شه‌ش لاوی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌ سوێد، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ پرۆژه‌ی «دێمۆکراسی له‌ فێرگه‌دا»، زستانی 2005/2006 گه‌ڕانه‌وه‌ وه‌ڵات. فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌م گه‌شته‌:

 

·       له‌ سه‌ردانی فێرگه‌ی شاره‌كاندا، به‌ دووو، سێ و چوار تیم چووینه‌ته‌ پۆله‌كانه‌وه‌ و باس له‌ «شواری خوێندكاران» بۆ خوێندكاران و مامۆستایان فێرگه‌كان كراوه‌.

·       له‌ كه‌ركووك دیداری هونه‌ریی تایبه‌ت بۆ خوێندكارانی دواناوه‌ندیی كوێستان ساز كروه‌.

·       له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی فێركاریی كه‌ركووك باس له‌ سیسته‌می فێركاریی دێمۆكرات كراوه‌.

·       كۆڕ و دیداری تایبه‌ت به‌ «ئازادیی ده‌ربڕین له‌ ڕاگه‌یاندندا» له‌ كه‌ركووك، هه‌ولێر، خانه‌قین و سلێمانی كراوه‌.

·       له‌ دیداری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كوردستاندا لایه‌نه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی سیسته‌می فێركاری كوردستان هاتۆته‌ به‌رباس. هاوكاریی نێوان حكوومه‌تی كوردستان و كۆمه‌ك به‌شێكی ئه‌م دیداره‌ بوو.

·       له‌ دیداری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی تایبه‌تی فێركاریی كه‌ركووك و خانه‌قین و هه‌روه‌ها هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمه‌ك كرا.

 

به‌رنامه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌، ڕۆژ به‌ ڕۆژ

چوارشه‌م‌ 21-12-2005 ستۆکهۆڵم – سته‌مبول – سۆکهۆڵم  / سه‌ری نه‌گرت

پێنجشه‌م 22-12-2005 ستۆکهۆلم – هه‌ولێر. ئه‌وجا هه‌ولێر – سلێمانی

 

هه‌ینی 23-12-2005 سلێمانی

·         ناسینی کۆمه‌ک، گه‌شه‌ی سازمان.

شه‌ممه‌ 24-12-2005 که‌نده‌که‌وه‌

·         به‌یانی: فێرگه‌ی ڕۆژگاری سه‌ره‌تایی – پرۆژه‌ی پۆلی نموونه‌یی.

·         پاشنیوه‌ڕۆ: دواناوه‌ندیی که‌نده‌که‌وه‌.

یه‌کشه‌م: 25-12-2005

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ خانه‌قین / نزیكه‌ی سێ سه‌عات ڕێ

·         ئاماده‌یی خانه‌قینی کچان

·         ئاماده‌یی ڕاپه‌ڕینی تێکه‌ڵ

·         ته‌له‌فزیۆنی خانه‌قین

·         ئاماده‌یی مامۆستایان

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

دووشه‌م: 26-12-2005

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك – نزیكه‌ی سه‌عاتێك

·         دواناوه‌ندی کوێستان

·         دواناوه‌ندی هۆزان

·         ته‌له‌ڤزیۆنی که‌رکووک

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

·         سلێمانی - ده‌نگه‌کتێبی پیپپی

سێشه‌م: 27-12-2005

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر / نزیكه‌ی سێ سه‌عات

·         هه‌ولێر - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

·         هه‌ولێر - ڕادیۆی ده‌نگ کوردستان

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

·         سلێمانی – دیداری دوو ته‌رجومان بۆ هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو

چوارشه‌م 28-12-2005

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ / نزیكه‌ی دوو سه‌عات

·         هه‌ڵه‌بجه‌ - په‌یمانگه‌ی مامۆستایان – شه‌ش پۆل

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

·         سلێمانی – كتیب كڕین بۆ كه‌ركووك و خانه‌قین

پێنجشه‌م 29-12-2005

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك / به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاره‌كانی سه‌ردانی یه‌كه‌م

·         دیداری سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك / سیسته‌می فێركاری

·         مامۆستایانی دواناوه‌ندیی هۆزان

·         خوێندکارانی دواناوه‌ندیی هۆزان

·         مامۆستایانی دواناوه‌ندیی کوێستان

·         دیدار له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی میدیا

·         خوێندکارانی دواناوه‌ندیی کوێستان

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

هه‌ینی 30-12-2005

·         سلێمانی به‌یانی: دۆکیومێنت نووسین

·         پاشنیوه‌ڕۆ: پشوو

شه‌ممه‌: 31-12-2005 سلێمانی

·         سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

·         دیداری دوو مامۆستای سه‌رچنار

·         دیداری فوئاد قه‌ره‌داغی

یه‌کشه‌م 01-01-2006 سلێمانی

·         که‌نده‌که‌وه‌ - دواناوه‌ندیی که‌نده‌که‌وه‌

·         ده‌فته‌ری ڕێکخراوه‌ دێمۆکراتییه‌کان

·         ڕێکخستنی کتێبی 52 پرسیار

دووشه‌م 02-01-2006 

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ خانه‌قین / به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاری سه‌ردانی یه‌كه‌م

·         ئاماده‌یی خانه‌قینی کچان

·         فێرگه‌ی ئه‌رکه‌وازیی سه‌ره‌تایی

·         باخچه‌ی ساوایانی کوردستان

·         ئاماده‌یی ڕاپه‌ڕینی تێکه‌ڵ

·         دیدار له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی چاودێر

·         ڕادیۆی مه‌ده‌نییه‌ت

·         په‌یمانگه‌ی مامۆستایان

·         گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی

سێشه‌م: 03-01-2006

·         له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ڕانیه‌ / نزیكه‌ی دوو سه‌عات

·         ڕانیه‌ - فێرگه‌ی ده‌ڵاڵانی سه‌ره‌تایی

·         له‌ ڕانیه‌ڕا بۆ هه‌ولێر / نزیكه‌ی دوو سه‌عات

·         هه‌ولێر – به‌رنامه‌ له‌ کوردستان تیڤی – دا

سێشه‌م: 04-01-2006

·         هه‌ولێر – جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مانی کوردستان و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌ماندا

·         گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و ستۆکهۆڵم

«...»