به‌رنامه‌ى کارى قوتابخانه‌ى ده‌ڵاڵانى نموونه‌يى پڕۆژه‌ى کۆمه‌ک – ڕانيه

بۆ ساڵى 2005   -  2006

 

له پێناو گه‌يشتن به سيسته‌مێکى پێشکه‌وتو  و شياو له‌گه‌ڵ واقعى کۆمهڵاياتى به سود وه‌رگرتن له سيسته‌مى هاوچه‌رخ و تاقيکردنهوهى تواناى خۆمان له‌و بواره‌دا به‌رنامه‌ى کارى خۆمان له چه‌ند خاڵێکدا داڕشتوه وه به‌شێک له ئامانجانه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا به شێوه‌يه‌کى کردارى پێکهاتون وه ئه‌و خاڵانه‌ى که نه‌تواندراوه جێ بهجىَ بکرێن به‌دواداچون و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت.

1)        چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ناو قوتابخانه‌و نهبردنهدهرهوهى کێشه‌کان واته پاراستنى نهێنى له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاکاندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبوونه‌وه مامۆستاکان مانگى دوو جار ئه‌نجام ده‌درێت کێشه‌کان به شێوه‌ى ديموکراتيانه چاره‌سه‌ر بکرێن

2)        ئاستى زانستى مامۆستاکان له بوارى جۆراوجۆر به‌هێزبکرێ نمونه شاره‌زابوون له کۆمپيوتهرو دراسه‌کردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌يوه‌ندى به بوارى په‌روه‌رده‌وه هه‌يه .

3)        خوێندنى وتنهى ئينگليزى و کۆمپيوته‌ر له پۆلى يه‌که‌مه‌وه تا پۆلى شه‌شه‌م .

4)        دروستکردنى ليژنه‌ى پاک و خاوێنى له پۆلهکانداو به سه‌رپه‌رشتى کردنى مامۆستا‌و قوتابى .

5)        گه‌شتى مامۆستايان بۆ سلێمانى و پڕۆژه‌ى که‌نده‌که‌وه به مه‌به‌ستى ئاڵ‌و گۆڕى بيروڕا له‌سه‌ر پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى کار .

6)        په‌يوه‌ندى قوتابخانه‌و کۆمه‌ڵگا . گه‌شتى قوتابيان بۆ داموده‌زگاکانى حکومه‌ت وه‌ک نه‌خۆشخانه‌و په‌روه‌رده‌و شوێنه‌کانى تر .

7)        کۆبوونه‌وه‌ى دايکان و باوکان و ديدارى تايبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و دايک و باوکانه‌ى که منداڵه‌کانيان کێشه‌يان هه‌يه .

8)        ژينگه‌ى قوتابخانه له بار بێت بۆ قوتابيان تيايدا هه‌ست به‌دڵنيايى بکه‌ن هه‌روه‌ها دايکان و باوکان دڵنيابن له‌وه‌ى منداڵه‌کانيان له شوێنێکى ئه‌ماندان ئه‌مه‌ش به ئاگادار بوونى دايکان و باوکان له کاروبارى قوتابخانه .

9)        هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو جۆره‌کانى توندوتيژى و لێدان و لێپرسينه‌وه له بهرامبهريدا .

10)    سازدانى ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ى يادکردنهوهى بۆنه نيشتيمانى نه‌ته‌وه‌ييه‌کان و ئاشنا کردنيان به ڕوداوه‌کان .

11)    پلان بۆ به‌هێز کردنى گيانى خۆشه‌ويستى و ڕێزگرتن له به‌رامبه‌ر بيرو بۆچونى تاکه‌که‌س .

12)    پلان بۆ هاوکارى کردنى قوتابيان که ئاستى تێگه‌يشتنيان لاوازه .

13)    پلان بۆ چاره‌سه‌رى ڕوداوێکى کت‌وپڕ له کۆمه‌ڵگا يان قوتابخانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که‌سى پسپۆڕ و شاره‌زا له بواره‌دا ئه‌و ڕوداوه ڕون بکاته‌وه نمونه نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزا يه‌که‌م شوێن که به‌شێوه‌ى کردارى خه‌ڵکى لىَ وشيار کرايه‌وه قوتابخانه‌ى ده‌ڵاڵان و دانيشتوانى گونده‌که بوو .

14)    هه‌وڵدان بۆ پيادهکردنى سيسته‌مى هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له پۆلى يه‌ک و دوو و سێ‌دا له نيوه‌ى ساڵه‌وه ئه‌نجام بدرێت .

15)    ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکى له پۆله‌کاندا له پێناو به‌هێزکردنى تواناى قسه‌کردن و هێنانه کايه‌ى ديالۆگ و گفتوگۆ له نێوان قوتابى و قوتابى مامۆستا‌و قوتابى له ڕێگاى کارى گروپکارى قسه کردن له‌سه‌ر ڕوداو يان بابه‌تێکى دياريکراو.

16)    هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندن له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاردا له خوێندنگاکه‌و گونده‌که‌دا.

17)    له کۆتايى ساڵدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م به‌رنامه‌يه ده‌کرێ و ده‌ستنيشانى خاڵه لاوازه‌کان ده‌کرێت .

 

مامۆستایانی فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان

نه‌ورۆزی 2006

ڕانیه / کوردستان

«...»