زۆرترین خوێندراونه‌ته‌وه
|
«کۆمه‌ک» ناوه‌ناوه، به‌پێی توانا و به هاوکاریی دۆستانی هێژا به‌رهه‌می نوێ ده‌خاته به‌رده‌م خوێندکارانی کوردستان
ڕێنامه‌ی «په‌یوه‌ندسازی»ی ڤێستانده‌ر، به‌رهه‌مێکی دیکه‌یه دێته خزمه‌تتان، له زۆر بواری تایبه‌تدا ده‌کرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت. فه‌رموون کلیکی ئێره بکه‌ن بۆ داگرتنی کتێبه‌که
کۆمه‌ک وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی زۆر به‌گوڕ کار بۆ به‌دێموکراتی کردنی پرۆژه‌ی فێرکاری کوردستان ده‌کات، کاره‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێک که پێویستیان به پلانڕێژی تۆکمه و بڵندنۆڕ هه‌یه، شاکارێکی دیکه له ژێر ناوی «پلانی فێرکاری هاوچه‌رخ بۆ زارۆخانه» زاده‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه. فه‌رموون ته‌واوی کتێبه‌که لێره دابگرن
کۆمه‌ک کتێبێکی ((پلانی فێرکاری بۆ فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی)) به چاپ گه‌یاند و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی شاره‌زایان و مامۆستایانی وه‌ڵاته بۆ پێداچوونه‌وه و ورد کردنه‌وه‌ی، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند کردنی وه‌ک سیاسه‌تی فێرکاری وه‌ڵات، وه‌ک پێشنیاز ده‌خرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کوردستان. ئه‌م کتێبه له لایه‌ن کاک که‌ریم مسته‌فاوه ئاماده کراوه. فه‌رموون ته‌واوی کتێبه‌که لێره دابگرن. کتێبه‌کانی جۆگرافیای 1 و 2، له دانانی Arild Skaug پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له ده‌زگه‌ی په‌خش و دانه‌ری کتێب، به ده‌ستکاره‌یه‌وه ئاماده کراوه و له ڕێگه‌ی په‌روه‌ده‌ی گشتی هه‌ولێره‌وه چه‌ند ژماره‌یه‌کی لێ چاپ کراوه و ئێستا وه‌ک ئه‌زموون له پرۆژه‌کانی کۆمه‌کدا به‌کارده‌هێنرێت.
كتێبی «من ده‌توانم، ...» ی خاتوو ئه‌مه‌نده کلینتۆن پرۆفیسۆری ده‌رونناسی و خاتوو ئێلڤیا ئه‌مێستی له شه‌ش به‌رگدا ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کراوه و به‌رگی یه‌ک تا چواری له هه‌ندێک پرۆژه فێرکارییه‌کانی کۆمه‌ک-دا به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونی به‌کاردێت، تا دواتر ده‌کرێته پرۆگرامی خوێندن. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو نموونه‌یه.
کاک هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی بێ‌وچان کار بۆ ڕیفۆرم له سیستێمی فێرکاری وه‌ڵاتدا ده‌کات، فه‌رموون هه‌ردوو کتێبه‌که له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه دابگره، له‌ساڵی پار هه‌ردوو کتێبه‌که له کوردستان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه چاپ کراوه.
كتێبی «سیستێمی فێركاری» چاپی دووهه‌م، له نووسینی مامۆستا هۆمه‌ر قه‌ره‌داخی، سه‌رچاوه‌گه‌لێكه بۆ گۆڕانكاری له سیستێمی فێركاری كوردستاندا، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ دانانی پلانی كاری وه‌زاره‌ت، په‌روه‌رده، فێرگه و مامۆستا. به به‌رده‌وامی كارده‌كرێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی.
ته‌واوی كتێبه‌كه لێره‌دا دابگره
«7 وانه‌ی فه‌لسه‌فی» بابه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی تایبه‌ته بۆ قۆناخه‌کانی ناوه‌ندی خوێندن، نه‌وجه‌وانان ئاشنا ده‌کات به سه‌ره‌تایه‌ک له دونیای فه‌لسه‌فه. ئه‌م کتێبه که‌ریم مسته‌فا نووسیویه‌تی، کۆمه‌ک له کۆتایی 2006 دا به چاپی گه‌یاندوه.
کلیکی ئێره بکه بۆ داگرتنی ته‌واوی کتێبه‌که
دهنگهکتێبی «پیپپی» / ئاسترید لیندگرێن / ڕێبه‌ندانی 2006 «پیپپیی گۆره‌ویدرێژ» کیژۆڵه‌یه‌کی زیت و زرنگی نێو چیرۆکستانی نووسه‌ری ناوداری سوێدی ئاسترید لیندگرێن – ـه. ساڵی 2003، له ستۆکهۆلم، وه‌شانی ئاپێک «پیپپی» به کوردی بڵاوکرده‌وه. خه‌بات عارف و ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د له سوێدییه‌وه ته‌رجه‌مه‌یان کردووه. ساڵی 2006 «کۆمه‌ک» به هاوکاریی هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سووڵ ئه‌م کتێبه‌ی کرده ده‌نگه‌کتێب. خوێندنه‌وه‌ی سه‌میره محه‌مه‌د. دیزانی به‌رگ: حه‌مه زانکۆ. ئه‌م سیدیه هه‌زار و پێنجسه‌د دانه‌ی لێ چاپ کراوه و دیاریی «کۆمه‌ک» ـه بۆ منداڵانی کوردستان. بۆ فرۆشتن نییه.
په‌نجا و دوو پرسیاری فه‌لسه‌فی لۆجیکی و کۆمه‌ڵایه‌تی / که‌ریم مسته‌فا / ڕێبه‌ندانی 2006
« په‌نجا و دوو پرسیار» بۆ په‌نجا و دوو هه‌فته‌ی ساڵ ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک ڕووه‌و دنیایه‌کی به‌رفره‌وانی زانیار بۆ منداڵان و که‌سانی ده‌وروبه‌ری منداڵ. نووسین: که‌ریم مسته‌فا، مۆنتاز و هونه‌رکاری: حه‌مه زانکۆ، وه‌شانی کۆمه‌ک، سلێمانی / کوردستان - 2006
ده‌رموون ته‌واوی کتێبه‌که لێده دابگرن
مێتۆلۆجیای یۆنانی / ئێریک ئێریکسۆن / به‌فرانباری 2005 مێتۆلۆجیای یۆنانی دێرین سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م کتێبه باسێکی ئه‌و خه‌ێاڵبازییه به زمانی کوردی ده‌گێڕێته‌وه. نووسینی ئێریک ئێریکسۆن، نیگاری ئێڤا ئێده. که‌ریم مسته‌فا له نه‌رویژییه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کردووه، مۆنتاژ و هونه‌رکاریش له حه‌مه زانکۆوه. وه‌شانی کۆمه‌ک، سلێمانی / کوردستان - 2006.
سیسته‌می فێرکاری / هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی / هاوینی 2005 کتێبی «سیسته‌می فێرکاری» کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ندین وتاری هه‌مه‌جۆره ده‌رباره‌ی سیسته‌می فێرکاریی سوێد. به‌شێکی وتاره‌کان نووسینن و به‌شێکیان ته‌رجه‌مه‌ن له زمانی سوێدییه‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌م کتێبه ڕوون کردنه‌وه‌ی بنه‌ما و لایه‌نه گرنگه‌کانی سیسته‌می سوێدییه بۆ مامۆستایان، شاره‌زایان و کاربه‌ده‌ستانی کوردستان به هیوای هاوکارییه‌کی سوودبه‌خش ڕووه ڕیفۆرمی سیسته‌می ئه‌مڕۆی کوردستان. نووسین: هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی، دیزاینی به‌رگ: فوئاد بارام، وه‌شانی کۆمه‌ک، سلێمانی / کوردستان - 2005 خوێندنه‌وه‌ی کوردی / چاپی یه‌که‌م گه‌ڵاڕێزانی 2004 ، چاپی دووه‌م و سێیه‌م 2005 دهنگهکتێبی «ڕندۆ» / ئولف لوێفگرێن / نه‌ورۆزی 2003
حه‌مه زانکۆ / کۆمه‌کی کوردستان «...» |
|











