ده‌ستووری
کۆمه‌ک
§1- ناوی
کۆمه‌ڵه
·
کۆمه‌ک
§2- پێناسه‌ی
کۆمه‌ڵه
·
په‌یوه‌ستێکی
دڵخوازی
مرۆڤدۆستانه‌ی
دێمۆکرات و سه‌ربه‌خۆیه.
·
بزاڤێکی
میللیه، له
ڕووی سیاسه‌تی
حیزبی و دینه‌وه
بێلایه‌نه.
·
کار
ده‌کات بۆ داکۆکی
له مافی
منداڵان - له
کوردستان و
جیهان - له‌سه‌ر
بناخه‌ی
«زارۆکنامه»
ی وه‌ڵاتان یه‌کگرتوو
UN.
§3- بنکه‌ی کۆمه‌ک
·
بنکه‌ی
کۆمه‌ک:
ستۆکهۆڵم-
سوێد.
§4- شێوازی
کاری کۆمه‌ک
·
پیاده
کردن و به‌ڕێوه‌بردنی
پڕۆژه‌ی
تایبه‌ت به
به‌رژه‌وه‌ندی
منداڵانی
کوردستان.
·
فراژووتن
و ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیی
کوردستان مه‌به‌ستی
هه‌موو پرۆژه‌کانی
کۆمه‌که، لێره‌شدا
سێ ڕوانگه‌ی
دێمۆکراتی، یه‌کسانی
و مافی مرۆڤ
ده‌کرێنه سه‌رشار.
مه‌به‌ستیش
کاره ڕووه‌و
ڕاستاندنی «زارۆکنامه»
ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
ده‌کات. ئه‌مه‌یان
مۆرکی کۆمه‌که.
§5- ئه‌رکی
کۆمه‌ک
·
تیشک
خستنه سه‌ر
و جه‌خت کردنی
مافی زارۆکان
هه‌م له
کوردستان و هه‌م
له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان.
·
کار
ڕووه‌و ڕه‌خساندنی
ده‌رفتی:
فراژووتن،
بڕوا به
خۆبوون و به
پێشه‌ڕۆژ بۆ
مناڵانی
کوردستان. هه‌روه‌ها
سه‌رخستنی
پله‌وپایه‌ی منداڵان
له کۆمه‌ڵگه‌دا.
·
کار
ڕووه‌و بڵاو
کردنه‌وه‌ی
زانیاری ده‌رباره‌ی
منداڵ و مافی
منداڵ به مه‌به‌ستی
ڕاهێزانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی.
§6- ئه‌ندامه‌تی
و ئابوونه‌ی
ساڵانه
·
ئه‌ندامه‌تیی
کۆمه‌ک
ئاواڵه‌یه
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
بڕوایان به
ئامانجه‌کانی
هه‌یه. ئه‌ندامه‌تی،
پاش دانانی
ئابوونه‌ی
ساڵانه، ده‌سه‌لمێندرێ.
·
هه‌موو
ئه‌ندامێک
مافی هه‌یه
به‌شداری هه‌موو
کۆبوونه‌وه‌کانی
ده‌سته‌ی
ڕیبه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها بۆ
هه‌یه
ئاگاداری گشت
دۆکیومێنت و نووسیارێکی
کۆمه‌ک بێت.
§7- ساختاری
کۆمه‌ک
·
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر به‌رپرسیاره
له کار کردن،
به‌م په‌یڕه‌وه،
ڕووه‌و
ڕاستاندنی
ئامانجه‌کانی
کۆمه‌ک.
·
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر بۆی هه‌یه
کۆمیته و
گروپی
کارگێڕی هه‌مه‌جۆر
بۆ پرۆژه‌ی
تایبه‌ت
دیاری بکات.
·
ده‌سته‌ی
چاو‌دێر به‌رپرسه
له چاودێریی
کاره‌کانی ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر.
§8- کۆمیته
و گروپی
کارگێڕ
·
کۆمیته‌یه‌ک
به‌رپرسی
ناوچه‌یه‌کی
تایبه‌ته
·
گروپێکی
کار به‌رپرسه
له پڕۆژه‌یه‌کی
تایبه‌ت بۆ
کاتێکی
دیاریکراو.
·
کۆمیته
و گروپی کارگێڕ
ده‌بێت به
پێی په‌یڕه‌و
و ئامانجه‌کانی
کۆمه‌ک کار
بکه‌ن.
·
کۆمیته
و گروپی
کارگێڕ، بۆ هه‌موو
بڕیارێک، ده‌بێت
داوای سه‌لماندنی
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر بکات.
§9-
ژمێریاری
·
چاودێری
فه‌رمی به
ڕاپۆرتی
ئابووری و
ڕاپۆرتی کاری
کۆمه‌کدا ده‌چێته‌وه
و ساڵانه له
ڕاپۆرتی
چاودێریدا ئه‌م
کاره‌ی خۆی
ڕوون ده‌کاته‌وه.
§10- کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه:
·
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه
باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی
کۆمه‌که و
ساڵی جارێک ده‌به‌سترێت.
·
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه له
کاتی کۆبوونه‌وه‌دا،
بریتییه له
ئه‌ندامان،
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر و ده‌سته‌ی
چاو‌دێر.
·
به‌ر
له کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه به سێ
هه‌فته ده‌بێ
هه‌موو ئه‌ندامان
نامه‌ی
بانگهێشتن،
ڕۆژه‌ڤی
کۆبوونه‌وه
و نووسیاره‌کانی
دیکه‌یان بۆ بچێت.
·
هه‌ر
ئه‌ندامێکی
به‌شدار که
ئابوونه‌ی
ساڵانه‌ی خۆی
دابێت مافی ده‌نگ
دانی هه‌یه.
·
کۆبوونه‌وی
ساڵانه کۆنترۆڵی
کاری ساڵی
ڕابوردووی
کۆمه‌ک ده‌کات.
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر و ده‌سته‌ی
چاو‌دێر بۆ
ساڵی نوێ
دێنه هه‌ڵبژاردن.
·
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه مافی
هه‌یه ئه‌م
په‌یڕه‌وه
بگۆڕێت.
·
چاو‌دێر
یان سێیه‌کی
ئه‌ندامان
بۆیان هه‌یه
داوای به‌ستنی
کۆبوونه‌وه‌ی
نائاسایی
ساڵانه بکه‌ن.
§11- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ک:
·
ئه‌گه‌ر
له دوو
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی یه‌ک
به دوا یه‌کدا،
دوو له‌سه‌ر
سێی ئه‌ندامان،
داوای
·
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌که‌یان
کرد، ده‌کرێ
کۆمه‌ڵه‌که
هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
·
پاش
هه‌ڵوه‌شان،
هه‌موو
سامانی کۆمه‌ڵه‌که
ده‌درێته ئه‌و
لایه‌نانه‌ی
کار بۆ هه‌مان
مه‌به‌ستی
کۆمه‌ڵه‌که
ده‌که‌ن.
«...»