpg«ڕێگوزه‌ری بیری سیاسی» - نووسینی سڤێن ئێرک لیدمان به‌ سوێدی نووسیویه‌تی و ئاسۆس شه‌فیق له‌ کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ته‌رجه‌مه‌ی کردوه‌. چاپی سێیه‌م، کوردستان 2010.

 

10

Description: Description: Description: Bergi_PR_web.jpgڕێنامه‌ی «په‌یوه‌ندسازی»ی ڤێستانده‌ر - به‌رهه‌مێکی دیکه‌یه‌ له‌ هونه‌ری په‌یوه‌ندسازی PR ده‌دوێ.

 

9

Description: Description: Description: Bergi_AydiolojiySyasiyHawcherkh_web.jpg«ئایدیۆلۆژیی سیاسیی هاوچه‌رخ»  - له‌م کتێبه‌دا ئایدیۆلۆژیی سیاسیی هاوچه‌رخ به‌راورد ده‌کرێن. نووسینی به‌ زمانی سوێدی: ڕه‌یدار لاشۆن، ته‌رجه‌مه‌ی ئاسۆس شه‌فیق. چاپی دوه‌م، کوردستان 2010.

 

8

کتێبه‌کانی جۆگرافیای 1 و 2، له‌ دانانی Arild Skaug
Description: Description: Description: Bergi_Ggeo_1_web.jpgپاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌ ده‌زگه‌ی په‌خش و دانه‌ری کتێب، به‌ ده‌ستکاره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌ و له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌ده‌ی گشتی هه‌ولێره‌وه‌‌ چه‌ند ژماره‌یه‌کی لێ چاپ کراوه‌ و ئێستا وه‌ک ئه‌زموون له‌ پرۆژه‌کانی کۆمه‌کدا به‌کارده‌هێنرێت.

 

·         جیۆگرافیا به‌رگی 1

·         ڕێنامه‌ی مامۆستا به‌رگی 1

·         جیۆگرافیا به‌رگی 2

 

7

كتێبی «من ده‌توانم، ...» ی خاتوو ئه‌مه‌نده‌ کلینتۆن پرۆفیسۆری ده‌رونناسی و خاتوو ئێلڤیا ئه‌مێستی له‌ شه‌ش به‌رگدا ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کراوه‌ و به‌رگی یه‌ک تا چواری له‌ هه‌ندێک پرۆژه‌ فێرکارییه‌کانی کۆمه‌ک-دا به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونی به‌کاردێت، تا دواتر ده‌کرێته‌ پرۆگرامی خوێندن.

Description: Description: Description: Bergi_Mn_Detwanm.jpg

·         به‌رگی یه‌که‌م

·         به‌رگی دوه‌م

·         به‌رگی سێیه‌م

·         به‌رگی چواره‌م

·         به‌رگی پێنجه‌م

·         به‌رگی شه‌شه‌م

6

هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی بێوچان کار بۆ ڕیفۆرم له‌ سیستێمی فێرکاری وه‌ڵاتدا ده‌کات، فه‌رموون هه‌ردوو کتێبه‌که‌ له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ دابگره‌، له‌ساڵی پار هه‌ردوو کتێبه‌که‌ له‌ کوردستان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ چاپ کراوه‌.

 

ڕیفۆرم

چۆنایه‌تی سیستێمی فێرکاری

5

Description: Description: Description: Bergi SystemiFeerkari.jpgكتێبی «سیستێمی فێركاری» چاپی دووهه‌م، له‌ نووسینی مامۆستا هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی، سه‌رچاوه‌گه‌لێكه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ سیستێمی فێركاری كوردستاندا، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ دانانی پلانی كاری وه‌زاره‌ت، په‌روه‌رده‌، فێرگه‌ و مامۆستا. به‌ به‌رده‌وامی كارده‌كرێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی.

 

4

Description: Description: Description: Bergi_Pippi_20060217_1.jpgده‌نگه‌کتێبی «پیپپی» / ئاسترید لیندگرێن / ڕێبه‌ندانی 2006

«پیپپیی گۆره‌ویدرێژ» کیژۆڵه‌یه‌کی زیت و زرنگی نێو چیرۆکستانی نووسه‌ری ناوداری سوێدی ئاسترید لیندگرێن – ـه‌. ساڵی 2003، له‌ ستۆکهۆلم، وه‌شانی ئاپێک «پیپپی» به‌ کوردی بڵاوکرده‌وه‌. خه‌بات عارف و ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د له‌ سوێدییه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌یان کردووه‌. ساڵی 2006 «کۆمه‌ک»‌ به‌ هاوکاریی هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سووڵ ئه‌م کتێبه‌ی کرده‌ ده‌نگه‌کتێب. خوێندنه‌وه‌ی سه‌میره‌ محه‌مه‌د. دیزانی به‌رگ: حه‌مه‌ زانکۆ. ئه‌م سیدیه‌ هه‌زار و پێنجسه‌د دانه‌ی لێ چاپ کراوه‌ و دیاریی «کۆمه‌ک»‌ ـه‌ بۆ منداڵانی کوردستان. بۆ فرۆشتن نییه‌.

 

3

Description: Description: Description: Bergi_Metologi_1.JPGمێتۆلۆجیای یۆنانی / ئێریک ئێریکسۆن /  به‌فرانباری 2005

مێتۆلۆجیای یۆنانی دێرین سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تییه‌. ئه‌م کتێبه‌ باسێکی ئه‌و خه‌ێاڵبازییه‌ به‌ زمانی کوردی ده‌گێڕێته‌وه‌. نووسینی ئێریک ئێریکسۆن، نیگاری ئێڤا ئێده‌. که‌ریم مسته‌فا له‌ نه‌رویژییه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کردووه‌، مۆنتاژ و هونه‌رکاریش له‌ حه‌مه‌ زانکۆوه‌. وه‌شانی کۆمه‌ک، سلێمانی / کوردستان -  2006.

2

Description: Description: Description: Bergi_KhwndneweiKurdi.JPGخوێندنه‌وه‌ی کوردی / چاپی یه‌که‌م گه‌ڵاڕێزانی 2004 ، چاپی دووه‌م و سێیه‌م‌ 2005

 

کۆمه‌ک کتێبی «خوێندنه‌وه‌ی کوردی» بۆ خوێندکارانی پله‌ی ناوه‌ندیی که‌رکووک ئاماده‌ کردووه‌. گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 2004 چاپی یه‌که‌می به‌ تیراژی 2500 دانه‌ بڵاو کرایه‌وه‌. نه‌ورۆزی ساڵی 2005 چاپی دووه‌می به‌ تیراژی 2500 ی دیکه‌ بڵاوکرایه‌وه‌. چاپی سێیه‌م هاوینی 2005 به‌ تیراژی پێنج هه‌زار دانه‌ بڵاوکرایه‌وه‌. ئه‌م چاپی سێیه‌مه‌ دیاریی دۆستانی کۆمه‌ک بوو له‌ شاری ستاڤانگه‌ری وه‌ڵاتی نۆروێژه‌وه‌.

1

Description: Description: Description: BergiRindo.jpgده‌نگه‌کتێبی «ڕندۆ» /  ئولف لوێفگرێن / نه‌ورۆزی 2003

حه‌مه‌ زانکۆ / کۆمه‌کی کوردستان

 

 

گۆڤاری «هیوا» 1957

 

«...»