گه‌شتی وه‌ڵات

کاروان عارف – پاییزی 2004

 

له‌ نێوان 23 ئۆكتۆبه‌ر و 9 نۆڤه‌مبه‌ری 2004   دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ك، ئاسۆس شه‌فیق/ سوید و كاروان عارف/ نه‌رویج،  سه‌ردانی كوردستانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسوڕاندن و جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ له‌ چالاكی و كاروبار و پێداویستی ده‌فته‌ره‌كانی كۆمه‌ك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، و ئه‌مه‌ش ڕاپۆرتی كورته‌ی كاره‌كانیانه‌:

                             1-            سلێمانی - كۆمه‌ك سه‌ردانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوردستانی كرد. به‌ وردی باس له‌ سیسته‌می فێركاریی كوردستان و پرۆژه‌كانی كۆمه‌ك كرا. كۆبوونه‌وه‌كان سوودبه‌خش بوون. نیاز وایه‌ به‌ هاوكاری هه‌ردوو لا چه‌ندین هه‌نگاوی تازه‌ بنرێت، وه‌ك: - كۆمه‌ك نووسیارێك ده‌رباره‌ی سیسته‌می فێركاریی سكه‌نده‌ناڤی بخاته‌ به‌رده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ سوود لێ وه‌رگرتن.- کاک ئیبراهیم ساڵح – ی هاوکاری کۆمه‌ک له‌ ئوسلۆ - ئاماده‌گیی خۆی پێشانداوه‌ بۆ ته‌رجه‌مه‌ کردنی دوو کتێب بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کوردستان. یه‌کیان ده‌رباره‌ی توندوتیژی له‌ قوتابخانه‌دا و ئه‌وه‌ی دیکه‌ ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی نێوان قوتابخانه‌ و ماڵه‌وه‌. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی کتیبه‌کان بگرێته‌ ئه‌ستۆ.- پیاده‌ كردنی پرۆژه‌ی «پۆلی نموونه‌یی» له‌ ناوچه‌ی بیتوێن.- كار كردن بۆ كردنه‌وه‌ی «پۆلی پێشوازی» بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ سكه‌نده‌ناڤیاوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان.... و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌.
 پاشان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كۆمه‌كی سلێمانیدا كۆبووینه‌وه‌. چه‌ند باسێكی په‌یوه‌ست به‌ كاروباری سلێمانییه‌وه‌ ڕوون كرایه‌وه‌. بۆ نموونه‌:- گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی كۆمه‌كی سلێمانی له‌ «داره‌سووتاوه‌كه‌» بۆ «جاده‌ی مه‌وله‌وی» - نزیك فه‌رمانگه‌ی پۆست. ئه‌م بنكه‌یه‌ ته‌نها وه‌ك ئۆفیس به‌كار دێت. سه‌نته‌ری فێركاریمان ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كه‌نده‌كه‌وه‌.- كاك یاسین له‌گه‌ڵ كاك محه‌مه‌د ئوسماندا بودجه‌ی ده‌فته‌ری سلێمانی ڕێك ده‌خه‌ن. حسابی ورده‌مه‌سره‌ف له‌ حسابی پشتیوانه‌تی و له‌ حسابی پرۆژه‌ جودا ده‌كرێته‌وه‌.- كه‌س بۆی نییه‌ به‌ ناوی «كۆمه‌ك» ه‌وه دااوی زه‌وی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، نه‌ بۆ كۆمه‌ك نه‌ بۆ كه‌سانی هاوكار له‌ كۆمه‌كدا - با قانوون ڕێگه‌ش بدات. ڕێسای ناو كۆمه‌ك ڕێ نادات. ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگه‌ و ده‌بێ هه‌موو كه‌س په‌یڕه‌وی بكات

                             2-            كه‌ركووك -- سه‌‌ردانی بنكه‌ی خاسه‌ كرا. له‌م بنكه‌یه‌دا، كۆمه‌ك له‌ سه‌ره‌تای 2004 ه‌وه‌ خولی كۆمپیوته‌ر و زمان و ماف ده‌ڵێته‌وه‌. كاره‌كانی بنكه‌ی خاسه‌ زۆر باش و ڕێكوپێكن‌. سه‌دان منداڵی كه‌ركووك هه‌تا ئێستا له‌ خوله‌كانی ئه‌م بنكه‌یه‌دا ئاشنای بابه‌تی هه‌مه‌جۆر بوون. له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بنكه‌كه‌، كاك شێرزاد ڕاوێژ كرا و پلان دانرا بۆ پێشخستن و په‌ره‌ پێدانی چالاكیی كۆمه‌كی كه‌ركووك. بۆ نموونه‌ كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی مه‌كته‌به‌كانی ئه‌و‌ ناوچه‌یه.‌- سه‌ردانی چه‌ند مه‌کته‌بێکی شاری كه‌ركووكمان كرد، بۆ نموونه‌ مه‌كته‌بی به‌رته‌كیه‌ و كاوه‌. خوێندن، به‌تایبه‌تی خوێندنی زمانی كوردی، له‌م شاره‌دا پێویستی به‌ هاوكاری و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌كه‌. نه‌بوون یان كه‌میی كتێب، كه‌ره‌سته‌ی فێركاری، جێی له‌بار، مامۆستای شاره‌زا به‌شێكن له‌ خه‌مه‌كانی ئه‌م شاره‌.- سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك / به‌شی خوێندنی كوردی كرا. له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌روه‌ر‌ده‌ی كه‌ركووك باس له‌ كێشه‌ی خوێندنی زمانی كوردی كرا. بڕیار وایه‌ كۆمه‌ك و په‌روه‌رده‌ی كوردیی كه‌ركووك هاوكاری بكه‌ن بۆ له‌چاپ دانه‌وه‌ی كتێبێكی خوێندنی كوردی – كه‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك ده‌ستنیشانی كردووه‌- بۆ مه‌كته‌به‌كانی كه‌ركووك.

                             3-            بادینان - له‌ دهۆك سه‌ردانی هاوكارانمان كرد. كاك خه‌لیل دهۆكی به‌رپرسی كۆمه‌كی بادینانه‌. باسی هه‌وڵدان و چالاكیی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ڕوون كرده‌وه‌. پاشان سه‌ردانی كاك نه‌زمیی هاوكارمان كرد له‌ ئاكرێ.

                             4-            ڕانیه -- له‌ ڕانیه‌، دۆڵی بیتوێن، گوندی ده‌ڵاڵان مه‌كته‌بێكی سه‌ره‌تایی لێیه‌. كۆمه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی ئه‌م مه‌كته‌به‌ كۆبۆوه‌. باس له‌ پیاده‌ كردنی پرۆژه‌ی «پۆلی نموونه‌یی» كرا. پێشنیازه‌كه‌ په‌سه‌ند كرا. مه‌كته‌بی ده‌ڵاڵانی سه‌ره‌تایی شه‌ش پۆلی هه‌یه‌. له‌ پۆلی یه‌كه‌وه‌ هه‌تا پۆلی شه‌ش. 96 خوێنداكار و 5-6 مامۆستای هه‌یه‌.- سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌ كرا و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیش وه‌رگیرا بۆ پرۆژه‌ی ناوبراو.- به‌ هاوكاریی «په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی ڕانیه» كۆڕێكی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی سیسته‌می فێركاریی سكه‌نده‌ناڤیا كرا بۆ خوێندكارانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌. نزیكه‌ی سه‌د خوێندكار به‌شداری كۆڕه‌كه‌ بوون. ئه‌مه‌ دووه‌م كۆڕ بوو كۆمه‌ك بۆ خوێندكارانی «په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی ڕانیه» ی ساز کرد.- مامۆستایانی مه‌كته‌بی ده‌ڵاڵان سه‌ردانی پرۆژه‌ی كه‌نده‌كه‌وه‌ی سلێمانی – یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كرده‌وه‌ ناوه‌ڕۆك و ڕه‌وتی كاری ڕۆژانه‌ی پرۆژه‌كه‌ ببینن.ئێستا پرۆژه‌كه‌ی ڕانیه‌ش كارایه‌. - گوندی سووره‌دێ له‌ كوێستانی بناری قه‌ندیله‌. مه‌كته‌بێكی سه‌ره‌تایی لێیه‌. شه‌ش پۆله‌. پێداویستیی ئه‌م مه‌كته‌به‌ زۆرن. بڕیاره‌ كۆمه‌ك سۆپا و نه‌وتیان بۆ ته‌رخان بكات

                             5-            پرۆژه‌ی که‌نده‌که‌وه‌-- كاروباری پرۆژه‌ی كه‌نده‌كه‌وه‌ زۆر باش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئێستا چوار پۆل، دوو پۆلی یه‌ك و‌  دوو پۆلی دوو له‌م پرۆژه‌یه‌دان. كه‌ژێكی ئارام و شاد هه‌ر چوار پۆله‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌. مامۆستای كارامه‌ و كه‌ره‌سته‌ی فێركاریی باش، وێڕای ژێهاتیی دۆستانی كۆمه‌ك له‌ پرۆژه‌كه‌دا، ئه‌م پۆلانه‌ی كردۆته‌ نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.- كارئاسانی كراوه‌ بۆ ده‌ست كردن به‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ خاوێنی گونده‌كه‌. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ و كاربه‌ده‌ستان قسه‌ كرا. نیاز وایه‌ هه‌فتانه‌، دوو جار، مه‌كینه‌ی تایبه‌ت بێته‌ گونده‌كه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵی ماڵان.- هه‌وڵ درا بۆ چاك كردنی جاده‌ی كۆڵانی مه‌كته‌به‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاك كردنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری مكته‌به‌كه‌. نیاز وایه‌ ئه‌م كاره‌ له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌ست پێ بكات.

 

کاروان عارف

پاییزی 2004

«...»