GirugrftiReesnus_01.jpg«به‌رنامه‌ی ڕاهێزانی مامۆستا»

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌شێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ پڕۆژه‌ی «فێرگه‌ی هاوچه‌رخ». له‌م به‌رنامه‌یه‌دا خولی هه‌مه‌ڕه‌نگی فره‌ئاست بۆ مامۆستایانی کوردستان ساز ده‌کرێت به‌ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئاستی زانستی و فره‌واندنی نیگایان، بۆ ئاشنابوونیانه‌ به‌ هونه‌ری فێرکاریی نوێ و ڕاهاتنیانه‌ به‌ مێتودی پیشه‌وه‌رانه‌ی پێویست.

 

 

هه‌نگاوه‌کانی «به‌رنامه‌ی ڕاهێزانی مامۆستا»

     1-     به‌رنامه‌ی ڕاهێزانی مامۆستا – پاییزی 2010: نێزیکه‌ی چوار سه‌د مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ڤه‌ری جیاوازی کوردستان له‌ شه‌قڵاوه‌ به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی چوار ئاست بوون. ئاستێکی ته‌رخان بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران، ئاستێکی بۆ مامۆستای ئازمووده‌ و ڕاهێنه‌رانی «کۆمه‌ک»، دوو ئاسته‌که‌ی دیکه‌شی بۆ مامۆستای نوێی به‌شدار له‌ پڕۆژه‌ی «فێرگه‌ی هاوچه‌رخ» دا.

·     بۆ ورده‌کاریی زیاتر بڕوانه‌‌: «ڕاپۆرتی به‌رنامه‌ی ڕاهێزان – پاییزی 2010»

·     بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی وانه‌کان، بڕوانه‌ ڕووپه‌لی «بۆ مامۆستا – دۆکیومێنتی گشتی»

 

AmandaClinton_20080710.JPG

     2-     خولی ڕانیه‌

     3-     خولی کۆیه‌

     4-     خولی ڕاهێزان بۆ مامۆستایانی سۆران له‌سه‌ر داوای یونیسێف UNICEF

     5-     خولی ئامانده‌ کلینتۆن -  هاوینی 2008 – سێ ڕاپۆرتی ئامانده‌ کلینتۆن

 

Amanda Clinton, M.Ed., Ph.D.
ئامانده‌ کلینتۆن – پسپۆڕی فێرکاری، ڕه‌فتارناسی و به‌ربه‌ستن له‌ توندوتیژی.
خاتوو ئامانده‌ له‌ کوردستان مامۆستای چه‌ندین به‌رنامه‌ی «ڕاهێزانی مامۆستا» بووه‌.