کێشه‌ی «ڕه‌فتاری
ناڕه‌وا» و
چاره‌سه‌ری
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو»
فێرگه‌ی «کۆسرەت»
/ گەڕەکی «ئازادی»
- شاری کۆیە
ڕاپۆرتی بەرنامەی
«هەنگاو بە هەنگاو»
پاشخان
گەڕەکی
«ئازادی» هه‌ژارنشینیه
له باشووری
شاری کۆیە.
دانیشتوانی
هه‌تا چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر
گوندنیشینی پێده‌شتی
ده‌وروبه‌ر
بوون، ماوه‌یه‌که
له «ئازادی» ی
کۆیه شارنشینن.
خانووبه‌ره‌ی
ئه‌م گه‌ڕه‌که
گه‌لێک ساکار
و بچووکن. زۆرینه‌ی
خەڵکی ئه‌م
ناوچه‌یه بێسه‌وادن،
بەشێکی زۆری
باوکان پێشمەرگە
یاخود کرێکارن،
بەشێکی کەمیان
فەرمانبەری
حکوومەتن.
فێرگه‌ی
«کۆسره‌ت»
منداڵی گه‌ڕه‌کی
«ئازادی» ده‌گرێته
خۆ و هه‌ر له‌وێشدا
چه‌ندین کێشه
و گرفتی هه‌مه‌جۆر
ڕۆژانه دێنه
کایه‌وه.
هۆکاری کێشه
بێئاگایی
دایکوباوکان
لە منداڵەکانیان
بە هۆی پڕکاری
و جه‌نجاڵیی
گوزه‌رانیان.
زۆریی ژمارەی
سه‌رخێزان لە خانووی
بچووک و خێزانی
که‌مسه‌واد،
زۆربوونی
ژمارەی فێرخواز
(قوتابی)ی نێو
پۆل، نه‌بوونی
به‌رنامه‌ی
دروست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
کێشه‌ی جڤاکی
و ... هتد بوونەتە
هۆی سەرهەڵدانی
ڕەفتاری ناڕەوا
لە نێو فێرخوازاندا.
چاره‌سه‌ر
له فێرگه‌ی
«کۆسره‌ت»، بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
«ڕه‌فتاری ناڕه‌وا»
په‌نامان
برده به‌ر به‌رنامه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو»
ڕەفتاری
قوتابیان پێش
بەرنامەی «هەنگاو
بە هەنگاو»
من، سکاڵا
حەمەد ئەمین،
نێزیکەی هەشت
ساڵە لە فێرگه‌ی
«کۆسره‌ت» مامۆستا‌م.
پێنچ ساڵی یه‌که‌م
زۆر هه‌ستم به
بوونی ئه‌م کێشه‌یه
نه‌ده‌کرد. ئه‌مه
سێ ساڵە بوومه‌ته
یاریدەدەری بەڕێوەبەر
و له‌م پێگه‌یه‌دا،
ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوو
ئه‌م کێشه‌یه
ده‌بمه‌وه. بۆ
نموونه:
·
سیگار
کێشان ته‌نانه‌ت
له نێو فێرخوازی
پۆلی دووی بنه‌ڕه‌تیدا،
·
به‌کار
هێنانی مۆبایل
له نیو پۆلدا
بۆ کاری ناجۆر
·
بزێوی
و نائارامی فێرخوازان
لە پۆلدا
·
ڕەفتاری
ناشیرن لەگەڵ یەکدی
و شەڕ کردن لە
دەرەوە و ناوەوەی
فێرگه
·
شکات
و شکاتکاری له‌بری
هه‌نگاو نان بۆ
جاره‌سه‌ر
کردنی کێشه
له نێو خۆدا
بەڕێوەبەری
فێرگه، بۆ
جاره‌سه‌ری
ئه‌م کێشه‌یه
ڕووی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
په‌روه‌رده‌ی
کۆیه‌یه و بەردەوام
داوای دروست
کردنی بینا و
مامۆستا ده‌کات،
چونکه ته‌نگی
جێگه و که‌میی
مامۆستا، زه‌مینه
بۆ کێشه‌ی وه‌ها
خۆش ده‌که‌ن.
من، وەک یاریدەدەری
قوتابخانەکە،
کێشەکانم بۆ دۆستانی
کۆمەک باس کرد
بەمەبەستی دۆزینەوەی
ڕێگەچارەی
گونجاو بۆ ئەم
کێشانە، ئەوانیش
بەرنامەی «هەنگاو
بە هەنگاو» یان
پێشنیاز کرد.
چۆنیەتی
دەست پێکردنی
بەرنامە
چوار مامۆستای
توانا‌مان دیاری
کرد، دوو مامۆستا
بۆ هەر دەوامێکی
18 پۆلی. منیش
سەرپەرستی
کارەکەم گرتە
ئەستۆ. دوو
ژووری تایبەتمان
بۆ وانەکە
ئامادە کرد،
ئه‌وجا به
هاریکاریی بەڕێوەبەر
و مامۆستایان
و هەندێک لە
دایکوباوکان
(دوای ئەوەی کۆبوونەوەمان
لەگەڵ کردن و
باسی بەرنامەکەمان
بۆ کردن) گشت پێداویستیەکانمان
بۆ دابین
کردن.
ڕۆژی 2010/12/5 به‌رنامه‌ی
«هه‌نگاو به
هه‌نگاو» که‌وته
کار. ڕۆژی 2011/12/14
تاقی کردنەوە
دەستی پێ‌کرد و
پاشان پشووی وەرزی
یەکەم. لە
پشووەکەدا هەفتەی
ڕۆژێک لەگەڵ
مامۆستایانی
وانەکە کۆدەبوووینەوە
بۆ پلانڕێژیی
وەرزی دوەم.
به‌رهه‌می
کار
سه‌ره‌تا
هەستمان بەگۆڕانکاریەکی
وه‌ها نەکرد،
بەڵام دوای
پشوو هه‌تا ئێستا
کە ماوەی مانگێکە
بەردەوامین لەسەر
کارەکانمان گۆڕانکاری
زۆر ڕووی داوە:
·
شکات
و شکاتکاری کە
کێشەی هەرە گەورەی
ئێمە بوو، کەم
بۆتەوە و
·
قوتابی
فێربوونە خۆیان
کێشەکان چارە
بکەن هەم لە پۆلەکان
و هەم لە کاتی
پشوودا
·
هاوکات
ئارامیان پێوە
دیارە و ڕا
کردن و قسەی
ناشیرن و شەڕ
کردن زۆر کەم
بۆتەوە
·
دایکوباوکان
دێن و سەردانی
پۆلەکانی وانەکە
دەکەن و نامەمان
بۆ ڕەوان دەکەن
کە منداڵەکانیان
گۆڕانیان بەسەرداهاتوە
و دەست خۆشیمان
لێ دەکەن.
به‌رهه‌می
ئه‌م ماوه‌یه
زۆر گه‌شتره
له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی
بووین، منداڵ
ئارامتر و خۆبڕوا،
خێزان
ئاسووده‌تر،
به‌شدارتر و
سوپاسگوزار،
مامۆستا
شانازتر و
شاد. ئێستا ئێمه‌ی
مامۆستا ده‌رفه‌تمان
زیادتره بۆ
وانه گوتنه‌وه
و هاندانی خوێندن
و فێربوون –
ئاستی زانستی
و فه‌رهه‌نگیی
فێرگه‌ی «کۆسره‌ت»
ی کۆیه ڕووی
له هه‌ورازه.
سوپاس بۆ
هه‌موو ئێوه‌ی
هاوکار و هاریکار.
به‌تایبه‌تی
بۆ ئه‌و هه‌موو
خێزانه دڵسۆزه‌ی
په‌رۆشی سه‌رکه‌وتنی
منداڵه‌کانن.
سکاڵا حەمەد
ئەمین
بەرپرسی
بەرنامه‌ی «هه‌نگاو
به هه‌نگاو»
فێرگه‌ی
«کۆسره‌ت»، گه‌ڕه‌کی
«ئازادی»
کۆیه /
کوردستان
2011-02-07