پڕۆژه‌ی
که‌نده‌که‌وه گه‌یشته خانقین له ڕۆژی (5-6 /2)
وه‌ک
ئه‌ندامی
کۆمه‌ک
کۆبوونهوهیهکهم
سازکرد له‌گه‌ڵ
به‌ڕێزان
مامۆستا
(عطا،
عبدالله، صبریه) بۆ به‌دواداچوونی
کاره‌کانی
پڕۆژه‌که و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی
که پێمان
دراوه، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
زیاتر جه‌ختم
له‌سه‌ر
ده‌ست
به‌کاربوونی
بینای
قوتابخانه‌که کرد بۆ ئه‌وه‌ی
ساڵی ئاینده رووبه‌روی
کێشه‌ی
بینانهبینهوه، هه‌روه‌ها
باسم له‌گواستنه‌وه‌ی
مامۆستای مۆسیقا
کرد که ده‌بێت
به‌جیددی
کاری بۆ بکرێت،
بۆیه هه‌ر
له ماوه‌ی
ئه‌و
دوو ڕۆژه‌دا
کاریان بۆ کردم. خاڵێکی
گرنگی تر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا
باسمان لێ
کرد کردنه‌وه‌ی
خوڵی ڕاهێنان
بۆ مامۆستایانی
خانه‌قین
بوو، که ده‌بێت
به نووسراوێک
له وه‌زاره‌ته‌وه ئاگادار
بکرێنه‌وه بۆئه‌م
ده‌وره‌یه بۆیه هه‌ر
هه‌مان
ڕۆژ موافقه‌تی
بۆ وه‌رگیرا
له وه‌زاره‌ت.
هه‌روه‌ها
ئێمه‌ش
خۆمان
ئاماده‌کرد
بۆ ئه‌و
گه‌شته له به‌ره‌به‌یانی
(7/2) به‌ڕێکه‌وتین
به سه‌رپه‌رشتی
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری
په‌روه‌رده‌یی
خولێکی راهێنانمان
ساز کرد له سه‌رشێوازی
خوێندنی سویدی
و نه‌رویجی،
ئێمه وه‌ک
مامۆستای
قوتابخانه‌ی ڕۆژگاری
نموونه‌یی
(پڕۆژه‌ی ئاستیرید
لیدنگرین) له که‌نه‌که‌وه. خوله‌که بۆ هه‌ردوو
قوتابخانه‌ی
«ئه‌رکه‌وازی
سه‌ره‌تایی»
و «باخچه‌ی
ساوایانی
کوردستان» له خانقین
کرایه‌وه، نزیکه‌ی 20
مامۆستا
ئاماده‌ی
وانه‌که بوون له هۆڵی سه‌نته‌ری
چالاکی گه‌نجان
له خانقین
خوله‌که ماوه‌ی 5
سه‌عاتی
خایاند، هۆڵه‌که به‌ڕێوه‌چوو
له‌لایه‌ن
خاتوو شیرین
مورادی وه‌ک
ئه‌ندامی
کۆمه‌ک
له خانقین.
بۆ
ئه‌وه‌ی
مامۆستایانی
خانقین
سوودمهندبن
له ئه‌زموونی
سێ ساڵه‌ی
پڕۆژه‌ی که‌نه‌که‌وه، باس له هه‌موو
کار و چالاکیه‌کانی
کرا، هه‌روه‌ها
هه‌موو
ئه‌و
به‌رنامه و پڕۆگرام
و پلان و ڕاپۆرت
و کاری
گروپبهگروپ
بڕوانامه و هه‌مووی به به‌ڵگه و نموونه‌وه خرایه به‌رده‌ستی
مامۆستایان
هه‌روه‌ها
باس له سسته‌می
فێرکاری و شێوازی
خوێندن و
وانه‌ووتنه‌وه
کرا
له سه‌ر
شێوازی سویدی
ونهرویجی،
هه‌موو
ئه‌م
بابه‌تانه به تێروته‌سه‌لی
باس و گفتوگۆیان
له‌سه‌ر
کرا. هه‌روه‌ها
چاوپێکه‌وتنیکی
کورت له‌گه‌ڵ
که‌ناڵی
PUK لهخانقین
ساز کرا. له‌گه‌ڵ
هیوای سه‌رکه‌وتن.. مامۆستایان صبریه حمه ئه‌حمد،
هێرۆ عوڵا صباح
ئه‌حمد،
سۆنیا جلال 7/2/
2006 «...» له‌میانه‌ی
پرۆگرامی خوێندنی
ساڵی 2005-2006 دا،
مامۆستایانی
پرۆژه‌ی
ئاستریت لیندگرین،
دانیشتنێکمان
سازدا، به مه‌به‌ستی
تاووتوێکردنی
گرفت و پێشهاته‌کانمان.
له‌و دانیشتنه‌دا،
دووگرفتی سه‌ره‌کی
باڵابوون و
به پێویستمان
زانی به شوێن
چاره‌سه‌ریدا
بگه‌ڕێن ئه‌وانیش 1-
قوتابی
لاواز و چۆنیه‌تی
ڕاهێزانیان. 2-
نائارامی/
ژاوه‌ژاو و چۆنیه‌تی
هێمن کردنه‌وه‌یان. من(سه‌باح)
وورده‌وورده
دیارده‌ی
نائارامیم،
زیاتر لام به‌رجه‌سته
ئه‌بوو ڕۆژانه
هه‌ستم ئه‌کرد،
ئه‌م دیارده‌یه
به‌ره‌و تۆخ
بونه‌وه ئه‌ڕوات،
ئه‌ویش به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که
ساڵانه
ژماره‌ی قوتابیان
به‌ره‌و زیادبوون
ئه‌ڕوات
(واته ساڵانه
پۆلێکمان بۆ
زیاد ئه‌بێت).
که ئه‌مه‌ش
ده‌بێت پلان ڕێژی
بۆ بکرێت
تاوه‌کو ئه‌م
دیارده‌یه
په‌ره نه‌سێنێت،
شیاوترین ڕێگه‌چاره‌ی
گونجاوی بۆ
به‌رنامه‌ڕێژ
بکرێت. دوای
ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌م
خسته‌ڕوو،
به کۆی ده‌نگ
ئه‌م دیارده‌ی
به‌دیم
کردبوو په‌سه‌ند
کراو به‌هاوکاری
هه‌مووان نه‌خشه‌ڕێژی
چاره‌سه‌ریشمان
بۆ سازدا. ئه‌وه‌بوو
هه‌ر ئه‌وکات
به‌ڕێزان
مامۆستایان
سه‌بری، چیا،
سۆنیا، هێرۆ،
فوئاد و سه‌باح
به‌ڵێنماندا له
پشوی هاویندا
خولی ڕاهێزان
سازبکه‌ین. ئێسته
له 1/6/2006 وه به‌رده‌وامین
و به نیازین
تاوه‌کو 1/7/2006 به‌رده‌وام
بین و دواتر
له‌ده‌ره‌نجامی
کاره‌کانمان
بڕوانین. له
ئێستاماندا،
کۆمه‌ڵێک
گرفتی که‌مان
هاتۆته پێش،
ئه‌ویش به‌هۆی
به‌رزی پله‌ی
گه‌رما و که‌می
ئامێری
ساردکه‌ره‌وه،
ناچار به سێ
پۆل ڕۆژانه
ده‌مه‌و ئێواره
له کاتژمێر
چوار بۆ شه‌ش
واته ڕۆژی
دوو سه‌عات،
به‌ڵام جێی
داخه که هه‌ندێک
له قوتابییه
لاوازه‌کان
به‌هۆی نه‌بونی
کات یاخود نه‌گونجاندنی
کات و دووریان
له پرۆژه‌که،
ناتوانن به‌شداربن. به
گشتی سه‌رکه‌وتوین
له کاره‌کانمانداو
کاره‌کانمان
تێکه‌ڵه‌یه له
کوردی و بیرکاری
و ئینگلیزی و
هه‌نگاو به
هه‌نگاو. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ یه‌کترداو
نۆره‌دان به یه‌کترو
گوێ گرتن به شێوازێکی
دڵنیاکه‌ر،
که ئه‌مه‌ش
به‌خشینی
مافدانه به یه‌کتری.
به شێوازێکی
گشتی سه‌رچاوه‌ی
سوودمه‌نده‌کانمان،
جگه له توانست
خۆمان
سودمان له 1-
گفتوگۆکردن
له‌گه‌ڵ
منداڵانی ته‌مه‌ن
جیاواز و گوێگرتن
لێیان، تاوه‌کو
زیاتر به ناخی
دنیای منداڵاندا
ڕۆبچین و له
ناخه‌وه له
ناخه‌وه له
دنیایان تێبگه‌ین
و به‌پێی
زمانی خۆیان
مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ بکه‌ین. 2- هه‌نگاو
به هه‌نگاو. هه‌رچه‌نده
پرۆگرامی هه‌نگاو
به هه‌نگاو
گشت گیرییه،
به‌ڵام گوڵبژێری
ئه‌ونه‌مان
کردووه، که له‌گه‌ڵ
ئێستای
پلانه‌که‌ی
ئێمه‌دا یه‌کتا
دێته‌وه. هه‌ست
ئه‌که‌ین خه‌ریکه
ماندووبونمان
دێته‌به‌ر و
ئه‌نجامی
باشی لێوه
به‌ده‌رکه‌وتووه،
به‌گشتی هه‌ست
ئه‌که‌ین
ئارامن و
ئاستی هۆشیاریشیان
به‌ره‌و باڵا
یاخود به‌رز
بونه‌وه گه‌شه
ده‌کات. جگه
له‌وه‌ی مه‌به‌ستێکی
تری خوله‌که‌مان
بۆ ئه‌و منداڵانه‌یه
که ئاستی فێربوونیان
سست تره‌و
کاتی ته‌واومان
نه‌بووه بۆ یان
له‌کاتی ده‌وامی
ئاسایدا، ئێستا
کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش
ده‌که‌ین،
چونکه له
پرۆژه‌که‌ی
ئێمه‌دا
مانه‌وه نیه
له قۆناخه‌کانی
خوێندندا،
له‌به‌ر ئه‌وه
ده‌بێت منداڵ
ئاماده بکرێت
بۆ قۆناخی
داهاتوو. له‌گه‌ڵ
ڕێزێکی بێپایانمان سه‌باح
ئه‌حمه‌د 26/6/2006 «...» پاش ئه‌وه‌ی
چه‌ند ڕۆژێک
سه‌رقاڵی چۆنیه‌تیی
داڕشتنی پرۆگرامێک
بووم بۆ سوود گه‌یاندن به فێرخوازان،
که له پشووی
خوێندندا لێی سوودمه‌ند
ببن، دوای سازدانی
پلانه‌که
په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ ڕووپاک ئه‌زیز گرت،
که که‌سێکی شیاو‌و
شاره‌زایه
له‌و بواره‌ی
که ده‌ست نیشانم
کردبوو، دوای
له بێژنگدانی
پلانه‌که‌مان،
وا ڕێکه‌وتین
زیاتر ئه‌و فێرخوازانه
بگرێته‌وه
که له‌ڕووی
په‌روه‌ردییه‌وه
سه‌ر به پرۆژه‌ی
«ئاسته‌ید لیندگرین»
نین. ڕۆژی ده‌ست
پێکردنمان
15/7/2006، ڕۆژانه
دوو سه‌عات
په‌یاماکانمان
پێ ده‌گه‌یاندن.
شیاوترین
بابه‌تێک که
زۆرینه‌ی سوودیان پێ
بگه‌یه‌نین
بابه‌تی
زمانی ئینگلیزی
بوو که ته‌رخان
کرابوو به
مامۆستا ڕووپاک،
خۆشم (سه‌باح ئه‌حمه‌د) به‌رنامه‌ی
هه‌نگاو به
هه‌نگاو م پێ
ده‌وتنه‌وه،
له ڕاستیدا
له‌م وانه‌یه‌دا
کارێکی له
بناغه‌ی پێگه‌یاندنی
که‌سایه‌تیدا
ده‌کرد،
کارمان ئه‌وه‌بوو
دوای تاووتوێکردنی
وێنه‌کان و تێگه‌یشتنیان
هه‌وڵمان ده‌دا
به‌سه‌ر خۆماندا
پیاده‌یان
بکه‌ین، له‌وانه
(غه‌مباری، توڕه‌یی،
شادی، ترس،
هتد...) به تێگه‌یشتنیان
له‌و
بوارانه‌دا
هه‌ستم ده‌کرد
زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ناو دنیایه‌کی
ئارام و به‌خۆداچوونه‌وه،
زۆر تامه‌زرۆی
بابه‌ته‌کان
بوون، هه‌ر بۆیه
ئه‌مه
هانده‌ر بوو
که زیاتر به‌ره‌و
ناخی هه‌نگاو
به هه‌نگاو
بڕۆین و گه‌یشتینه
سه‌ر (خۆڕاهێنان
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
به گروپ یاری
کردن، دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه چاره‌ی
کێشه، ڕاپرسی،
تاوتوێکردنی
کێشه‌یه‌ک
له گروپێکدا
و چۆنیه‌تی کۆبوونه‌وه
و ڕێکخستنی
گفتوگۆی کۆمه‌ڵ
وهتد...) به تێکڕا
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان
بوو پێکامان،
به‌ڵام به‌داخه‌وه
که ماوه‌که‌مان
کورت بوو، ته‌واوبوونی
کۆرسه‌که 15/8/2006
کۆتاییه‌که‌ی
بوو، به‌ر له
ته‌واوبونی
دواساتی به‌رنامه‌کانمان
به ڕاپرسی بڕیارماندا
بانگێشی دایکان
بکه‌ین تاوه‌کوو
له‌سه‌ر ئه‌وه
بدوێین که هیچ
گۆڕانکارییه‌ک
له نه‌وه‌کانیاندا
له‌م ماوه
که‌مه‌دا،
به‌رجه‌سته
بووه، ئه‌م
باسه بووه
ته‌وه‌ره‌ی
سه‌ره‌کی کۆبونه‌وه‌ی
دایکان له ڕۆژی
چوارشه‌ممه 16/ 08 / 2006 به
شێوازێکی چڕ
و کورت به‌رنامه‌ی
هه‌نگاو به
هه‌نگاو م گه‌یانده
دایکان و هاریکاری
ئه‌وانیشم
به پێویست
زانی که ڕۆڵیان
هه‌بێت له پێگه‌یاندنی
نه‌وه‌یه‌کی
ته‌ندروست
باش‌دا، له‌گه‌ڵماندا
زۆر به خۆشحاڵیه‌وه،
ئاماده‌باشیان
ڕاگه‌یاند،
سوپاسیان ده‌که‌ین.
ئه‌وانیش وێڕای
ده‌ست خۆشی لێمان
و هیواداربون
که ساڵانه
ئه‌م خولانه
به‌رده‌وام
بێت، هه‌نگاو
به هه‌نگاو یه‌کێک
بێت له خوله‌کان.
به شیرینی
خواردنێکی
به کۆمه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ی
دایکانمان کۆتایی
پێ هێنا،
دواساتی
خوله‌که‌شمان
له دوو ڕۆژی
به‌ر له کۆتایی
بوو، نیشاندانی
ئه‌و دووCD یه بوو که
تایبه‌ت بوو
به هه‌نگاو
به هه‌نگاو،
هه‌ر ڕۆژه‌و CD یه‌کمان
ده‌بینی و
دوای بینینی CD یه‌کان پێمان
ڕاگه‌یاندن
که هه‌ر که‌سه
تێبینی و سه‌رنجی
خۆی له شێوه‌ی
ڕاپۆرتێکدا
ئاماده
بکات و دوا
چالاکی ئه‌م
خوله‌یان بێت،
دواڕۆژ ڕاپۆرته‌کان
به ئارامی
خوێندرانه‌وه
و تاوتوێ‌کران،
پاشان له
باخچه خنجیلانه‌که‌ی
خوێندنگه‌که‌ماندا
پشوویه‌کمان
دا و خواردن و
شیرینی
سازدراومان
خوارد، ئه‌وجا
ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی
که به
هاوکاری کۆمه‌ک
و committee for children ئاماده‌م
کردبوو به
هاوکاری مامۆستا
ڕووپاک دابه‌شکران
به‌سه‌ر به‌شداربووانی
خوله‌که. ئاهه‌نگێکی
خنجیلانه
دواساتی
خوله‌که
بوو، له ئاهه‌نگه‌که‌دا،
چه‌ند خه‌ڵاتێکی
تایبه‌ت
دابه‌شکران
و زۆر به‌گه‌رمی
سوپاس و ستایش
کراین و ئێمه‌ش
(سه‌باح و ڕووپاک خانم) به چه‌ند چه‌پکه
گوڵێکی دیاری
به‌شداربوان
ڕازێنراینه‌وه
و هه‌موو پێکه‌وه
ماڵئاوایمان
له‌خولی هاوینی
2006 کرد. زۆر
سوپاس بۆ هه‌موولایه‌ک سه‌باح ئه‌حمه‌د «...» |
که‌نده‌که‌وه،
به‌هاری 2004 که‌نده‌که‌وه،
گه‌شتی «پاڕکی
ئازادی»، به‌هاری
2004 |