·
ساڵی 2013 1.
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
2013 – نۆروێژ o دوا
نامەی کۆمەکی
نۆروێژ 2013 ·
پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه / کۆمه‌ک
/ ئوسلو 2013 ·
ساڵی 2012 2.
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
2012 – نۆروێژ o ڕاپۆرتی
دارایی به
زمانی کوردی o ڕاپۆرتی
دارایی به
زمانی نۆروێژی o پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه / کۆمه‌ک
/ ئوسلو 2012 ئه‌رشیڤ ·
ساڵی
2010 کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-
نۆروێژ 2010 4. پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه،
ئوسلۆ 2010 5. ڕاپۆڕتی
کاری کۆمه‌ک،
نۆروێژ 2010 6.
ڕاپۆڕتی
دارایی کۆمه‌ک،
نۆروێژ 2010 ·
ساڵی
2007-2008 1.
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-
نۆروێژ 2007 & 2008 2.
ڕاپۆرتی
دارایی کۆمه‌ک-
نۆروێژ 2007 & 2008 3.
ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک-نۆروێژ
2007 & 2008 5.
نامه‌ی
سه‌رۆک، به‌هاری
2008 6.
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
- سوێد 2007 7.
نامه‌ی
پایزی
سه‌رۆکی کۆمه‌ک
- نه‌رویج 2007 ·
ساڵی
2006 8.
ڕاپۆرتی
دارایی کۆمه‌ک-
سوێد 2006 9.
ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک -
سوێد 2006 10. کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-
نه‌رویج 2006 11.
ڕاپۆرتی
دارایی کۆمه‌ک
- نه‌رویج 2006 12.
ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک -
نه‌رویج 2006 13. پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
/ سوێد 2006 ·
ساڵی
2005 15.
ڕاپۆرتی
ئابووریی ساڵی
2005 16.
نامه‌ی
زستانه‌ی کۆمه‌کی
نه‌رویژ 2006 ·
ساڵی
2004 22. پرۆتۆکۆلی
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕی نوێی
کۆمه‌کی نه‌رویژ
/ 2005 23.
پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
/ ئوسلو /
2005 26.
یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕ / 2004 |
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-نۆروێژ
2007/2008 بانگهێشت
و پێشنیار بۆ
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه به‌خێربێن
بۆ کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
له وه‌ڵاتی
نۆروێژ، کۆمه‌ک
له ساڵی یازده‌هه‌مینی
کاریدایه،
بواری کار
فره‌وانه و
ئاسۆی گۆڕینی
سیستێمی فێرکاری
وه‌ڵات ڕۆناکه،
کار بۆ ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی به‌رده‌وامه. ئاماده‌بوونتان
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه،
ده‌رفه‌تێکه
بۆ دیدار و
گفتوگۆ بۆ ڕه‌وتی
ساڵی نوێ. به‌شداربوونتان
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه. مێژوو: ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه
25 یانوار 2009 Uranienborgskole, Briskeby 7
0257 Oslo ڕۆژه‌ڤی
کۆبوونه‌وه 1-
ده‌سپێک 2-
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک و
سکرتێری کۆبوونه‌وه 3-
سه‌لماندنی
ڕۆژه‌ڤ 4-
ڕاپۆرتی
کاری ساڵی ڕابوردوو 5-
ڕاپۆرتی
دارایی
6-
ڕاپۆرتی
سه‌رپه‌رشتیار
7-
ئازادکردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر 8-
قسه‌کردن
له‌سه‌ر ئه‌و
پێشنیازانه‌ی
له لایه‌ن
پشتیوانانه‌وه
هاتوون
9-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
نوێ 10-
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رپه‌رشتیاری
نوێ 11-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی نوێ
بۆ ڕێکخستنی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی
داهاتوو 12-
پێشنیاز
بۆ ساڵی
داهاتوو 13-
کۆتایی
کۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزمان
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
کۆمه‌ک ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک-نۆروێژ
2007 & 2008 کۆمه‌ک
له ساڵی 2007 تا
کۆتایی 2008
چالاکانه و
بێ‌وچان له
هه‌ر سێ وه‌ڵاتی
کوردستان،
سوێد و نۆرۆێژ
کارا بووه، ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی و
به دێموکراتی
کردنی سیستێمی
فێرکاری وه‌ڵات
سه‌رشاری به‌رنامه‌ی
کار بوون. فه‌رموون
له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا
کورته‌ی
چالاکییه‌کان
ده‌هۆنینه‌وه،
·
سنووری
پرۆژه‌ی فێرکاری
فره‌وان
بووه له کۆیێ
و پشده‌ر و بیتوێنه‌وه
هه‌تا بامه‌ڕنی
له بادینان
له لایه‌ک،
له ڕه‌واندزی
پاشای گه‌وره‌وه
تا شاری مه‌خموور
له بناری چیای
قه‌رچوخ له
لایه‌کی دیکه، له ئێستادا
نێزیکی 40 پرۆژه‌ی
به سیستێمی
کۆمه‌ک به‌ڕێوه
ده‌چن. ·
چه‌ندین
خولی تایبه‌ت
بۆ مامۆستایانی
پرۆژه‌کان
به‌ڕێوه
چوون، هه‌ر
له فێرگه‌ی
هاوینه‌ی کۆمه‌ک
تا خولی دیکه
له بواری فێرکاریدا. ·
فێرگه‌ی
کۆمه‌ک چه‌ندین
چالاکی و خولی
جۆراو جۆری
ئه‌نجام
داوه له
بواره‌کانی
زمان،
داتاکاری،
مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی. ·
فێرگه‌ی
مێدیای کۆمه‌ک
دوو ساڵ به‌رده‌وام
بوو به
هاوکاری SIDAی
سوێدی بۆ 38 فێرخواز. ·
هاوکاری
ڕێکخراوی سۆما
له شاری مه‌هاباد
له بواری فه‌رهه‌نگی
وه‌ک ته‌رجه‌مه،
چاپ کردنی کتێب،
داتاکاری و
ژمان. ·
چه‌ندین
چاوپێکه‌وتن
و سێمینار، بڵاوکردنه‌وه‌ی
زانیاری له
مێدیاکانی
کوردستان،
هاوکات هه‌ڵمه‌تی
فێرکاری له ڕۆژنامه‌ی
ئاوێته‌دا. ·
په‌یوه‌ندی
به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی
CfC ئامریکایی
خاوه‌نی به‌رنامه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو»، به‌شدار
بوون له کۆنفرانسی
ساڵانه‌یاندا
له وه‌ڵاتی
لیتوانیا و
سلۆڤاکیا ·
په‌یوه‌ندی
و هاوکاری به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی
کوردستاندا. ·
پرۆژه‌ی
هاوکاری
لاوان له ستۆکهۆڵم
و له شاری ئۆسلۆ. ·
وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی
کوردی ساڵ له
ستۆکهۆڵم
وێڕای ڕێزمان پشتیوانی
ئازیز، وێنای
هه‌ره‌به‌رزی
کۆمه‌ک، گۆڕینی
سیستێمی فێرکاری
وه‌ڵاته،
هه‌ر بۆیه
کارێکی زۆر جیددی
له‌م بواره‌دا
ده‌کات،
هاوکاری و
هاوئاهه‌نگی
له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی
کوردستاندا
له ئاستێکی
به‌رزدایه،
ئه‌زموون و
ئه‌ندامی
کارا ڕوو له
زیاد بوونه،
تۆڕ و به‌رنامه‌ی
کار ڕۆژ له
دوای ڕۆژ فره‌وانتر
ده‌بێت.
کورته‌ی ئه‌و
چالاکیانه‌ی
که له ماوه‌ی
دوو وه‌رزی ڕابوردوودا
ئه‌نجام
دراون له
خواره‌وه
به کورتی ڕیز
کراون: ·
فێرگه‌ی
کۆمه‌ک له
شاری که‌رکووک
به دوایی
هات، زۆربه‌ی
به‌شداربووان
ئێسته خاوه‌نی
کاری خۆیانن
و له بواری مێدیادا
خزمه‌تی شاری
خۆیان ده‌که‌ن. ·
له
پشووی هاویندا
بۆ ماوه‌ی سێ
هه‌فته فێرگه‌ی
هاوینه‌ی کۆمه‌ک
له شاره‌کانی
هه‌ولێر،
دووکان و ڕانیه
کرایه‌وه بۆ
ئاماده‌کردنی
مامۆستا بۆ
پرۆژه نوێیه‌کانی
کۆمه‌ک،
خاتوو ئه‌مه‌نده
کلینتۆن (پسپۆر
له بواری ده‌رونناسی
و شێوازی
وانه گوتنه‌وه،
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی
دوکتۆرا له
وه‌ڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا)
ته‌واوی گێڕانی
خوله‌کانی
له ئه‌ستۆ
گرتبوو. ·
خولی
ڕاهێزانی
مامۆستایان
و به‌رنامه‌ی
کار بۆ چوار فێرگه‌ی
هاوچه‌رخی
سه‌ر به ڕێکخراوی
Unicef. ·
وه‌رگرتنی
سه‌رله‌به‌ری
منداڵانی پۆلی
یه‌که‌می
بنه‌ڕه‌تی
شاری مه‌خموور
و شارۆچکه‌ی
باقرته له
پرۆژه‌ی پۆلی
هاوچه‌رخی کۆمه‌ک،
ئه‌م پرۆسه‌یه
به هاوکاری
پارێزگاری
هه‌ولێر و
حکوومه‌تی
مه‌خموور و کۆمه‌ک
به‌ڕێوه ده‌چێت. ·
کردنه‌وه‌ی
پێنج پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ
له شاری قه‌ڵادزێ
به هاوکاری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی
شار، هاوکات
پرۆژه‌ی فێرگه‌ی
ناوده‌شتی
سه‌نگه‌سه‌ریش
له قۆناخی سێهه‌مدایه. ·
له
شاری کۆیێ سێ
پرۆژه‌ی نوێ
له فێرگه‌کانی
ژین،
کوردستان و
نه‌ورۆز ده‌ستی
پێکردوه. ئێستا
سه‌رگه‌رمی
ده‌ستپێکی
کارن. ·
له
سنووری په‌روه‌رده‌ی
شاری ئامێدی
دوو پرۆژه‌ی
فێرکاری له
شارۆچکه‌ی
بامه‌ڕنی و
گوندی سه‌رگه‌لی
ده‌ستبه‌کارن،
ئه‌م پرۆژه‌یه
به هاوکاری
په‌روه‌رده
و هاوڵاتیه‌کی
خه‌ڵکی ئامێدی
(که لایه‌نی
دارایی له
ئه‌ستۆ
گرتووه) و کۆمه‌ک
به‌ڕێوه ده‌چێت. ·
له
شاری هه‌ولێریش
هاوئاهه‌نگیه‌کی
ته‌واو هه‌یه،
ده پرۆژه
له ناو
شاردا
ئاماده‌ی ده‌ستبه‌کار
بوونه. ·
له
سنووری په‌روه‌ردی
مێرگه‌سور
پرۆژه‌کانی
بارزان و سه‌فراز
به‌رده‌وامن
و ئێسته له
قۆناخی سێهه‌مدان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئاماده‌کاری
ته‌واو کرا
بۆ فره‌وانکردنی
سنووری پرۆژه‌کان
کرا، به‌ڵام
له‌به‌رکه‌می
مامۆستا له
ده‌ڤه‌ره‌که‌دا
نه‌توانرا
ئه‌م کاره بکرێت.
·
چاوپێکه‌وتن
له ڕۆژنامه
و به‌رنامه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
ده‌رباره‌ی
کاروچالاکییه‌کانی
کۆمه‌ک به‌پێی
توانا به‌رده‌وامن
. ·
هاوئاهه‌نگی
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی
ئاوێته‌دا
به‌رده‌وامه.
ئاوێته ڕۆژنامه‌یه‌کی
په‌روه‌رده‌یی
تایبه‌ته
له سنووری
پشده‌ر و بیتوێندا
کارایه. ·
پرۆژه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو» به‌رده‌وامه،
ئه‌مساڵیش
به‌شداری کۆنگرێسی
ساڵانه له
وه‌ڵاتی سلۆڤاکیا
کرا. ·
پرۆژه‌ی
فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان
له قۆناخی پێنجه‌مدایه،
کاره‌کانیان
زۆر باش پێش
ده‌ڕوات، به‌ڵام
پرۆژه‌ی که‌نده‌که‌وه
له‌به‌ر
دووبه‌رانبه‌ری
ڕێژه‌ی
قوتابیان و
که‌می
هاوکاری په‌روه‌رده‌ی
ناوچه‌که،
بۆ ئه‌مساڵی
خوێندن
ناتوانین وه‌ک
پێویست به‌رده‌وام
بین. ·
هاوکاری
سۆما له شاری
مه‌هاباد به‌رده‌وامه،
ئێستا نێزیکه‌ی
په‌نجا به‌رهه‌م
ئاماده‌ی
چاپه له
بواری ئه‌ده‌ب،
شیعر، مێژوو،
به‌دواداچوون...هتد.
چه‌ندین
کار و پرۆژه‌ی
دیکه هه‌ن
که هێشتا نه‌هاتوونه‌ته
بواری کاره‌وه
یان به‌رده‌وامی
ڕۆژانه‌ن، بۆیه
له‌م نامه‌یه‌دا
باس ناکرێن. وه‌ک
ده‌بینن پێداویستییه‌کان
له سنوور به‌ده‌رن،
بواری کاریش
هێنده فره‌وانه
که پێویستی
به‌هاوکاری
هه‌مووانه،
له‌به‌ر ئه‌وه
هاوکاری تۆ
وه‌ک پشتیوان
سه‌نگی خۆی
هه‌یه له هه‌ردوو
لایه‌نی
دارایی و مه‌عنه‌وییه‌وه. وێڕای ڕێزێکی
بێ‌سنوور پشتیوانی
ئازیز، ڕه‌وتی
کاره‌کانی کۆمه‌ک
به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی
فره‌وان هه‌ڵکشاوه،
پرۆژه‌کانی
فێرکاری، ژینگه‌پارێزی،
هاوکاری فه‌رهه‌نگخانه‌کان
و فێرگه‌ی کۆمه‌ک
به‌رده‌وامن.
دوو وه‌رز به‌سه‌ر
دوانامه‌دا ڕۆیشتووه
و چالاکیه‌کان
چڕتر و ڕوو له
زیاد بوونن.
کورته‌ی
کاره‌کان له‌م
خاڵانه‌دا دێنه
به‌ر باس: ·
فێرگه‌ی
کۆمه‌ک له
شاری که‌رکووک
به‌رده‌وامه،
ئه‌م پرۆژه‌یه
به هاوکاری ڕێکخراوی
SIDAی
سوێدی بۆ ساڵێکی
دیکه‌ش نوێکراوه‌ته‌وه،
سی و سێ خوێندکار
به‌شداری ئه‌م
خوێندنه‌ن،
هه‌ر له ئێستاوه
دوازده که‌سیان
کاریان ده‌ستکه‌وتووه. ·
پرۆژه‌ی
که‌نده‌که
و ده‌ڵاڵان
به‌رده‌وامن. ·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخی
مامۆستا مه‌سعوود
محه‌مه‌د له
مه‌خموور به‌رده‌وامه،
کاریگه‌ریه‌کی
زۆری هه‌یه
له‌سه‌ر ڕه‌وتی
فێرکاری له
شاره‌که‌دا،
په‌روه‌رده‌ی
ده‌ڤه‌ره‌که
پلانیان هه‌یه
به هاوکاری
کۆمه‌ک بۆ ساڵی
داهاتوو چه‌ندین
پرۆژه‌ی
هاوشێوه پیاده
بکه‌ن. ·
له
گوندی
بارزان به
هاوکاری فه‌رهه‌نگخانه‌ی
نزار هه‌ردوو
قوتابخانه‌ی
بارزان و سه‌رفراز
پرۆژه‌ی پۆلی
هاوچه‌رخیان
تێدا پیاده
ده‌کرێت،
پاش سه‌ردانی
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی په‌روه‌رده‌ی
هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ی
ناوچه‌که،
بڕیاریان
داوه بۆ ساڵی
داهاتوو چه‌ندین
پرۆژه‌ی
هاوشێوه له
ده‌ڤه‌ره‌که‌دا
پیاده بکه‌ن. ·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخی
ناوده‌شت به
هاوکاری فه‌رهه‌نگخانه‌ی
سه‌نگه‌سه‌ر
به‌ڕێوه ده‌چێت،
بڕیاره بۆ
ساڵی
داهاتوو فره‌وان
بکرێت. ·
پرۆژه‌ی
هاوکاری
لاوانی ستۆکهۆڵم
به‌رده‌وامه،
له پایزی
پارساڵدا Gurgin Bakircioglu سه‌ردانی
کوردستانی
کرد و له نێزیکه‌وه
پرۆژه‌کانی
کۆمه‌کی به‌سه‌ر
کرده‌وه. ·
پرۆژه‌ی
هاوکاری
لاوانی ئۆسلۆش
ده‌ستی پێکردووه
و بڕیاره پێکه‌وه
پرۆژه‌یه‌کی
پۆلی هاوچه‌رخ
بۆ منداڵانی
که‌مپی
ئازادی له کۆیه
بکرێته‌وه
که دانیشتوانه‌کی
کوردی ڕۆژهه‌ڵاتن. ·
سه‌ردانی
خاتوو ئه‌مه‌نده
کلینتۆن بۆ
کوردستان،
ساز کردنی چه‌ندین
خولی تایبه‌ت
بۆ مامۆستاکانی
پرۆژه‌کانی
کۆمه‌ک. ·
کۆمه‌ک
خه‌ڵاتی
کوردی ساڵی
وه‌رگرت له
سوێد، ئه‌م
خه‌ڵاته له
لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی
حکوومه‌تی
کوردستان ده‌به‌خشرێت،
ساڵانه به‌و
که‌س یان ڕیکخراوانه
ده‌رێت که
له بواری
پرسی
کوردستاندا
چالاکن، ئه‌م
بۆنه‌یه به
«گاڵای کوردی»
ناو ده‌برێت. ·
هاوکاری
ڕێکخستنی گاڵای
کوردی له نۆروێژ. ·
له
به‌ر زۆری و پێویستی
کاره‌کانی کۆمه‌ک،
لۆکاڵێکی تایبه‌ت
بۆ کاره‌کانی
کۆمه‌ک
کراوه‌ته‌وه.
له شاری ستۆکهۆڵم. ·
وه‌رگرتنی
1.1120 کتێب له ده‌زگه‌ی
سپیڕێز بۆ پرۆژه‌کانی
کۆمه‌ک.
چه‌ندین
کار و چالاکی
دیکه هه‌ن
که هێشتا جێیان
نه‌گرتووه یان
به‌ردوامی ڕۆژانه‌ن
له‌م نامه‌یه‌دا
باس ناکرێن. کۆمه‌ک له چاوه‌ڕوانی
هاوکاری هه‌موواندایه،
چونکه پێویستییه‌کان
له سنوور
به‌ده‌رن. وێڕای ڕێزێکی
بێ سنوور کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
- سوێد 2007 به‌خێربێن
بۆ کۆنگره‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک ڕۆژ: یه‌کشه‌ممه
30 سێپتمبه‌ر 2007 کات: 13:00
تا 17:00 شوێن: Stockholm Universitet Allhuset
Rotrundan به‌رنامه‌ی
کۆنگره 1-
سه‌ره‌تا 2-
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک و
سکرتێری کۆنگره 3-
سه‌لماندنی
به‌رنامه‌ی
کۆنگره 4- ڕاپۆرتی
کاری ساڵی ڕابوردوو 5- ڕاپۆرتی
دارایی 6- ڕاپۆرتی
به‌رپرسیاری
دارایی 7- ئازادکردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر 8- گفتوگۆ
ده‌رباره‌ی
پێشنیازه‌کانی
پشتیوانان 9- هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
نوێ 10- هه‌ڵبژاردنی
چاودێری
دارایی نوێ 11- هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی
ئاماده‌کردنی
هه‌ڵبژاردنی
کۆنگره‌ی
داهاتوو 12-
کۆتایی
کۆنگره چه‌ند
زانیاریه‌کی
پێویست ·
دوا
ڕۆژ بۆ وه‌رگرتنی
پێشنیازه‌کان20
ی سێپته‌مبه‌ره،
تکایه پێشنیازه‌کانتان
بنێرن بۆ info@komak.nu ، هه‌موو
پێشنیازه‌کان
له 22 ی سێپته‌مبه‌ر
وه له سایتی
کۆمه‌کدا
داده‌نرێت. ·
دوا
ڕۆژ بۆ پێشنیازکردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر،
به‌رپرسیاری
دارایی یان
ده‌سته‌ی
ئاماده‌کردنی
هه‌ڵبژاردنی
کۆنگره‌ی
داهاتو 20 ی سێپته‌مبه‌ره. ·
هه‌ردوو
ڕاپۆرتی کار
و دارایی و به‌رنامه‌ی
کۆنگره له
www.komak.nu داده‌نرێت. ·
له
پایزی
داهاتوودا کۆمه‌ک
چه‌ند سێمینارێکی
تایبه‌ت ده‌گێڕێت
ده‌رباره‌ی
بارودۆخی
منداڵانی
کوردستان. پرۆژه‌که
له‌لایه‌ن SIDA وه
پشتیوانی لێده‌کرێت.
ورده‌کاری و
زانیاری ده‌رباره‌ی
سێمیناره‌کان
له کاتی خۆیدا
له سایته‌که‌ماندا
داده‌نرێت. ·
شێوازی
کاره‌کانی کۆمه‌ک
له‌م چه‌ند
ساڵانه‌ی
دواییدا گۆڕدراوه
له هاوکاری
بۆ منداڵیکی
تایبه‌ت بۆ
پرۆژه‌ی تایبه‌ت
به منداڵان،
به تایبه‌تی
له بواری په‌روه‌رده‌دا،
له ناوچه جیاوازه‌کانی
کوردستان،
واته ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی
که له پشتیوانان
و SIDA وه دێت،
ڕاسته‌وخۆ
ده‌کرێت به
پرۆژه له
بواری جیاوازدا
بۆ خزمه‌تکردنی
منداڵانی
کوردستان. ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری کۆمه‌ک 2007-08-30 نامه‌ی
پایزی
سه‌رۆکی کۆمه‌ک
- نه‌رویج 2007 پشتیوانانی
ئازیز، کۆمه‌ک،
زۆر
چالاکانه
له سه‌ر پرۆژه‌کان
و چالاکیه‌کانی
به‌رده‌وامه،
فێرگه‌ی
نموونه‌یی،
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری
و زمان،
چالاکیی جۆراو
جۆر بواری
کاره‌کانی کۆمه‌ک
بوون. له ساڵی
ڕابوردوودا
کۆمه‌ک له‌م
بواره‌نه‌دا
کاری کردووه، ·
پرۆژه‌ی
که‌نده‌که‌وه،
خوێندن له قۆناخی
چوارهه‌می
دا ڕوو له کۆتاییه،
چه‌نده‌ها
پرۆژه و شێوازی
نوێی فێرکردن
له پرۆژه‌که‌دا
به‌کارهاتوون،
ئاستی به‌ره‌وپێشچوون
گه‌یشتۆته
ئاستێک که بۆته
نموونه‌یه‌کی
گه‌ش له سه‌رتاسه‌ری
وه‌ڵاتدا،
هه‌ر له وه‌زیری
په‌روه‌رده‌وه
هه‌تا که‌سایه‌تی
جۆراوجۆر له
هه‌موو ئاستێک‌دا
سه‌ردانی پرۆژه‌که‌یان
کردووه و هه‌وڵ
به فره‌وانکردنی
ده‌ده‌ن. ·
پرۆژه‌ی
ده‌ڵاڵان، ئێستا
له قۆناخی سێهه‌میدایه،
ئه‌مانیش به‌هه‌مان
شێوه بوونه‌ته
نموونه‌یه‌کی
گه‌ش له
ناوچه‌که‌دا،
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی
په‌روه‌رده‌ی
ناوچه‌که،
پرۆژه‌که
سه‌رکه‌وتووه
و ده‌توانیت
کاریگه‌ریه‌کی
باشی هه‌بێت،
ئێستاش له
هه‌وڵی فره‌وانکردنی
پرۆژه‌که‌داین. ·
سه‌نته‌ری
خاسه له
شاری که‌رکووک،
خوله‌کانی
زمان و
داتاکاری به‌رده‌وامن،
ساڵانه چه‌ندین
منداڵان و
لاوانی
ناوچه‌که تێیدا
سوودمه‌ن ده‌بن،
جگه له
خوله‌کانی ڕاهێزان
له خوێندنگه‌ی
جیاجیا له
شاره‌که‌دا. ·
سه‌نته‌ری
ڕۆشنیری و فێرکاری
سۆما له شاری
مه‌هاباد،
ئه‌م سه‌نته‌ره
به‌هاوکاری
کۆمه‌ک و کۆمه‌ڵه‌ی
سۆما له پایزی
ساڵی پاره‌وه
ده‌ستی پێکردوه،
خولی کۆمپیوته‌ر
و زمان و لێکۆڵینه‌وه،
بواری سه‌ره‌کی
کاره‌کانی
ئه‌م سه‌نته‌ره‌ن،
جگه له
خوله‌کانی
زمانی کوردی
له گوند و
شاره جیاجیاکانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا. ڕاپۆرتی
کاره‌کان له
سایتی کۆمه‌ک
دا هه‌یه. ·
باخچه‌ی
کۆمه‌ک له
شارۆچکه‌ی
مه‌خموور،
به‌هاوکاری
لاوان و نه‌وجه‌وانانی
ئه‌م شارۆچکه‌یه،
باخێکی ڕازاوه
دروست کرا له
به‌هاری ئه‌م
ساڵدا، ئه‌مه‌ش
بووه به سه‌ره‌تایه‌ک
بۆ کارکردن
له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا،
ئێستاش
ئاماده‌کاری
کراوه له بۆ
ساڵی
داهاتوو له‌گه‌ڵ
په‌روه‌رده‌ی
شاره‌که‌دا
بۆ ده‌ستپێکردنی
فێرگه‌ی
هاوچه‌رخی
نموونه‌یی. ·
دامه‌زراندی
کۆمه‌کی
کوردستان،
که له کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌دا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
کوردستان
هاته هه‌ڵبژاردن. ·
سازدانی
سێمینارێک
له سه‌ر سیستێمی
په‌روه‌رده‌ی
کوردستان له
شاری ئۆسلۆ،
هه‌روه‌ها
سازدانی دوو
سێمینار بۆ
ئاسۆس که‌مال
(له پرۆژه‌کانی
وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و
لاوان) بۆ دۆزینه‌وه‌ی
میکانیزمی
کار بۆ
هاوکاری نێوان
کۆمه‌ڵه‌کانی
ڕێخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له
کوردستان و
نه‌رویچ. ·
له
ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا،
کۆمه‌ک چه‌ندین
خولی جۆراوجۆری
بۆ مامۆستایان
کردۆته‌وه
له
کوردستان،
هه‌روه‌ها
هاوکاری
دروست کردنی
کۆمه‌ڵه‌ی ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی
کردوه له
گوندی که‌نده‌که‌وه،
شارۆچکه‌ی
حاجی ئاوا و
قه‌ڵادزێ. هه‌روه‌ها
ده‌ورێکی
باشی هه‌بووه
له دامه‌زراندنی
ڕادیۆی
لاوانی ڕانیه
که به
هاوکاری وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و
لاوان هاته
دامه‌زراندن.
·
کتێبی
حه‌وت وانه‌ی
فه‌لسه‌فی،
له نووسینی
که‌ریم مسته‌فا،
چه‌ند وانه‌یه‌کی
تایبه‌تن بۆ
لاوان و نه‌وجه‌وانان،
سه‌رله‌به‌ری
کتێبه‌که
له سایتی کۆمه‌کدا
هه‌یه. بڕی
هه‌زار دانه‌ی
لێ چاپ کراوه
و ئاماده‌یه
بۆ دابه‌ش
کردن. ·
به‌شداری
کردنی کۆمه‌ک
ی نه‌رویج له
شه‌شه‌مین کۆنفرانسی
CFC خاوه‌نی
پرۆژه‌ی «هه‌نگاو
به هه‌نگاو»
له شاری ڤیلنیوز
پایته‌ختی
وه‌ڵاتی لیتوانیا،
کۆمه‌ک هه‌ندێک
په‌یوه‌ندی
باشی دروست
کردوه که
له‌داهاتوودا
نه‌خشیان ده‌بێت
بۆ کوردستان. ·
به‌شداری
کردنی کۆمه‌ک
له کۆنگره‌ی
په‌روه‌رده‌یی
کوردستان له
مانگی پێنجی
ئه‌مساڵدا،
پرۆژه‌کانی
کۆمه‌ک باسێکی
به‌رچاوی هه‌بوو
له کۆنگره‌که‌دا،
هانده‌رێک
بوو بۆ چه‌سپاندنی
پێشنیاره‌کانی
گۆڕانکاری
له سیستێمی
په‌روه‌رده‌ی
کوردستاندا. ·
دروستکردنی
په‌یوه‌ندیه‌کی
توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
و وه‌رزش و
لاوانی
حکوومه‌تی
کوردستاندا. هه‌میشه
زانیاری نوێ
و ورده‌کاریه‌کانی
چالاکیه‌کانی
کۆمه‌ک له
سایتی www.komak.nu دا داده‌به‌زێت. له‌گه‌ڵ
ڕێزی بێپایانمان تابان
که‌مال سه‌رۆکی
کۆمه‌ک - نه‌رویج به‌هاری
2007 ڕاپۆرتی
دارایی کۆمه‌ک-
سوێد 2006 Raporti aburiy 2006 Destmaye Destmaye sereta 2006-01-01 321
198,50 SEK Destmayey bneta 2006-12-31 353
841,95 SEK Wrdekariy SEK Dahat Endameti 185
434,00 SIDA 397 103,00 Chalaki 44625,00 Sercem 627
123,00 Wrdekariy SEK Kherci Endameti -168 192,00 SIDA -354 792,50 Chalaki -14 358,00 Kargeerri -47 474,25 Sercem - 584 816,75 Derencam 32 643,45 SEK Destmayey bneta le bankda 353 841,95 SEK ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک -
سوێد 2006 ساڵی 2006
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
کۆمه‌ک هه‌فت
جار کۆبۆته‌وه،
پلانی
کاروباره‌کان
له‌م کۆبونه‌وانه‌دا
داڕێژراون،
پرۆژه‌کان
کارا بوون و
له گه‌شه
کردندان، له‌م
خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا
دێنه به‌ر
باس: ·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ
له هه‌ردوو
فێرگه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
سلێمانی و ده‌ڵاڵانی
ڕانیه به‌رده‌وامه،
ئاستی به‌ره‌وپێشچوون
گه‌یشتۆته
ئاستێک که بۆته
نموونه‌یه‌کی
گه‌ش له سه‌رتاسه‌ری
وه‌ڵاتدا،
هه‌ردوو پرۆژه‌کان
له لایه‌ن سیدا
وه پشتیوانیان
لێده‌کرێت،
هاوکات له
خوێندنگه‌ی
ئه‌رکه‌وازی
له شاری
خانه‌قین هه‌مان
پرۆژه‌مان
ده‌ستپێکردوه.
ئاستی به‌ره‌وپێشچوون
گه‌یشتۆته
ئاستێک که بۆته
نموونه‌یه‌کی
گه‌ش له سه‌رتاسه‌ری
وه‌ڵاتدا،
پلان هه‌یه
له ساڵی
داهاتووی خوێندن
چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی
هاوشێوه ده‌ستپێبکات
به هاوکاری
کۆمه‌ک و
حکوومه‌تی
کوردستان. ·
له
شاری که‌رکووک،
خوله‌کانی
زمان و
داتاکاری و
موزیک به‌رده‌وامن،
له‌م ماوه‌یه‌دا
هه‌ڤده کۆرسی
تایبه‌ت به
خوێنکاران و
مامۆستایان
کراوه‌ته‌وه
له خوێندنگه‌کانی
کوێستان،
ئازادی، هۆزان،
هه‌ورامان.
هاوکات پێنج
خولی تایبه‌ت
به مافه‌کانی
مرۆڤ له سه‌نته‌ری
خاسه به‌ڕێوه‌چووه.
ئێسته‌ش
ئاماده‌کاری
کراوه بۆ سه‌نته‌ری
ڕۆژ، به‌م
زوانه کارا
ده‌بێت، ئه‌م
پرۆژه‌یه
به‌پشتیوانی
«سیدا» ئه‌نجام
ده‌درێت،
زانیاری له‌سه‌ر
ئه‌م پرۆژه‌یه
له داهاتوویه‌کی
نێزیکدا له سایتی
کۆمه‌کدا
داده‌به‌زێت. ·
بازنه‌ی
کارکردن له
بواری مافه‌کانی
مرۆڤ و دێموکراتیدا
به‌رده‌وامن
له شاری که‌رکووک،
چه‌ند خولێکی
تایبه‌ت به‌هاوکاری
ڕێکخراوی نه‌رویجی
NPA ئه‌نجام
دراون. ·
چالاکیه‌کان
له سه‌نته‌ری
گه‌شبین و شۆڕجه
تایبه‌ت به
ئافره‌تان
به‌رده‌وامه. ·
چه‌ندین
سێمینار له
هه‌ولێر، سلێمانی،
ڕانیه و قه‌ڵادزێ
بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران
و مامۆستایان
ساز کران له
پایزی 2006 دا ده‌رباره‌ی، -
به‌رنامه‌ی
کاری سوێد -
سیستێمی
فێرکاری سوێد -
ئه‌رک
و مافه‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌ر
و کارمه‌ندانی
فێرگه -
باسکردنی
چه‌ند لایه‌نێک
له سیستێمی
فێرکاری سوێد
و کوردستان ·
له
ساڵی 2005 بڕی 500
دانه له‌م
کتێبه چاپ
کرا، پاشان
له ساڵێ 2006 دا
بڕی 1000 دانه
چاپ کرایه‌وه
و دابه‌شکران
به‌سه‌ر فێرگه‌کانی
وه‌ڵاتدا. ·
هه‌مئاهه‌نگی
و هاوکاری له‌گه‌ڵ
ڕێکخراوی سۆما
به‌رده‌وامه،
له‌م ساڵه‌دا
چه‌ندین کۆرسی
تایبه‌ت بۆ فێربوونی
زمانی کوردی
کاراونه‌ته‌وه
له ده‌ڤه‌ری
جیاواز له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. ·
مۆڵه‌ت
وه‌رگرتن بۆ
کارپێکردنی
به‌رنامه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو» له
پێنج فێرگه‌ی
وه‌ڵاتدا وه‌ک
ئه‌زموون، ئێسته
له پێی ناوه‌ته
قۆناخی سێهه‌میه‌وه
و کاره‌کان
باش پێش ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها
به‌شداری
کردن له کۆنگره‌ی
شه‌شه‌مین بۆ
هاوکارانی ڕێکخراوی
ئامریکایی CFC خاوه‌نی
پرۆژه‌که
له شاری ڤیلنیوز
له وه‌ڵاتی
لیتوانیا. ·
هاوکاری
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی
COD له
باکوری
کوردستان بۆ
پرۆژه‌یه‌کی
تایبه‌ت بۆ
کردنه‌وه‌ی
په‌رتووکخانه
له پێنج شاری
جیاواز له
ده‌ڤه‌ری
باتمان. پرۆژه‌که
له لایه‌ن
پاڵمه سێنته‌ره‌وه
پشتیوانی لێده‌کرێت،
له‌م پرۆژه‌یه‌دا
1208 کتێب له سوێده‌وه
ڕه‌وانه‌ی
کوردستان
کران، پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان
له لایه‌ن
حکوومه‌تی
تورکیاوه و
بوونی به کێشه‌یه‌کی
گه‌وره، له
هاوینی ئه‌م
ساڵدا ئازاد
کران و پرۆژه‌که
ده‌ستی پێکردوه
ئێسته. ·
کۆمه‌ک،
بڕی 20.000 بیست هه‌زار
دۆالری وه‌ک
هاوکاری له
حکوومه‌تی
کوردستان وه‌رگرت
بۆ خوێندنگه‌ی
کوێستان له
شاری که‌رکووک. ·
ده‌نگه
کتێبی پیپی بڕی
1500 دانه‌ی لێ
چاپ کرا، به‌سه‌ر
منداڵانی
ناوچه تازه
ئازادکراوه‌کاندا
دابه‌ش کران. ·
چاپ
کردنی کتێبی «7
وانه‌ی فه‌لسه‌فی»،
پرۆژه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
هاوچه‌رخ 2006-2003 ،
چه‌ندین
وتار له گۆڤار
و ڕۆژنامه‌کانی
کوردستان.
هاوکات به‌شداری
کردن به چه‌ندین
وتار و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت ده‌رباره‌ی
فێرکاری و کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له
مێدیاکانی
کوردستاندا. ·
سیداپرۆژه‌یه‌کی
کۆمه‌کی په‌سه‌ند
کرد بۆ شاری
که‌رکووک بۆ
کردنه‌وه‌ی
سه‌نته‌رێک
بۆ ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی به
بڕی 406.000 کرۆن، بۆ
پایزی 2007 پرۆژه‌که
کارا ده‌بێت. ·
چه‌ندین
چالاکی دیکه
له ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک –
نۆرۆێژدا دێته
باس کردن. وێڕای ڕێزمان ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری کۆمه‌ک ستۆکهۆڵم
- سوێد کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-
نه‌رویج 2006 بانگهێشت
و پێشنیار بۆ
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه 2006 به‌خێربێن
بۆ کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک، کۆمه‌ک
له ساڵی ده‌یه‌می
کاریدایه،
چه‌ندین
چالاکی هه‌مڕه‌نگ
و فره‌مه‌یدانی
بووه و به‌رده‌وامه،
ئامانجی سه‌ره‌کی
کۆمه‌ک، هه‌نگاو
نانه بۆ پێشخستنی
بواری فێرکاری
و ڕاهێزانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی. ئاماده‌بوونتان
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه،
ده‌رفه‌تێکه
بۆ دیدار و
گفتوگۆ بۆ ڕه‌وتی
ساڵی نوێ. به‌شداربوونتان
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه. مێژوو:
شه‌ممه 15 سێپتمبه‌ر کات: 13:00 شوێن: Uranienborgskole Briskeby 7 0257 Oslo ڕۆژه‌ڤی
کۆبوونه‌وه 1- ده‌سپێک 2- هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک و
سکرتێری کۆبوونه‌وه 3-
سه‌لماندنی
ڕۆژه‌ڤ 4-
ڕاپۆرتی
کاری ساڵی ڕابوردوو 5-
ڕاپۆرتی
دارایی 6-
ڕاپۆرتی
سه‌رپه‌رشتیار 7-
ئازادکردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر 8- قسه‌کردن
له‌سه‌ر ئه‌و
پێشنیازانه‌ی
که له لایه‌ن
پشتیوانانه‌وه
هاتوون 9-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
نوێ 10-
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رپه‌رشتیاری
نوێ 11-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی نوێ
بۆ ڕێکخستنی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی
داهاتوو 12-
پێشنیاز
بۆ ساڵی
داهاتوو 13-
کۆتایی
کۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزمان ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری کۆمه‌ک ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌ک -
نه‌رویج 2006 ڕاپۆتی
کاری کۆمه‌ک /
ساڵی 2006 ساڵی 2006
کۆمه‌ک
چالاکانه
له هه‌ر سێ
وه‌ڵاتی
کوردستان و نۆروێژ
و سوێد کاری
کردووه، ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر
چوارده جار
کۆبۆته‌وه.
کاروباری کۆمه‌ک
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا
داڕێژراون،
خراونه‌ته
کار و گه‌شه‌یان
پێ دراوه.
شاخاڵه‌کان
له‌م ڕاپۆرته‌دا
ده‌هۆنرێنه‌وه:
·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ
له هه‌ردوو
فێرگه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
سلێمانی و ده‌ڵاڵانی
ڕانیه به‌رده‌وامه،
ئاستی به‌ره‌وپێشچوون
گه‌یشتۆته
ئاستێک که بۆته
نموونه‌یه‌کی
گه‌ش له سه‌رتاسه‌ری
وه‌ڵاتدا،
پلان هه‌یه
له ساڵی
داهاتووی خوێندن
چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی
هاوشێوه ده‌ستپێبکات
به هاوکاری
کۆمه‌ک و
حکوومه‌تی
کوردستان. ·
سازدانی
سێمیناری جۆراوجۆر
له‌سه‌ر سیستێمی
په‌روه‌رده
و ڕه‌وشی
لاوانی
کوردستان. ·
له
شاری که‌رکووک،
خوله‌کانی
زمان و
داتاکاری به‌رده‌وامن،
ئێسته‌ش ئاماده‌کاری
کراوه بۆ سه‌نته‌ری
ڕۆژ، به‌م
زوانه کارا
ده‌بێت، ئه‌م
پرۆژه‌یه
به‌پشتیوانی
«سیدا» ئه‌نجام
ده‌درێت،
زانیاری له‌سه‌ر
ئه‌م پرۆژه‌یه
له داهاتوویه‌کی
نێزیکدا له سایتی
کۆمه‌کدا
داده‌به‌زێت. ·
هاوکاری
بۆ سۆما له
شاری مه‌هاباد
به‌رده‌وامه،
له ماوه‌ی
ساڵی ڕابوردوودا
چه‌ندین که‌س
به‌شداری
خوله‌کانی سۆمایان
کردوه و فێری
نووسین و خوێندنه‌وه‌ی
زمانی دایک
بوون له ده‌ڤه‌ری
جیاواز. ·
هه‌ر
له‌م ساڵه‌دا
کۆمه‌کی
کوردستان
دامه‌زرا. ·
له
بواری جیاوازدا،
کۆمه‌ک
هاوکارێکی
باشی پرۆژه‌کانی
وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و
لاوان بووه،
پلانیشمان
هه‌یه له داهاتوودا
کاره‌کان
فره‌وان بکه‌ین. ·
چاپ
کردنی کتێبی «7
وانه‌ی فه‌لسه‌فی»،
پرۆژه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
هاوچه‌رخ 2006-2003 ،
چه‌ندین
وتار له گۆڤار
و ڕۆژنامه‌کانی
کوردستان. ·
به‌شداری
له سێمیناری
ساڵانه‌ی CFC ئامریکایی
خاوه‌نی پرۆژه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو» له
شاری ڤیلنیوز
له لیتوانیا،
پێده‌چێت ئه‌نجامێکی
باشی هه‌بێت
له دروست
کردنی چه‌ند
په‌یوه‌ندیه‌ک
بۆ ئاینده‌ی
فێرکاری کوردستان. ·
به‌شداری
له ئاهه‌نگی
17 may بۆ هه‌مووان
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی
SOS ی نه‌رویجیدا. ·
به‌شداری
کردن له کۆنگره‌ی
په‌روه‌رده‌یی
کوردستان،
ئه‌زموونی کۆمه‌ک
کاریگه‌ریه‌کی
ته‌واوی هه‌بوو
له‌سه‌ر پێشنیازه‌کان
بۆ گۆڕینی سیستێمی
په‌روه‌رده. ·
دروست
کردنی باخچه‌ی
کۆمه‌ک له
شارۆچکه‌ی
مه‌خموور،
به هاوکاری
لاوان و نه‌وجه‌وانانی
ئه‌م شارۆچکه‌یه،
باخێکی ڕازاوه
دروست کرا. ·
کارکردن
بۆ فره‌واندنی
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی
کوردستاندا. ·
بڵاوکردنه‌وه‌ی
زانیاری له
سایتی www.komak.nu ·
چه‌ند
چالاکیه‌کی
دیکه‌ش که
له ڕاپۆرتی
کاری کۆمه‌کی
سوێد دا دێت. وێڕای ڕێزمان پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
2006 پرۆتۆکۆڵی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
11 / 6 / 2006 شوێن: Rotundan, Allhuset, Stockholms Universitet به‌شداران:
30 که‌س سه‌ره‌تا سه‌ره‌تای
کۆبوونه‌وه‌که،
به‌ڕێز ته‌ها
به‌رواری،
هه‌م ئه‌ندامی
کۆمه‌ک و هه‌م
وه‌زیری وه‌رزش
و لاوانی
حکوومه‌تی
کوردستان،
باسێکی سه‌نگی
کۆمه‌ک و پێوێستیی
هاوکاریی
حکوومه‌تی
کوردستان و
سازمانه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیی
کوردستانی
کرد. ته‌ها به‌رواری
ئاشکرای کرد
که
چالاکییه‌کانی
کۆمه‌ک به‌تایبه‌تی
له بواری فێرکاریدا
جێی سه‌رنجی
حکوومه‌تی
کوردستانه و
بڕیاریش
دراوه دوو
پرۆژه‌ی تایبه‌تی
کۆمه‌ک، یه‌کیان
تایبه‌ته
به که‌رکووک
و ئه‌وه‌ی دیکه
به خولی
زمانی ئینگلیزی
له
کوردستان،
له‌لایه‌ن
حکوومه‌ته‌وه
پشتیوانی لێ
بکرێت. 1-
کۆبوونه‌وه‌که
له لایه‌ن
سه‌رۆکی کۆمه‌که‌وه،
به‌رێز شه‌مام
مورادره‌سووڵی
سه‌عات 12.30 کرایه‌وه. 2-
ئه‌نیتا
هه‌ربه‌رت
به سه‌رۆکی
کۆبوونه‌وه‌که،
خه‌زاڵ گوله‌ر
به سه‌کره‌تێر
و جه‌سور نوژێن
به بژارکاری پرۆتۆکۆڵ
هه‌ڵبژێردران. 3- دوو خاڵی
نوێ خرایه
سه‌ر ڕۆژه‌ڤی
پێشنیازکراو.
پشوویه‌ک له
کاتی خاڵی 8
دا، خاڵی
13 وه‌ک پرسیاری
دیکه زیاد
کران. کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ڕۆژه‌ڤی
کۆبوونه‌وه‌ی
سه‌لماند. 4- شه‌مام
مورادره‌سووڵی
باسی له
چالاکییه‌کانی
ساڵی 2005
کرد. ئاینه‌ر
کۆرشبێری له
کۆمه‌کی نه‌رویژه‌وه
باسی پرۆژه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو» - که
مێتودێکی فێرکاری ئه‌مه‌ریکییه
– ڕوون کرده‌وه.
هێرش زارهمهند
و شیرین
نوورانی زانیاری‌یان
ده‌رباره‌ی
بارودۆخی ئێستا
و چالاکییه‌کانی
داهاتوو دا،
بۆ نموونه پڕۆژه‌ی
بتمان، که یه‌که‌م
پرۆژه‌ی کۆمه‌که
له باکووری
کوردستان. 5- ئاسۆس
شه‌فیق ڕاپۆرتی
ئابووری له
بری کارۆلین
قه‌ره‌داخی
خوێنده‌وه.
کارۆلین خۆی
له
کوردستان
بوو. 6- چاودێری
ئابووری، هێلێنا
کۆرهۆنن، ڕاپۆرتی
چاودێری
ئابووری خوێنده‌وه. 7- کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه بڕیاری
دا ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
ساڵی 2005 له به‌رپرسایه‌تی
ئازاد بکات. 8-
پشوو 9-
پێشنیازه‌کان:
هیچ پێشنیازێک
له لایه‌ن
ئه‌ندامانی
کۆمه‌که‌وه
نه‌هاتووه.
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر
سێ پێشنیازی
هه‌بوو: ·
پشتیوانی
پڕۆژه -
ساز کردنی سیسته‌می
پشتیوانه‌تی
له پرۆژه‌ی
تایبه‌ت. مه‌به‌ست
له‌م پێشنیازه
پشتیوانییه
له‌و پڕۆژانه‌ی
له‌سه‌ر
بودجه‌ی کۆمه‌کن
و یارمه‌تیی
ده‌ره‌وه‌یان
نییه. کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ئه‌م
پێشنیازه‌ی
سه‌لماند. ·
بڕیاردان
له سه‌ر
ئابوونه‌ی
ساڵی 2006 – بڕیار
درا ئابوونه‌ی ساڵانه
هه‌ر وه‌ک ساڵی
پێشوو بێت 300
کرۆنی سوێدی
بێت. ·
گۆڕان
له په‌یڕه‌ی
کۆمه‌کدا - ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر پێشنیازی
گۆڕانکاری
له به‌نده‌کانی
په‌یڕه‌وی کۆمه‌کدا
کرد، چه‌ند
خاڵێکی ڕوخسار و ناوه‌ڕۆکی
په‌یڕه‌وه‌که‌ی
گرته‌وه.
باسی پشتیوانه‌تی
له منداڵی دیاریکراو
لا درا و به‌ندی-
§10 کۆمیته و
گروپی کارگێڕی
هاته سه‌ر . کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ئه‌م
پێشنیازه‌ی
سه‌لماند. 10-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
نوێ: پێشنیازی
ده‌سته‌ی
ئاماده‌کاری
هه‌ڵبژاردن:
شیرین نوورانی،
هێرش زارهمهند،
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی،
ئاسۆس شه‌فیق،
جه‌نگیز
ناچه‌لانی،
شه‌ڤده فیسلی،
شوان ئه‌مجه‌دی
و شه‌مام
مورادره‌سووڵی.
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه پێشنیازی
ده‌سته‌ی
ئاماده‌کارانی
سه‌لماند. 11-
هه‌ڵبژاردنی
چاودێری
ئابووری: هێلێنا
کۆرهۆنه‌ن،
ژمێریار له
شه‌ریکه‌ی
ژمێریاریی سێت،
هه‌ڵبژێردرایه‌وه
به چاودێری
ئابووری کۆمه‌ک. 12-
هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی
ئاماده‌کارانی
هه‌ڵبژاردنی
ساڵی
داهاتوو: نه‌سره‌ددین
عارف و جه‌سوور
نوژێن هه‌ڵبژێردران. 13- پرسیاری
دیکه: ·
کاروان
عارف له کۆمه‌کی
نه‌رویژه‌وه
باسی له پرۆژه‌کانی
کۆمه‌کی
کوردستان
کرد ·
یه‌ک
له به‌شداربووان
پرسیاری له
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی
پڕۆژه‌کانی
کۆمه‌ک کرد.
له وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره‌دا
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر
دیدی خۆی ڕوون
کرده‌وه. ·
ئه‌ندام
و نوێنه‌ری
کۆمه‌ڵه‌ی KSAF شادمانی
خۆی پێشان دا
به‌رانبه‌ر
هه‌نگاوه‌کانی
کۆمه‌ک له ڕۆژهه‌ڵات
و باکووری
کوردستان،
هاوکاتیش
داوای کرد کۆمه‌ک
هه‌نگاو ڕووه‌و
ڕۆژاوای
کوردستان هه‌ڵبنیت.
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ریش
پشتیوانی له‌م
داوایه کرد
و داوای
هاوکاریی دۆستانی
کارای ڕۆژاوا
کرد. 14- کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه سه‌عات
14.45 کۆتا بوو. سکرتێری
کۆبوونه‌وه
بژارکاری
پرۆتۆکۆڵ ڕاپۆتی
کاری کۆمه‌ک /
ساڵی 2005 ساڵی 2005
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری
کۆمه‌ک هه‌فت
جار کۆبۆته‌وه.
کاروباری کۆمه‌ک
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا
داڕێژراون،
خراونه‌ته
کار و گه‌شه‌یان
پێ دراوه.
شاخاڵه‌کان
له‌م ڕاپۆرته‌دا
ده‌هۆنرێنه‌ه‌وه:
·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ
له هه‌ردوو
فێرگه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
سلێمانی و ده‌ڵاڵانی
ڕانیه به
پشتیوانیی
بنگه‌ی «سیدا» ی
سویدی سه‌رکه‌وتووانه
به‌رده‌وامن.
حکوومه‌تی
کوردستان
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌م پرۆژه‌یه
بڕیاری دا مۆدێلی
کۆمه‌ک له نۆ
فێرگه‌ی دیکه‌دا
و به سه‌رپه‌رشتیی
خۆی پیاده
بکات. ·
پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ
له هه‌ردوو
فێرگه‌ی که‌نده‌که‌وه‌ی
سلێمانی و ده‌ڵاڵانی
ڕانیه به
پشتیوانیی
بنگه‌ی «سیدا» ی
سویدی سه‌رکه‌وتووانه
به‌رده‌وامن.
حکوومه‌تی
کوردستان
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌م پرۆژه‌یه
بڕیاری دا مۆدێلی
کۆمه‌ک له نۆ
فێرگه‌ی دیکه‌دا
و به سه‌رپه‌رشتیی
خۆی پیاده
بکات. ·
به‌هاری
2005 کۆمه‌ک چه‌ندین
سه‌میناری
له
کوردستان گێڕا
ده‌رباره‌ی
سیسته‌می فێرکاری.
له‌م سه‌مینارانه‌دا
خاڵی وه‌ک سیسته‌می
فێرکاریی سوید،
ڕێبه‌رایه‌تیی
فێرگه، ماف
و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری
فێرگه و هه‌روه‌ها
به‌راودی سیسته‌می
فێرکاریی
کوردستان و
سوید ها‌تنه
به‌رباس. ·
کتێبی
کوردی نوێ بۆ
هه‌زاران خوێندکارانی
شاری که‌رکووک
چاپ و بڵاو
کرایه‌وه. ·
به
مه‌به‌ستی
سه‌رخستنی
ئاستی زانین
و فره‌وان
کردنی ڕوانگه‌ی
مامۆستایانی
کۆمه‌کی
کوردستان پێنج
هاوکارمان
سه‌ردانی سوید
و نه‌رویژیان
کرد. ·
کتێبی
«سیسته‌می فێرکاری»
به‌رهه‌مێکی
تازه‌یه. چه‌ندین
لایه‌نی
گرنگی سیسته‌می
فێرکاریی سوێد
به زمانی
کوردی ده‌خاته
ڕوو. ئه‌م به‌رهه‌مه
له‌لایه‌ن کۆمه‌که‌وه
له
کوردستان بڵاوکرایه‌وه. ·
بنکه‌کانی
کۆمه‌کی که‌رکووک
کۆرسی هه‌مه‌ڕه‌نگیان
به‌رده‌وامه
بۆ منداڵ،
لاوان و ژنانی
بێسه‌وادی
شاره‌که. ئه‌م
کۆرسانه هه‌م
به ژماره و
هه‌م به
ناوه‌ڕۆک به‌رده‌وام
له گه‌شه
دان. ·
به
هاوکاریی سیدای
سوید، کۆمه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ساز کرد ده‌رباره‌ی
بنیاتنانی «فێرگه‌ی
باڵای میللی»
که جۆره فێرگه‌یه‌کی
سویدییه تایبه‌ته
به‌و که‌سانه‌ی
فریای خوێندنی
دواناوه‌ندی
نه‌که‌وتوون. ·
هاوکاریی
نێوان کۆمه‌ک
و Committee for Children (CFC) ی ئه‌مریکی
ساز کرا. له‌م
بواره‌دا کۆمه‌ک
به‌رنامه‌ی « SecondStep» ئه‌و
کۆمیته‌یه،
که بۆ ڕاهێزانی
توانای جڤاکیی
زارۆکانه،
ته‌رجه‌مه‌ی
کوردی ده‌کات.
ئه‌م به‌رنامه‌ی
به زمانی
کوردی ناو
نرا «هه‌نگاو
به هه‌نگاو». ·
شه‌ش
جه‌وان له
سویده‌وه،
له چوارچێوه‌ی
پرۆژه‌یه‌کدا
بۆ گۆڕینه‌وه‌ی
ئه‌زموون،
به ناوی «دێمۆکراتی
له فێرگه‌دا»، سه‌ردانی
چه‌ندین فێرگه‌ی
چه‌ندین شاری
کوردستانیان
کرد. له‌م سه‌ردانه‌دا
دیداری سه‌دان
خوێندکار،
مامۆستا، سه‌رپه‌رشتیار
و ڕۆژنامه‌وانان
له شاره‌کانی
هه‌ولێر، که‌رکووک،
خانه‌قین،
هه‌ڵه‌بجه
و سلێمانی
کرا. جگه له‌وه‌ش
سه‌مینار و
به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت ده‌رباری
«ماسمێدیا و
ئازادیی ده‌ربڕین»
له چه‌ندی
شار ساز کرا. له‌م پرۆژه‌یه‌شدا
سیدای سوید
هاوکارمان
بوو. ·
بناخه‌ی
پرۆژه‌ی نوێ
بۆ ساڵی 2006 له
هه‌ردوو شاری
که‌رکووک و
خانه‌قین داڕێژرا. ·
هاوکاریی
کۆمه‌ک و «کۆمه‌ڵه‌ی
فه‌رهه‌نگی
و فێرکاریی سۆما»
ده‌ستی پێ
کرد. سۆما له
بواری فێرکاریدا،
به تایبه‌تی
له گونده‌کان،
چالاکانه
سه‌رگه‌رمی
فێرکارییه.
بنگه‌ی له
مه‌هاباده
و مه‌یدانی
کاری سۆما به‌شێکی
فره‌وانی
کوردستان ده‌گرێته‌وه.
·
له
سوید کۆمه‌ک
هاوکاریی هه‌یه
له‌ته‌ک کۆمه‌ڵه
و سازمانی دیکه‌ی
هاوئامانجدا،
وه‌ک KSAF و Zanin و کۆمه‌ڵه‌ی
دۆستانی که‌رکووک. مه‌به‌ستیش
هه‌م فره‌واندنی
بواری کاره
و هه‌م پته‌و
کردنی تۆڕی
هاوکارییه. ·
«ئێواره‌یه‌ک
بۆ منداڵانی
کوردستان» ئێواره‌ی
9 دیسه‌مبه‌ر
کۆمه‌ک به
هاوکاریی KSAF و Zanin،
له زانکۆی
ستۆکهۆڵم
ساز کرا. له‌م
ئێواره‌یه‌دا
جگه له
ناساندی کۆمه‌ک،
فیلمی «کیسه‌ڵه‌کان
ده‌توانن بفڕن»
ی به‌همه‌ن
قوبادی پێشان
درا و پاشان
دوکتۆری پسپۆر
عه‌بدو‌لباقی
مایی سه‌مینارێکی
ده‌رباره‌ی
«باری ده‌روونی
منداڵانی شه‌ڕدیده‌ی
کوردستان» گێڕا. ·
له
ئینته‌رنێتدا،
جگه له سایته‌که‌ی
خۆمان www.komak.nu کۆمه‌ک
په‌رچه‌می
تایبه‌تی هه‌یه
له سایتی
ئاوه‌دانی
وه‌ک ksaf.com و
komar.se دا. ·
له
هه‌فته‌نامه‌ی
وه‌ک هاوڵاتی،
ئاشتی، ڕۆژهه‌ڵات
و هه‌روه‌ها
له گۆڤاری
مه‌هاباددا
کۆمه‌ک چه‌ندین
پۆسته‌ری تایبه‌تی
هه‌بووه ده‌رباره‌ی
سیسته‌می فێرکاریی
هاوچه‌رخ.
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر ستۆکهۆلم 2006-01-27 Raporti aburiy 2005 Destmaye Destmaye sereta 2005-01-01 321
198,50 SEK Destmayey bneta 2005-12-31 353
841,95 SEK Wrdekariy SEK Dahat Endameti 162
708,00 SIDA 433 400,00 Chalaki 403 Sercem 596
511,00 Wrdekariy SEK Kherci Endameti -77 600,00 SIDA -422
534,00 Chalaki -16 929,50 Kargeerri -46 804,05 Sercem -563 867,55 Derencam 32 643,45 SEK Destmayey bneta le bankda 353 841,95 SEK نامه‌ی
زستانه‌ی کۆمه‌کی
نه‌رویژ 2006 دۆستانی
ئازیز، کارکردن
بۆ پێشخستنی
بواری فێرکاری
و ڕاهێزانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی به‌رده‌وامه،
هه‌رچه‌نده
زۆربه‌ی زانیارییه‌کان
له سایتی کۆمه‌کدا
بڵاو ده‌کرێته‌وه،
به‌ڵام وه‌ک
نه‌ریتێکی کۆمه‌ک
نامه‌ی سه‌رۆک
وه‌رزانه بۆ
پشتیوانان
ده‌نێرێت. ·
هه‌ردوو
پڕۆژه‌ی پۆلی
نموونه‌یی
گوندی که‌نه‌که‌وه
و ده‌ڵاڵان
سه‌رکه‌وتووانه
ڕێنامه‌ی خوێندنی
سکه‌ندناڤیا
په‌یڕه‌وی
ده‌که‌ن،
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنیان
له هاوینی ٢٠٠٥
دا له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌وه،
بڕیاردرا که
له هه‌مان
پرۆژه له نۆ
مه‌کته‌بی دیکه‌دا
پیاده بکات. ·
سه‌ردانی
پۆلێک مامۆستا
له پرۆژه‌ی
که‌نه‌که‌وه
وه بۆ وه‌ڵاتانی
نه‌رویج و سوید
به‌مه‌به‌ستی
زیاتر ئاشنا
بوون به سیستێمی
فێرکاری ئه‌م
وه‌ڵاتانه. ·
سه‌ردانی
هاوکارانمان
له سوید و نه‌رویجه‌وه
بۆ کوردستان
له سه‌ره‌تای
ساڵی خوێندنی
ئه‌مساڵدا بۆ
به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
کاره‌کانی کۆمه‌ک. ·
به
هاوکاریی
بنکه‌ی سیدای
سوێد، کۆمه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی
تایبه‌تی پیاده
کرد بۆ گۆڕینه‌وه‌ی
ئه‌زموون ده‌رباره‌ی
دێمۆکراتی نێو
فێرگه. له‌م
پرۆژه‌یه‌دا
شه‌ش جه‌وان
له سوێده‌وه
سه‌ردانی چه‌ندین
فێرگه‌ی چه‌ندین
ناوچه‌ی
کوردستانیان
کرد. ·
هه‌نگاو
به هه‌نگاو،
به‌رنامه‌یه‌کی
تایبه‌ته بۆ
که‌م کردنه‌وه‌ی
توندووتیژی
له
قوتابخانه‌دا.
ڕێکخراوی CFC خاوه‌نی
ئه‌م پرۆگرامه‌یه،
کۆمه‌ک مۆڵه‌تی
به‌کارهێنانی
وه‌رگرتووه. ئێستا
سه‌رقاڵی ته‌رجه‌مه‌کردنی
ئه‌م بابه‌ته‌یه
بۆ ئاماده‌کردنی
بۆ ساڵی
داهاتووی خوێندن.
هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش
له پاییزی
پارساڵدا
دووان له
هاوکارانی کۆمه‌ک
به‌شداری کۆنفرانسی
ساڵانه‌ی ئه‌م
ڕێکخراوه
بوون له
ئامریکا و کۆرسی
تایبه‌تیان له‌و
بواره‌دا بینی. ·
کتێبی
سیستێمی فێرکاری
له لایه‌ن کۆمه‌که‌وه
بڵاو کرایه‌وه،
که تیایدا
چه‌ند لایه‌نێکی
ڕوونی سیستێمی
به‌ڕێوه‌بردنی
فێرکاری سکه‌ندناڤیای
وه‌ک جێگرێک
بۆ سیستێمی فێرکاری
کوردستان تیادا
ڕوون کراوه‌ته‌وه. ·
چاپ
کردنی پێنج
هه‌زار کتێبی
زمانی کوردی
بۆ فێرگه‌کانی
شاری که‌رکووک
و خانه‌قین،
پاره‌ی ئه‌م
کتێبانه‌ش
له لایه‌ن دۆستانی
شاری ستاڤانگه‌ر
له نه‌رویجه‌وه
دابین
کرابوو. ·
کتێبی
میتۆلۆجیای یۆنانی،
بۆ جه‌وانانی
کوردستان به
چاپ گه‌یه‌نرا
و بڵاو کرایه‌وه. ·
دوو
پرۆژه‌ی
هاوکاریی له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
که‌وتنه سه‌ر
پێ. یه‌که‌میان
پشتیوانییه
له خولی
زمان و فه‌رهه‌نگ
بۆ منداڵ و جه‌وانانی
گوندی ده‌ڤه‌ری
جۆراوجۆر به
سه‌رپه‌رشتی
بنکه‌ی «سۆما».
دووه‌میان
هاوکارییه
له‌گه‌ڵ گۆڤاری
سه‌ربڵندی «مه‌هاباد»
دا. ·
بنکه‌کانی
کۆمه‌ک له
شاری که‌رکووک
به‌رده‌وام
سه‌رگه‌رمی
خولی تایبه‌تن
بۆ منداڵ، جه‌وان
و ژنی نه‌خوێنده‌واری
شاره‌که. ئه‌م
کارانه ڕۆژ
به ڕۆژ بره‌و
دێنن و ئه‌نجامیان
گه‌شتر ده‌بێ. ·
به
هاوکاریی
بنگه‌ی سیدای
سویدی، کۆمه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی
پێکهێنانی «فێرگه‌ی
باڵای میللی»
له
کوردستان
ساز کرد. مه‌به‌ست
له‌م پرۆژه‌یه
دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رفه‌ته
بۆ دامه‌زراندنی
بنکه‌یه‌کی
سه‌ره‌تایی
بۆ فێرگه‌یه‌کی
له‌و بابه‌ته
له
کوردستان. ·
له
ڕۆژنامه‌کانی
«هاوڵاتی»،
«ئاشتی» و «ڕۆژهه‌ڵات»
دا کۆمه‌ک هه‌ڵمه‌تی
گه‌شی هه‌بووه
ده‌رباره‌ی
دێمۆکراتاندنی
سیسته‌می فێرکاری. زۆربه‌ی
ورده‌کاریه‌کان
له سایته‌که‌ماندا
ده‌بینن، سه‌ردانمان
بکه‌ن و به دید
وپێشنیاره‌کانتان
ده‌وڵه‌مه‌ندمان
بکه‌ن. له گه‌ڵ
ڕێزێکی بێپایانمان جیهاد
حه‌مه‌که‌ریم
/ سه‌رۆکی کۆمه‌کی
نه‌رویج 01.02.2006 دۆستانی
هێژا، له‌لایه‌ن
کۆمه‌که‌وه،
هه‌وڵ دانی ڕووه‌و
پێشکه‌وتن،
به‌رده‌امه.
له ڕێبازی
کاری تایبه‌تدا
بۆ پێشخستنی
ژینگه‌ی خوێندنی
زارۆک و جه‌وانان
کۆسپی نوێ ده‌بڕین
و ده‌ستکه‌وتی
نوێمان ده‌بێ.
کار بۆ ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له‌سه‌ر
بناخه‌ی به‌هاگه‌لی
دێمۆکراتی
کارێکه پڕ
له به‌ره‌نگاری
و دڵگه‌رمی. ·
جووته
پرۆژه‌ی پۆلی
نموونه‌یی کۆمه‌ک
له دوو گوندی
که‌نده‌که‌وه
و ده‌ڵاڵان
سه‌رکه‌وتووانه
ڕێنامه‌ی خوێندنی
سکاندیناڤی
پیاده ده‌که‌ن.
حکوومه‌تی
سلێمانی له
کوردستان ئه‌مساڵ
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌م دوو پرۆژه‌یه،
بڕیاری دا
نموونه‌یه‌ک
له پرۆژه‌که‌ی
کۆمه‌ک له سێزده
مه‌کته‌بدا
پیاده بکات. ·
چوار
هاوکارمان
له
کوردستانه‌وه
به مه‌به‌ستی
فێرکاری و گه‌شه
کردن له هاوینی
ئه‌مساڵدا
سه‌ردانی سوید
و نه‌رویژیان
کرد. ·
له‌م
ساڵه‌ی
دووهه‌زار و
پێنجه‌دا کۆمه‌ک
کتێبێکی
تازه‌ی به
ناوی «سیسته‌می
فێرکاری» یه‌وه
له
کوردستان بڵاو
کرده‌وه. له‌م
کتێبه‌دا لایه‌نه
گه‌شه‌کانی
سیسته‌می فێرکاریی
سکاندیناڤی
ده‌خرێنه ڕوو
به‌و مه‌به‌سته‌ی
ببنه جێگرێک
بۆ ئه‌و سیسته‌مه
هه‌ره
دواکه‌وتووه‌ی
کوردستان. ·
دوو
پرۆژه‌ی
هاوکاریی له
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که‌وتنه
سه‌ر پێ. یه‌که‌میان
پشتیوانییه
له خولی
زمان و فه‌رهه‌نگ
بۆ منداڵ و جه‌وانانی
گوندی ده‌ڤه‌ری
جۆراوجۆر به
سه‌رپه‌رشتی
بنکه‌ی «سۆما».
دووه‌میان
هاوکارییه
له‌گه‌ڵ گۆڤاری
سه‌ربڵندی «مه‌هاباد»
دا. ·
بنکه‌کانی
کۆمه‌ک له
شاری که‌رکووک
به‌رده‌وام
سه‌رگه‌رمی
خولی تایبه‌تن
بۆ منداڵ، جه‌وان
و ژنی نه‌خوێنده‌واری
شاره‌که. ئه‌م
کارانه ڕۆژ
به ڕۆژ بره‌و
دێنن و ئه‌نجامیان
گه‌شتر ده‌بێ. ·
به
هاوکاریی
بنگه‌ی سیدای
سویدی، کۆمه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی
پێکهێنانی «فێرگه‌ی
باڵای میللی»
له
کوردستان
ساز کرد. مه‌به‌ست
له‌م پرۆژه‌یه
دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رفه‌ته
بۆ دامه‌زراندنی
بنکه‌یه‌کی
سه‌ره‌تایی
بۆ فێرگه‌یه‌کی
له‌و بابه‌ته
له
کوردستان. ·
له
ڕۆژنامه‌کانی
«هاوڵاتی»،
«ئاشتی» و «ڕۆژهه‌ڵات»
دا کۆمه‌ک هه‌ڵمه‌تی
گه‌شی هه‌بووه
ده‌رباره‌ی
دێمۆکراتاندنی
سیسته‌می فێرکاری. ·
Committee for
Children (CFC) ی ئامریکی
و کۆمه‌ک پرۆژه‌یه‌کی
هاوکارییان
ده‌ست پێ کرد.
له‌مه‌ولا کۆمه‌ک
بۆی هه‌یه
به‌رنامه‌ی «هه‌نگاو
به هه‌نگاو»
که به‌رهه‌می
«سی ئێف سی» یه
ته‌رجه‌مه‌ی
کوردی بکات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه
تایبه‌ته
به ڕاهێزانی
توانای جڤاکیی
زارۆکان. نیاز
وه‌هایه له
سه‌ره‌تای
ساڵی دووهه‌زار
و شه‌شه‌وه
ئه‌م به‌رنامه‌یه
له دوو پرۆژه‌که‌ی
که‌نده‌که‌وه
و ده‌ڵاڵان کارا
بێت. سایته‌که‌مان
ورده‌کاریی
زیاتری تێدایه
ده‌رباره‌ی
ئه‌م کارانه‌ی
باسیان هات،
تکایه سه‌ردانمان
بکه‌ن، دید و
بۆچوونتان
هانده‌ر و ڕێنوێنه. وێڕای ڕێز شه‌مام
مورادڕه‌سووڵی 2005-12-01 دۆستانی
هێژا! گه‌رچی
ده‌م ده‌می
پشووی هاوینه
بوو به‌ڵام کۆمه‌ک
نه‌ک هه‌ر
پشووی نه‌دا
بگره فریای
چه‌ندین ئه‌رکی
گرنگیش که‌وت.
ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه
پوخته‌ی
کاره‌کانی
ئه‌م هاوینه‌ن.
کاری دیکه
هه‌ن یان جارێ
ته‌واو جێگیر
نه‌بوون یان
به‌رده‌وامیی
کاری ڕۆژانه‌ی
پرۆژه‌کانن،
ئه‌وانه له
سایته‌که‌ی
کۆمه‌کدا
باسیان لێ ده‌کرێ،
لێره‌دا لێیان
نادوێین. فه‌رموون
ئێوه و کارنامه‌ی
ئه‌م وه‌رزه: ·
کۆمه‌ک
له ڕۆژی 12-07-2005 ه‌وه
لۆگۆی نوێی
هه‌یه. ·
دۆستانمان
له شاری ستاڤانگه‌ری
نه‌رویژه‌وه
پازده هه‌زار
کرۆنی نه‌رویژییان
ته‌رخان کرد
بۆ کۆمه‌ک به
مه‌به‌ستی
چاپ کردنی کتێبی
خوێندنه‌وه‌ی
کوردی بۆ
منداڵانی که‌رکووک.
ده‌موده‌ست
پێنج هه‌زار
کتێبی تازه
چاپ کرا و له‌م
پاییزه‌وه
له مه‌کته‌به‌کانی
که‌رکووکدا
ده‌کرێنه
که‌رسته‌ی
خوێندن. ·
کتێبی
«سیسته‌می فێرکاری»
به‌رهه‌مێکی
نوێی کۆمه‌که.
ئه‌م کتێبه
بۆ ئه‌وه‌یه
وه‌ک ڕێنامه‌یه‌ک
له پرۆسه‌ی
پێشخستنی سیسته‌می
فێرکاریدا
سوودبه‌خش بێت. ·
له‌م
ماوه‌یه‌دا
چه‌ند ئه‌ندامێکی
کۆمه‌کی سوید
و نه‌رویژ سه‌ردانی
ده‌ڤه‌ری جۆراوجۆری
کوردستانیان
کرد. به مه‌به‌ستی
دامه‌زراندنی
کۆمه‌ک له
ناوچه‌ی نوێ‌دا
و هه‌روه‌ها
فره‌واندن و
پته‌و کردنی
پرۆژه‌کانمان،
کاری تایبه‌ت
کرا. له نامه‌ی
وه‌رزی
داهاتوودا
هه‌ر پێشکه‌وتنێکی
له‌م بواره‌دا
ڕووی دا بێت،
دێته به‌رباس. ·
پێنج
هاوکارمان
له پرۆژه‌کانی
کوردستانه‌وه
به مه‌به‌ستی
ڕاهێزانی
توانای کار و
فره‌واندنی ڕوانگه‌ی
فه‌رهه‌نگی به
سه‌ردان
ها‌تنه سوید
و نه‌رویژ. ·
هاوکارییه‌ک
له نێوان کۆمه‌ک
و کۆمه‌ڵه‌ی Committee for
Children – CFC ی
ئه‌مریکی
هاته دامه‌زراندن.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه
به‌رنامه‌یه‌کی
تایبه‌تی داڕشتووه
بۆ سه‌رخستنی
توانای جڤاکیی
زارۆکان. به‌رنامه‌که
ناوی «هه‌نگاو
به هه‌نگاو»
ه. بڕیاره کۆمه‌ک
ئه‌م به‌رنامه‌یه
بکاته کوردی
و له
کوردستان پیاده‌ی
بکات. ·
ده‌سته‌یه‌کی
سێ که‌سیی
شاره‌زا له
ستۆکهۆلم دیاری
کراوه بۆ
ساز دانی تۆژکارییه‌ک
ده‌رباره‌ی
پێکهێنانی «فیرگه‌ی
باڵای میللی»،
له‌سه‌ر مۆدێلی
سکاندیناڤی.
ئه‌مه‌یان فێرگه‌یه‌که
بۆ که‌سانێک
که دابڕابن
له خوێندن و
مه‌به‌ستیان
بێت ئاستی
پله‌ی
ئاماده‌یی بخوێننه‌وه.
ئامانجی ئه‌م
پرۆژه‌یه ڕاهێزانی
پرۆسه‌ی دێمۆکراتاندنه
له
کوردستان ئه‌ویش
له ڕێی بڵاو
کردنه‌وه‌ی
بیرۆکه‌ی «فێرگه‌ی
باڵای میللی»
ـه‌وه. ئه‌م
پرۆژه‌ی تۆژکارییه
به هاوکاریی
سیدای سوید
ئه‌نجام ده‌درێ. ·
چه‌ندین
پۆسته‌ری تایبه‌ت
به سیسته‌می
فێرکاریی دێمۆکراتانه
- له باشوور،
له هه‌فته‌نامه‌ی
«هاوڵاتی» و له
ڕۆژهه‌ڵات
له هه‌فته‌نامه‌ی
«ئاشتی» و «ڕۆژهه‌ڵات»
بڵاو کرانه‌وه.
ئه‌مانه به‌شێکن
له هه‌ڵمه‌تی
«به‌ره‌و فێرکاریی
هاوچه‌رخ». ·
کۆمه‌کی
که‌رکووک،
له‌م هاوینه‌شدا،
وێرای سه‌ختیی
گوزه‌ران و
کار کردن، نه‌خشی
زۆر گه‌ش و ڕه‌نگینی
هه‌بووه.
خولی هاوینه‌ی
هه‌مه‌جۆری
بۆ منداڵ و جه‌وانی
شاره‌که
کردۆته‌وه.
که‌رکووک پێویستی
به هیممه‌تی
تایبه‌ته و
هه‌موومان لێی
به‌رپرسین. له کۆمه‌که‌وه
ڕێز و دڵسۆزی
پێشکه‌شه شه‌مام
مورادڕه‌سووڵی ستۆکهۆلم
01-09-2005 ئه‌ندامانی
ڕێزدار ئاشنابوونم
به کاروباری
کۆمه‌ک ته‌واو
سه‌رسامی
کردم له‌و هه‌موو
ده‌ستکه‌وته
به‌رزانه‌ی
له‌م ماوه
کورته‌دا
هاتوونه‌ته
به‌رهه‌م. ئه‌مانه
زاده‌ی پرۆژه‌گه‌لێکن،
کۆمه‌ک، ڕووه‌و
فراژووتن، پیاده‌یان
ده‌کات. ئه‌م
هه‌سته باڵاده‌سته
هانی دام بێمه
پێش و ببمه
هاوکاری سیسته‌مێکی
دێمۆکراتیانه‌ی
فێرکاری و نه‌خشی
ئایه‌تیم هه‌بێ
له پێشه‌ڕۆژی
زارۆکانی
کوردستاندا. ڕێز
گرتن له مافی
زارۆک شامه‌به‌سته
و ده‌بێ له
کوردستانیش
جێگیر بێت. ساڵی ڕابورد
ساڵێکی پر به‌رهه‌م
بوو. کۆمه‌ک
کتێبخانه‌ی
له فێرگه‌دا
دامه‌زراندووه،
له مێدیای
کوردی‌دا به
ده‌نگ و ڕه‌نگ
بووه. له
بواری فێرکاریی
کوردستاندا،
کاری بۆ پێشخستنی
میتودی خوێندن
و په‌روه‌رده
کردووه. ئه‌مانه
ته‌نها
نموونه‌ن ده‌نا
لیسته‌ی کار
درێژه‌ی هه‌یه. کاری
فراژووتن پرۆسه‌یه‌کی
به‌رده‌وامه.
هه‌وڵدانمان
بۆ ئه‌وه‌یه
سه‌رله‌به‌ری
ئه‌و پرۆژانه‌ی
ئه‌مڕۆ
کاران به‌رده‌وام
بن و به‌ره‌و ڕووکار‌ی
دروست هه‌ڵکشێن.
ئه‌وجا هه‌وڵی
فره‌واندنی
چالاکییه‌کانی
کۆمه‌ک ده‌ده‌ین
به مه‌به‌ستی
ڕاهێزانی
توانای مامۆستایان
به میتودی فێرکاریی
سکه‌نده‌ناڤی. زارۆک،
هه‌م خوێندنیان
و هه‌م ڕێز
گرتن له مافیان،
هه‌رده‌م
ئامانجی سه‌ره‌کییه.
هه‌ڵبه‌ت ڕه‌وتێکی
سه‌رکه‌وتوو
به‌ره‌و
ئامانجی وه‌ها
ته‌نها به
پشتیوانیی
هه‌رهه‌موو
ده‌سته‌به‌ر
ده‌بێت. کۆمه‌ک،
ڕۆژی شه‌ممه‌ی
چوارده‌یه‌مه‌ی
مای کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی
گرت. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
باس له وێنا
و پلانی پێشه‌ڕۆژی
ساڵی
داهاتووی کۆمه‌ک
کرا. پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه و کۆبوونه‌وه‌ی
بنیاتسازی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
ده‌کرێنه
هاوپێچه‌ی
ئه‌م نامه‌یه. له‌مه‌ولا،
له سایته‌که‌ی
کۆمه‌کدا،
له ژێر سه‌ردێڕی
نامه‌ی سه‌رۆکدا،
ڕاپۆرتی وه‌رزانه‌ی
کاری کۆمه‌ک
و ده‌نگوباسی
پرۆژه‌کان بڵاوه
ده‌که‌ینه‌وه. هه‌موو
دید و پێشنیازێکتان
به گه‌رمی خۆشامه‌دی
لێ ده‌کرێت. هه‌ر
شاد و سه‌رفراز
بن 26-05-2005 شه‌مام
مورادڕه‌سووڵی نامه‌ی
هاوینه‌ی سه‌رۆکی
کۆمه‌کی نه‌رویج
2005 پشتیوانانی
ئازیز سه‌ره‌تای
ده‌ست به‌کاربوونم
له کۆمه‌ک،
ده‌گه‌ریته‌وه
بۆ ساڵی ٢٠٠٤.
له ساڵانی ڕابوردوودا
کۆمه‌ک نه‌خشێکی
باشی هه‌بوو
له پشتیوانی
کردنی منداڵانی
بێباوانی هه‌ژاری
کوردستان بۆ
به‌رده‌وام
بوونیان له
خوێندن، بێگومان
به هاوکاری
پشتیوانه
ئازیزه‌کان
بوو. ساڵانه
پشتیوانی له
سه‌دان منداڵی
ناوچه‌ی جۆراوجۆر
ده‌کرا. له پاڵ
ئه‌مانه‌شدا
چه‌ندین پرۆژه‌ی
تایبه‌ت بۆ
سه‌رخستنی
ئاستی فێرکاریی
کوردستان پیاده
ده‌کرا.
بارودۆخی
کوردستان له‌م
دوو ساڵه‌دا
زۆر خێرا ڕووی
له گۆڕانه.
کۆمه‌کیش،
وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی
جوست و زیندوو،
به‌شی خۆی، جڵه‌وی
کاروانی ئه‌م
ڕه‌وته‌ی
گرته ده‌ست
و هه‌موو
کاره‌کانی
له‌م خاڵی پێشخستن
و سه‌رخستنی
بارودۆخی فێرکاریدا
کۆکردۆته‌وه.
مه‌به‌ستیش
فریاکه‌وتنی
منداڵانی
کوردستانه
و دابین کردنی
ژینگه‌یه‌کی
فێرکاریی دێمۆکراته
تێدا گه‌شه
بکه‌ن و گه‌وره
بن. یه‌کێک
له کاره هه‌ره
دیاره‌کانی
کۆمه‌ک، هه‌ردوو
پرۆژه‌ی فێرکاری
نموونه‌ییه،
یه‌ک له
گوندی که‌نه‌که‌وه‌ی
ناوچه‌ی سلێمانی
و یه‌ک له
گوندی ده‌ڵاڵان
- ی ناوچه‌ی ڕانیه‌یه.
له‌م پرۆژانه‌دا
کۆمه‌ک نه‌خشی
تایبه‌تی هه‌بووه
و ئه‌نجامه‌کانی
هه‌تا ئێستا
زۆر گه‌شن. ڕێزگرتن
له به‌ها
بنه‌مه‌ییه‌کانی
دێمۆکراتی،
ئازادی ڕاده‌ربڕین،
به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی زانستی
منداڵان و
مامۆستایان،
گرنگی دان
به وانه‌کانی
زمان و کۆمپیوته‌ر،
ئاشنا بوون
به فه‌رهه‌نگ
و ژینگه، هه‌ست
کردن به به‌رپرسایه‌تی
و ڕێز گرتن له
ڕای تاکه‌که‌س،
بنه‌مای به‌رنامه‌ی
کاری ئه‌م پڕۆژانه‌ن. ئه‌نجامگه‌لی
گه‌شه‌ی ئه‌م
پرۆژانه
بوونه‌ته جێی
سه‌رنجی هه‌م
خه‌ڵک و هه‌م
کاربه‌ده‌ستان.
هیوامان وایه
له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا مه‌ودای
کار کردنی ئه‌م
پرۆژانه به‌رفره‌وانتر
بکه‌ین. ساڵی ڕابوردوو
ساڵێکی پڕ به‌رهه‌م
بوو،
دامه‌زراندنی
کتێبخانه
له فێرگه‌کاندا،
بڵاو کردنه‌وه‌ی
زانیاری له
مێدیای کوردی‌دا،
کار کردن بۆ پێشخستنی
میتودی خوێندن
و په‌روه‌رده
و خولی جۆراوجۆر
بۆمنداڵان و
نه‌وجه‌وانان
به تایبه‌تی
له شاری که‌رکووک،
نموونه‌ی
کاره‌کانی کۆمه‌ک
– ن. له چه‌ند
مانگی ڕابوردوودا
دۆستانی کۆمه‌ک
له شاری ستاڤانگه‌ر
له نه‌رویج،
پازده هه‌زار
کرۆنی نه‌رویجیان
کرده دیاری
پرۆژه‌کانی
کۆمه‌ک له
که‌رکووک. ئه‌و
دیارییه ته‌رخان
ده‌کرێت بۆ
چاپ و دابه‌شتینی
پێنج هه‌زار
کتێبی خوێندنه‌وه‌ی
کوردی به‌سه‌ر
منداڵانی مه‌کته‌به‌کانی
شاره‌که‌دا.
ئه‌مه جگه
له‌و دوو هه‌زار
و پێنجسه‌د
کتێبه‌ی سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵ چاپ
کران. کارێکی
دیکه ئه‌مساڵی
کۆمه‌ک
ئاماده‌کردنی
کتێبێکه به‌ناوی
سیستێمی فێرکاری.
ئه‌م کتێبه
باس له چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه
بردنی مه‌کته‌ب
ده‌کات. سوود
وه‌رگرتن له
سیستێمی فێرکاری
سکاندیناڤی
بو پێش خستنی
فێرکاریی
کوردستان مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیی
ئه‌م کتێبه‌یه.
هه‌میشه
له‌سایتی کۆمه‌کدا
زانیاری به‌رده‌وام
ده‌رباره‌ی
کار و چالاکیه‌کان
بڵاو ده‌کرێته‌وه،
هه‌ر دید و بۆچونێکتان
هه‌بێت، به
گه‌رمی پێشوازی
لێده‌کرێت. www.komak.nu کۆمه‌ک
بۆ خزمه‌تی
منداڵانی
کوردستان به‌رده‌وام
پێویستی به
هاوکاریی تۆی
ئازیزه. هه‌ر یه‌که‌مان
هونه‌ر و
توانای خۆی
هه‌یه و
کوردستانیش
پێویستی به
هه‌ر هه‌موومانه. هه‌ر
شاد و سه‌رفراز
بن 26-07-2005 جیهاد
حه‌مه‌که‌ریم
- سه‌رۆکی
کۆمه‌ک / نه‌رویج ڕاپۆرتی
کار / 2004 ساڵی 2004
کۆمه‌ک به
چوستی کاری
له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی
زانیاری،
هوشیار کردنه‌وه،
دۆزی دێمۆکراتی
و فێرکاریدا
کردووه. له
گوندی که‌نده‌که‌وه‌ی
ناوچه‌ی سلێمانی
پرۆژه‌که‌ی
مه‌کته‌بی ڕۆژگار
به‌رده‌وامه
و له ڕووی چه‌ندایه‌تی جۆرایه‌تییه‌وه
له گه‌شه‌دایه.
کاری ڕۆژانه‌یان
ڕێبازێکی
هاوچه‌رخ و دێمۆکراتانی
گرتۆته به‌ر.
ئێستا چوار پۆل
به‌شداری ئه‌م
پرۆژه‌یه‌ن. ده‌مه‌و
پاییز، له
ناوچه‌ری ڕانیه،
گوندی ده‌ڵاڵان
پرۆژه‌یه‌کی
تازه کرایه‌وه.
له مه‌کته‌بی
ئه‌م گونده‌دا
پۆلی یه‌که‌م
و دووم کرانه
پۆلی نموونه‌یی
و وه‌ک پرۆژه‌که‌ی
که‌نده‌که‌وه
کار ده‌که‌ن. هه‌ر
زوو ئه‌م پرۆژه‌یش
بووه جێی سه‌رنجی
دنیای فێرکاریی
ناوچه‌که. له
شاری که‌رکووک 1- له
مانگی ژانیوه‌رییه‌وه
بنکه‌ی خاسه
کارایه. لێره‌دا
زارۆک،
لاوان و مامۆستایان
به‌شداریی کۆرسی
تایبه‌ت ده‌بن.
زمان، کۆمپیوته‌ر
و دێمۆکراسی
وانه‌ی سه‌ره‌کین.
مافی منداڵ و
ژن، به‌هاگه‌لی
بنه‌ما،
ئاشتی و چاره‌سه‌ری
ناکۆکی بابه‌تی
گفتوگۆن له
بواری دێمۆکراتیدا. 2- ئاماده‌کاری
ده‌ستی پێ
کرد بۆ ساز
کردنی بنکه‌یه‌کی
نوێ بۆ نه‌هێشتنی
بێسه‌وادی
له نێو کچان
و ژناندا. پرۆژه‌که
بۆ ئه‌و
ئاوارانه‌یه
که گه‌ڕاونه‌ته‌وه
که‌رکووک و
له گه‌ڕه‌که
لاچه‌پ و وێرانه‌کاندا
ده‌ژین. له‌م
بنکه‌یه‌دا
ده‌رفه‌ت بۆ
ئه‌و
خانمانه
ساز ده‌کرێت
فێری خوێندن
و نووسین بن. 3-
پرۆژه‌ی
کتێبخانه‌ی
مه‌کته‌ب ده‌ستی
پێ کرد. سه‌ره‌تا
له مه‌کته‌بی
«کاوه»- دا کتێبخانه‌یه‌کی
بچووک دامه‌زرا.
به هاوکاریی
به‌ڕێوه‌به‌ر
و مامۆستایانی
مه‌کته‌به‌که
جێوڕی، کتێب
و که‌لوپه‌لی
پێویست ته‌رخان
کران. ئه‌مه‌یان
هه‌نگاوی یه‌که‌مه
و مه‌کته‌بی
دیکه‌ی به‌دواوه‌یه. 4-
کۆمه‌ک
دووهه‌زار و
پێنجسه‌د کتێبی
تازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
کوردی بۆ خوێندکارنی
پله‌ی ناوه‌ندی
له‌چاپ دا. به
هاوکاریی فه‌رمانگه‌ی
فێرکاریی که‌رکووک،
به‌سه‌ر مه‌کته‌به‌کاندا
دابه‌ش کران.
ئه‌م پرۆژه‌ی
ئاماده
کردنی پێداویستیی
خوێندن بۆ مه‌کته‌به‌کانی
که‌رکووک به‌رده‌وامه. له
ماسمێدیای
کوردستاندا
کۆمه‌ک ده‌ستی
دایه هه‌ڵمه‌تێکی
تایبه‌ت بۆ
به‌رنگاربوونه‌وه‌ی
جگه‌ره‌کێشان.
له هه‌فته‌نامه‌ی
«هاوڵاتی» دا بیست
ژماره له‌سه‌ر
یه‌ک پۆسته‌ری
تایبه‌ت به‌م
باسه بڵاوکرایه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی دیکه‌ش
به‌ڕێوه‌یه. به نیازی
ڕاهێزانی
هاوکاران و
مامۆستایان،
سێ
هاوکارمان
له
کوردستانه‌وه
ها‌تنه نه‌رویژ
و سوید. به‌شداری
چه‌ندین کۆبوونه‌وه
و سه‌ردانی
تایبه‌ت
بوون. به ئه‌زموونێکی
تازه‌وه گه‌ڕانه‌وه
وه‌ڵات و ئێسته
له جێی خۆیاندا
خاوه‌ن نه‌خشی
تایبه‌تن. کۆمه‌ک
«په‌یماننامه‌ی
زارۆکان» - ی وه‌ڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی
ته‌رجه‌مه‌ی
کوردی کرد و
له سایته‌که‌دا
بڵاو کرده‌وه. له
هاوینی 2004 ه‌وه
کۆمه‌ک ده‌ستی
داوه‌ته ته‌رجه‌مه
کردنی نووسیاره
سه‌ره‌کییه‌کانی
فه‌رمانگه‌ی
فێرکاریی ده‌وڵه‌تی
سوید. مه‌به‌ست
له‌م کاره
ئه‌وه‌یه پێشنیازێکی
نایاب بخرێته
به‌ر ده‌ست
به‌رپرسانی
فێرکاریی
کوردستان به‌ره‌و
گۆڕانکارییه‌کی
ساختاره‌کی
له بواری خوێندندا
ڕووه‌و دێمۆکراتاندنی
فێرکاری. وه‌ک
ده‌زانن، کۆمه‌ک
کۆمه‌ڵه‌یه‌که
خاوه‌ن کۆنتۆی
نه‌وه‌دی. ئه‌وا
ئه‌مساڵێش
له لایه‌ن
ده‌زگه‌ی تایبه‌تکاره‌وه
ئه‌م جۆره کۆنتۆیه‌مان
لێ سه‌لمێندرا.
کۆنتۆی نه‌وه‌دی
ساڵ به ساڵ
ده‌خرێته ژێر
ئه‌زموون و
پاشان بڕیاری
تازه کردنه‌وه‌ی
ده‌درێت. هه‌موو
ئه‌م کارانه
به هاوکاریی
تۆ هاتوونه‌ته
به‌رهه‌م.
سوپاست ده‌که‌ین
و هیوادارین
ئه‌مساڵی 2005 ـه‌ش
پشتیوانی و
هاوکاریت هه‌ر
گه‌رم و به‌رده‌وام
بێت. سایته‌که‌مان
به‌رده‌وام
کاری تێدا ده‌کرێت
بۆ ئه‌وه‌ی
باشترین
ئاگاداری بڵاو
بکاته‌وه،
فه‌رموون: www.komak.nu پرۆتۆکۆلی
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕی نوێی
کۆمه‌کی نه‌رویژ
/ 2005 پرۆتۆکۆڵی
کۆبوونه‌وه‌ی
یه‌که‌می ده‌سته‌ی
کارگێڕی کۆمه‌ک
- نه‌رویج ·
له
05.05.2005 ·
کات:
15:00 ·
شوێن:
Uranienborgskole ئاماده‌بوان: ·
کاروان
عارف ·
ئاینار
کۆشبێرگ ·
تابان
که‌مال ·
جیهاد
حه‌مه‌که‌ریم ·
سۆلاڤ
خانه‌قینی
کاروان
به‌ڕێوه‌بردنی
کۆبونه‌وه‌که‌ی
گرته ئه‌ستۆ.
سه‌ره‌تا به
کورتی باس له
مێژووی کۆمه‌ک
کرا. به زمانی
کوردی و نه‌رویجی
باس له پڕۆژه‌کانی
کۆمه‌ک
کران، هه‌ر
له که‌نه‌که‌وه،
ده‌ڵاڵان و
که‌رکوک،
دابینکردنی
خه‌رجیه‌کانیان
له پڕۆژه‌ی
ئاشتی یه‌وه.
باس له چۆنیه‌تی
گۆڕینی کاری
کۆمه‌ک کرا. هه‌روه‌ها
باسێک له چۆنیه‌تی
کاره‌کانی کۆمه‌ک
کران له
کوردستان. جیهاد
باسی له چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه‌برنی
کۆمه‌ڵه
کرد، که له
سایتی کۆمه‌کدا
له سویدیه‌وه
ته‌رجه‌مه‌کراوه
بۆ کوردی. باس
له چۆنیه‌تی
کارکردنی
چاودێری ئابووری
کرا. ئاینار
به چڕوپڕی
باسی له شێوازی
کارکردنی سه‌رۆک
و ئاستی به‌رپرسایه‌ی
له هه‌موو
بواره‌کانی
به‌ڕێوه‌بردندا
کرد. باس له
چۆنیه‌تی
کارکردن له
نێوان سوید و
نه‌رویجدا
کرا، وا ڕێکه‌وتین
که ده‌سته‌ی
کارگێڕی نه‌رویج
خۆی به‌رپرسه
له‌هه‌موو
کاره‌کانی
که له‌نرویج
ئه‌نجام ده‌درێن.
وه ده‌سته‌یه‌ک
پێکبهێنرێت
له هه‌ریه‌ک
له نه‌رویج
و سوید و
کوردستان که
پێکه‌وه
بتوانن کاره‌کانی
کوردستان ڕێکبخه‌ن
و کۆنترۆڵی
کاره‌کان
بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیشیان
هه‌بێت. پاشان
به‌رپرسایه‌تیه‌کان
له ناو ده‌سته‌ی
کارگێڕدا
دابه‌شکرا،
به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه: ·
جیهاد
حه‌مه‌که‌یم
، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه ·
عه‌لی
سه‌عدی، به‌رپرسی
دارایی: sadi_koiy@yahoo.com ·
تابان
که‌مال،
سکرتێر: taba-a@online.no ·
ئاینار
کۆشبێرگ، ڕاوێژکار:
einar.korsberg@uranienborg.gs.oslo.no ·
سۆلاڤ
خانه‌قینی، ڕاوێژکار xanqin@yahoo.no ·
دابان
کامه‌ران،
سه‌رپه‌رشتی
کاره‌کانی کۆمه‌ک
له کریستیانساند:
dabankamaran@yahoo.no ·
جه‌مال
عومه‌ر، ڕاوێژکار
و په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ کۆمه‌کی
کوردستان: jamalomer60@yahoo.no
کۆتایی
کۆبوونه‌وه پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
/ ئوسلو /
2005 پرۆتۆکۆلی
کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک-
نه‌رویج ئۆسلۆ
30.04.2005 1- هه‌ڵبژاردنی
عه‌لی سه‌عدی
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کۆبونه‌وه‌که 2- سه‌لماندنی
ڕۆژه‌ڤ 3- که‌ریم
مسته‌فا و
کاروان عارف ڕاپۆرتی
کاریان
باسکرد. به‌وردی
باس له‌م
کارانه کرا: ·
سێ
بنکه‌ی کۆمه‌ک:
که‌نده‌که‌وه،
ڕانیه/ ده‌ڵاڵان،
که‌رکوک ·
ڕاهێزانی
کۆمه‌ک: سه‌ردانی
هاوکارانی
کوردستان و
هه‌نده‌ران ·
بڵاوکردنه‌وه‌ی
زانیاری به:
سیمینار،
چاپه‌مه‌نی،
ته‌رجه‌مه ·
کتێبخانه‌ی
مه‌کته‌ب ·
کتێبی
نێرگز- خوێندنه‌وه‌ی
کوردی بۆ مه‌کته‌به‌کانی
که‌رکوک 4- جه‌مال
عومه‌ر باسی
ده‌ڤه‌ری به‌رگن
و چالاکی ئه‌و
به‌شه‌ی کرد. 5- ڕاپۆرتی
ئاینار کۆشبێرگ
ده‌رباره‌ی
گه‌شته‌که‌ی
بۆ کوردستان. 6- ڕاپۆرتی
ئابوری له‌لایه‌ن
جیهاد حه‌مه‌که‌ریم. 7- ڕاپۆرتی
چاوردێرانی
ئابوری له‌لایه‌ن
ئاسۆ که‌ریم
و کاوه ئه‌حمه‌د
ڕاپۆرتی
ئابووریان
سه‌لماند. 8- ده‌سته‌ی
کارگێڕی له
به‌رپرسایه‌تی
ئازاد کرا. 9- ده‌سته‌ی
کارگێڕی
تازه هه‌ڵبژێردرا:
کاروان
عارف، جیهاد
حه‌مه‌که‌ریم،
سۆلاف خانه‌قینی،
جه‌مال عومه‌ر،
ئاینار کۆشبێرگ،
دابان کامه‌ران،
تابان که‌مال،
عه‌لی سه‌عدی 10- هه‌ڵبژاردنی
چاودێری
ئابوری: ئاسۆ
که‌ریم،
کاوه ئه‌حمه‌د 11- هه‌ڵبژاردنی
سازکارانی کۆبونه‌وه‌ی
داهاتوو: که‌ریم
مسته‌فا 12- گفتووگۆ
و پێشنیاز،
ئه‌م پێشنیازانه
ها‌تنه سه‌لماندن ·
پته‌وکردنی
هاوکارانی
حکومه‌تی
کوردستان و کۆمه‌ک ·
هاوکاری
له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی
پشتیوانی له
په‌نابه‌رانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ·
هاوکاری
نێوان کۆمه‌ک
و سازمانی نه‌رویژی
وه‌ک «سۆس
راسیزمه» و
داموده‌زگه‌ی
دیکه. ·
په‌یوه‌ندی
به‌ستن له‌گه‌ڵ
کادێری په‌روه‌رده‌یی
کارامه‌ی
کوردستان
13- کۆتایی
کۆبوونه‌وه. دۆستی
هێژا ئه‌م
کاته‌ت شاد، ئه‌م
به‌هار و هاوینه‌ی
ڕابورد کۆمه‌ک
پتر سه‌رگه‌رمی
بواری فێرکاری
بوو. له چه‌ند
ڕوویه‌که‌وه
هه‌وڵی کاری
پێشکه‌وتوو
دراوه. له
گوندی که‌نده‌که‌وه‌ی
ده‌ڤه‌ری
سوله‌یمانی،
پرۆژه‌ی
ئاسترید لیندگرێن
به‌رده‌وامه.
ئه‌م پرۆژه‌یه
به هاوکاریی
سیدا SIDA /
Forum syd ی
سویدی ده‌برێت
به‌ڕێوه. مه‌به‌ستی
پرۆژه‌که یارمه‌تی
دانی مه‌کته‌بی
«ڕۆژگاری سه‌ره‌تایی»
ه بۆ دابین
کردنی ژینگه‌یه‌کی
ئارام و
هاوئاهه‌نگ
بۆ منداڵه‌کان
له ڕێی په‌یڕه‌وی
کردنی ڕێبازی
هاوچه‌رخ له
پرۆسه‌ی فێرکاریدا. پرۆژه‌ی
ئاسترید لیندگرێن
پاییزی 2003 که‌وته
کار. ئه‌و
کاته دوو ده‌سته‌ی
پۆلی یه‌که‌می
هه‌بوو. ئه‌مساڵ،
جگه له‌و
دوو ده‌سته‌یه،
منداڵانی پۆلی
یه‌که‌می ئه‌مساڵیش
ده‌گرێته خۆ.
به مه‌به‌ستی
فراژووتنی
توانای کۆمه‌ک،
سێ هاوکاری
کوردستان‌مان
سه‌ردانی نه‌رویژ
و سویدیان
کرد. به‌شداری
کۆرس و دیدار
و سه‌ردانی
هه‌مه‌جۆر
بوون. ئێستا
به ئه‌زموون
و ڕوانگه‌ی
تازه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
وه‌ڵات بۆ گه‌شه‌دان
به کاره‌کانیان. له
شاری که‌رکووک،
سه‌نته‌ری
خاسه، به‌رده‌وامه
له خزمه‌ت
کردنی لاوانی
شاره‌که‌دا.
له‌م سه‌نته‌ره‌دا
ڕۆژانه ده‌رسی
زمان، کۆمپیوته‌ر
و دۆزه‌کانی
دێمۆکراتی
ده‌گوترێنه‌وه.
سه‌نته‌ری
خاسه له سه‌ره‌تای
2004 ه‌وه کارایه.
ڕه‌وتی ڕووه‌و
هه‌ورازه و
له‌به‌ر ئه‌وه
نیاز وایه
په‌ره به
کاره‌کانی
ئه‌م پرۆژه‌یه
بدرێ. کاروباری
پشتیوانه‌تی
له کۆمه‌کدا
به‌رده‌وامه.
له‌م ماوه‌یه‌دا
چه‌ند سه‌د
نامه‌یه‌کی
منداڵ گه‌یشتوونه‌ته
ده‌ستمان. ئه‌گه‌ر
نامه‌ی بۆ تۆ
تێدابێ ئه‌وا
ده‌یکه‌ینه
هاوپێچه‌ی
ئه‌م نامه‌یه. وه‌ک
ده‌زانن کۆمه‌ک
خاوه‌نی کۆنتۆی
نه‌وه‌دییه
(ژماره حسابێکی
تایبه‌ته).
ئه‌مه‌ش مه‌رجی
خۆی هه‌یه
ده‌رباره‌ی ڕاگرتن
و چاودێری
ئابووریی کۆمه‌ڵه‌که.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
و پاش ڕاوێژ
به چاودێری
ئابووری، به‌رنامه‌ی
SPCS ی تایبه‌ت
به ئابووری
بۆ کۆمه‌ک په‌سه‌ند
کرا. ئێستا
کاری پێ ده‌کرێ. کۆمه‌ک
«په‌یماننامه‌ی
جیهانیی زارۆکان»
ی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو UN – سه‌رله‌نوێ
ته‌رجه‌می
کوردی
کردووه و له
سایته‌که‌ماندا
بڵاو کراوه‌ته‌وه
www.komak.nu له سایتی
کۆمه‌کدا
زانیاریی دیکه‌ش
ده‌رباره‌ی
کۆمه‌ڵه‌که
بڵاو کراونه‌ته‌وه.
کارێکی زۆر ده‌کرێت
بۆ ئه‌وه‌ی
سایته‌که‌مان
باش و سوودبه‌خه‌ش
بێت. تکایه
سه‌ردانی
بکه. به دید
و بۆچوونتان
سوودمه‌ند
ده‌بین. دووباره
سوپاسی هه‌موو
دۆستان ده‌که‌ین
بۆ هاوکارییان
و متمانه‌یان
به کۆمه‌ک. وێکڕا
ده‌توانین
هه‌لومه‌رجی
زارۆکان له
وه‌ڵات
باشتر بکه‌ین.
ئه‌و وه‌ڵاته
پێویستی به
توانای هه‌ر
هه‌مووانه
به‌ره‌و پێشه‌ڕۆژێکی
گه‌شتر. ئاسۆ دیلان پشتیوانی
هێژا سڵاوت لێ
بێت، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی
٧ مارتی 2004 کۆمه‌ک
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی له
ته‌لاری ABF ی شاری
ستۆکهۆلم
گرت. ده‌سته‌ی
کارگێڕی پێشوو
له کاروباری
ساڵی ڕابردووی
کۆمه‌ک دوان.
بارودۆخی ئێستا
و ئاسۆی دواڕۆژیان
خسته به‌ر
باس. له ده‌مه‌و
کۆتای کۆبوونه‌وه‌دا
ده‌سته‌ی
کارگێڕی تازه
هاته هه‌ڵبژاردن.
ده‌سته‌ی
تازه ڕۆژی ١٤
مارتی 2004 کۆبۆوه. به مه‌به‌ستی
که‌ممه‌سرفی،
پرۆتۆکۆلی کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه و یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕی
تازه ته‌نهاله
سایته‌که‌ی
کۆمه‌ک - دا بڵاو
ده‌کرێنه‌وه.
تکایه بڕوانه:
www.komak.nu له کۆبوونه‌وه‌ی
یه‌که‌م و
دووه‌می ده‌سته‌ی
کارگێڕی ئه‌مساڵدا
بڕیار درا کۆمه‌ک
پتر جه‌خت له‌سه‌ر
بواری فێرکاری
بکات. پرۆژه‌ی
ئاشتی - که پرۆژه‌یکی
فێرکارییه
کۆمه‌ک به
هاوکاری SIDA / Forum Syd ی سوید
ده‌یبات به‌ڕێوه
- نموونه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتووی
ئه‌م بواره‌یه.
له ماوه‌ی ساڵی
ڕابوردوودا
کۆمه‌ک فریای
ئه‌م هه‌نگاوانه
که‌وت: 1-
مه‌ڵبه‌ندی
فێرکاریی
خاسه: له
شاری که‌رکووک
مه‌ڵبه‌ندێکی
لاون دامه‌زرا.
ده‌رسی کۆمپیوته‌ر،
زمان، دێمۆکراسی،
هاوژینی و
مافی مرۆڤی تێدا
ده‌گوترێنه‌وه. 2-
پرۆژه‌ی
ئاسترید لیندگرێن
له گوندی که‌نده‌که‌وه.
لێره‌دا کۆمه‌ک
له مه‌کته‌بی
ڕۆژگاری سه‌ره‌تایی،
به مه‌به‌ستی
هاوچه‌رخاندن
و دێمۆکراتاندنی
ڕه‌وتی فێرکاری،
هاوکاره. 3- به‌رده‌وام
بوونی پرۆسه‌ی
ڕاهێزانی کۆمه‌لگه‌ی
مه‌ده‌نیی
کوردستان له
ڕێی خول و کۆرسی
تایبه‌ت له
چه‌ندین
ناوچه‌دا. 4- گه‌شه
دان به سیسته‌می
پشتیوانه‌تی.
هیوامان وایه
دۆستان ببنه
پشتیوانی پرۆژه‌کانمان
له بواری فێرکاریدا. ئازیزان
ده‌ست و دڵتان
خۆش بۆ ئه‌و
هه‌موو
هاوکارییه
گرنگه‌ی ئێوه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه
مایه‌ی به‌رده‌وامبوون
و سه‌رکه‌وتنی
کۆمه‌ک. هیوادارین
ساڵی
داهاتووشمان
گه‌شتر بێت. ڕۆژی
شه‌ممه‌ی 01-05-2004
له سۆلناهالنی
شاری ستۆکهۆلم
هه‌ڵبژارده‌یه‌کی
هونه‌رمه‌ندانی
هێژای
کوردستان
ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی
کۆمه‌ک ده‌گێڕن.
ئاواز و
سترانی هه‌ره
به‌رز و ناسکی
کوردستان
چاوه‌ڕێتانه.
به هیوای دیدار
و به‌خێرهاتن. سایتی
کۆمه‌ک www.komak.nu به‌رده‌وام
کاری تێدا ده‌کرێت.
به دید و بۆچوونتان
به‌هره‌مه‌ند
ده‌بین. هه‌ر
شاد و سه‌رفراز
بن 13-04-2004 یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕ / 2004 کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی
کارگێڕی کۆمه‌ک ستۆکهۆلم 14/3/2004
پاش کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه – ده‌سته‌ی
کارگێڕی
تازه‌ی کۆمه‌ک
دوو جار کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی
یه‌که‌م ڕۆژی 7/3/2004
بوو به به‌شداری
دۆستانی نه‌رویژ.
به‌شداران: په‌یمان
ماملیسی، ڕێزان
سالح، کاروان
عارف، که‌ریم
مسته‌فا، جیهاد
محه‌مه‌د، هۆمه‌ر
قادر، ئاسۆس
شه‌فیق، ئاسۆ
دیلان. کۆبوونه‌وه‌ی
دووه‌م ڕۆژی
14/3/2004 به
به‌شداری -
په‌یمان
ماملیسی،
ئاتیفه مازۆگی،
شه‌ونم ڕه‌زا،
سه‌مه‌د
قادر، ئاسۆس
شه‌فیق -
ئه‌مه‌ش
پوخته‌ی بڕیاره‌کانی
هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که: ·
سه‌رۆکی
کۆمه‌ک: ئاسۆ
دیلان ·
پشتیوانه‌تی:
په‌یمان
ماملێسی ·
چالاکی:
ڕزگار شه‌ریف
به هاوکاری
عه‌تیفه مازۆگی،
شه‌ونم ڕه‌زا
و سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ·
ده‌فته‌ره‌کانی
کوردستان:
کاروان عارف ·
ده‌فته‌ره‌کانی
هه‌نده‌ران:
که‌ریم مسته‌فا ·
ئابووری:
ئاسۆس شه‌فیق ·
پرۆژه:
ئاسۆس شه‌فیق
به هاوکاری
عه‌تیفه مازۆگی
له سوید و
کاروان عارف
له کوردستان
ستۆکهۆلم
14/3/2004 پرۆتۆکۆلی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
2004 کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک ستۆکهۆلم
07-03-2004 ڕۆژی 07-03-2004
له سالۆنی
ئابیئێف، له
شاری ستۆکهۆلم،
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمه‌ک
ساز بوو. له سه‌ره‌تادا
ڕۆژه‌ڤی کۆبوونه‌وه
سه‌لمێندرا.
سێ که‌س هه‌ڵبژێردران
بۆ به‌ڕێوه بردنی
کۆبوونه‌وه‌که:
سروه عه‌زیز،
ڕه‌حیم ئه‌مینی،
نه‌سره‌ددین
ڕه‌یدار. 1-
ده‌ستپێکی
کۆبوونه‌وه. 2-
سێ
که‌س هه‌ڵبژێردران
بۆ به‌ڕێوه بردنی
کۆبوونه‌وه‌که:
سروه عه‌زیز،
ڕه‌حیم ئه‌مینی،
نه‌سره‌ددین
ڕه‌یدار. 3-
سه‌لماندنی
ڕۆژه‌ڤی کۆبوونه‌وه. 4-
کورته‌باسێکی
ڕه‌وتی ساڵی ڕابوردوو
بوو - له لایه‌ن
سه‌رۆکی کۆمه‌که‌وه
په‌یمان
ماملێسی. 5-
باسی
ده‌فته‌ری
نه‌رویژ و پرۆژه‌ی
که‌نده‌که‌وه
– که‌ریم مسته‌فا.
6-
به‌رپرسانی
کۆمیته‌کان –
چالاکی، پرۆژه،
کوردستان،
ته‌کنیک و
ئابووری ڕاپۆرتی
خۆیان ڕوون
کرده‌وه.
7-
هه‌ردوو
چاودێری
ئابووری ڕاپۆرتی
خۆیان خسته
به‌رباس. یه‌دوڵا
بیگله‌ری
داوای پسوڵه‌کانی
کوردستانی
کرد و بڕیار
درا کۆمیته‌یه‌کی
تایبه‌ت
دروست بکرێت
بۆ جێک کردنی
پسوڵه‌کانی
کوردستان. 8-
گفتوگۆ
و ڕاوێژ.
9-
ده‌سته‌ی
کارگێڕ له به‌رپرسایه‌تی
ئازاد کرا. 10-
ده‌سته‌ی
کارگێڕی
تازه هاته هه‌ڵبژاردن:
عه‌تیفه مازۆگی،
ئاسۆ دیلان،
په‌یمان
ماملێسی، ڕزگار
شه‌ریف، شه‌ونم
ڕه‌زا، سه‌مه‌د
ئه‌حمه‌د،
کاروان
عارف، که‌ریم
مسته‌فا،
ئاسۆس شه‌فیق. 11-
هه‌ڵبژاردنی
چاودێری
ئابووری: که‌ژاڵ
سه‌عید و په‌یمان
حه‌دداد. 12-
هه‌ڵبژاردنی
سازکارانی
هه‌ڵبژاردنی
ساڵی
داهاتوو: نه‌سره‌ددین
ڕه‌یدار و ڕه‌حیم
ئه‌مینی. 13-
کۆتابوونی
کۆبوونه‌وه‌که.
سروه
عه‌زیز، ڕه‌حیم
ئه‌مینی، نه‌سره‌ددین
ڕه‌یدار |