په‌یوه‌ستی
«کۆمه‌ک» له
ساڵی 2003 پاش ڕمانی
عیراق و ڕزگاربوونی
که‌رکووک که‌وته
تۆڕبه‌ندی و
له به‌هاری 2004
دا «کۆمه‌کی
که‌رکووک» به
مه‌به‌ستی ڕاهێزانی
پڕۆسه‌ی فێرکاری
و پته‌و کردنی
جڤاتی سیڤیل،
هاته دامه‌زراندن.
پوخته‌ی
پڕۆژه‌کانی «کۆمه‌کی
که‌رکووک» له
2004 ه‌وه
1)
«بنکه‌ی
خاسه» - بنکه‌یه‌کی
فه‌رهه‌نگی
بوو له به‌هاری
2004 ه‌وه هه‌تا
هاوینی 2007 له
گه‌ڕه‌کی «حه‌سیره‌که»
سه‌دان خولی
داتاکاری،
زمان، جڤاتناسی،
ماف و مۆسیقای
بۆ منداڵان و
مامۆستایان
کردۆته‌وه.
2)
خولی نێو
فێرگه - ساز
کردنی خولی
داتاکاری،
زمان و ماف بۆ
ماوه‌ی دوو ساڵ
به به‌رده‌وامی
له نێو 5 فێرگه‌ی
دواناوه‌ندی:
کوێستان، نێرگز،
هۆزان، هه‌ورامان
و 11 ی ئازار بۆ فێرخواز
و مامۆستایان.
3)
چاپ کردنی
10 هه‌زار کتێب
به زمانی
کوردی بۆ ئه‌و
فێرگهیانهی
له شاری که‌رکووکدا
خوێندنیان به
زمانی عه‌ره‌بییه
و وانه‌ی کوردی‌یان
نییه. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا
– له‌سه‌ر
داوای «کۆمه‌کی
که‌رکووک» و
به دابین
کردنی ئه‌و کتێبانه
- وانه‌ی زمانی
کوردی خرایه
مه‌نهه‌جی 25 فێرگه‌وه.
جگه له شاری
که‌رکووک، فێرگه‌ی
ناوه‌ندی و
دواناوه‌ندی
قه‌زای «دووز»
و «خانه‌قین»
کتێبه‌یان بۆ
ته‌رخان کرا.
4)
دروست
کردنی 6 کتێبخانه
به سه‌رجه‌م
که‌لوپه‌له‌کانییه‌وه
بۆ فێرگه
ناوه‌ندی و
دواناوهندێکانی
شاری که‌رکووک
وه‌ک فێرگه‌ی:
کاوه، به‌رته‌کیه،
نێرگز، کوێستان،
11 ی ئازار، هه‌وره‌مان
و ئازادی. کتێبخانه‌ی
سێ له‌م فێرگهیانه
به هاوکاریی «کۆمه‌ڵه‌ی
دۆستانی که‌رکووک»
ساز کرا.
5)
کردنه‌وه‌ی
4 بنکه‌ی «نه‌هێشتنی
نه‌خوێنده‌واری»
بۆ خانمانی
ئاواره گه‌ڕاوه‌کان:
•
بنکه‌ی
«له‌یلا زانا»
له گه‌ڕه‌که‌ی
«فه‌یله‌ق»
•
بنکه‌ی
«گه‌شبین» له
گه‌ڕه‌کی «په‌نجا
عه‌لی»
•
بنکه‌ی
«سه‌رچنار» له
گه‌ڕه‌کی شۆریجه
•
بنکه‌ی
«مه‌ستووره»
له گه‌ڕه‌کی
باروودخانه.
جگه
له فێربوونی
خوێندن‌و نووسین
و سه‌راتاکانی
ژماره‌کاری،
له‌م بنکهیانهدا
وانه‌ی گشتی دیکه
ده‌رباره‌ی
ماف و ساخله‌می
ده‌هاتنه به‌رباس.
6)
ئه‌نجامدانی
چه‌ندین پڕۆژه
به هاوکاریی
وه‌زاره‌تی
«وه‌رزش و
لاوان» ی کابینه‌ی
پێنجه‌می
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، بۆ
نموونه:
·
دامه‌زراندنی
«فه‌رهه‌نگخانه‌ی
که‌رکووک» و
هه‌روه‌ها «ڕادیۆی
لاوانی که‌رکووک».
·
هاوکاریی
فێرگه‌ی
«دواناوه‌ندیی
کوێستان» به
دابین کردنی
که‌لوپه‌لی نێو
پۆله‌کان.
·
گه‌شتێکی
فه‌رهه‌نگی بۆ
فێرخوازانی فێرگه‌ی
«دواناوه‌ندیی
کوێستان» بۆ
زانکۆی سوله‌یمانی.
·
یاد
کردنه‌وه‌ی
ساڵڕۆژی جیهانیی
ژینگه‌پارێزی
به هه‌ڵمه‌تی
خاوین کردنه‌وه‌ی
شار و چاندنی
نه‌مام.
7)
به‌رنامه‌ی
«ڕاهێزانی مامۆستا»
- ساز کردنی به‌رنامه‌یه‌کی
تایبه‌ت به
مامۆستایانی
شاری که‌رکووک
له هه‌واری
«ئارام» ی شارۆچکه‌ی
دوکان. ئه‌م
به‌رنامه‌یه
چوار ڕۆژی خایاند
و نێزیکه‌ی 40
مامۆستای چه‌ندین
فێرگه‌ی که‌رکووک
تێیدا به‌شداربوون.
مامۆستای پڕۆفیسۆر
ئامانده کلینتۆن
– پسپۆری پێداگۆگی
و دهروونناسیی
منداڵ – له‌م
به‌رنامه‌یه‌دا
هونه‌ری وانه‌گوتنه‌وه‌ی
روون کرده‌وه.
8)
«فێرگه‌ی
مێدیای که‌رکووک»
2007-2008- کردنه‌وه‌ی
فێرگهیک بۆ
بارهێنانی
کادیری ڕاگه‌یاندن
به شێوازێکی
ئه‌کادیمی. نێزیکه‌ی
40 فێرخواز به‌شداری
ئه‌م به‌رنامه‌یه
بوون و له کۆتادا
26 کادیری
کارزانی ڕاگه‌یاندنی
خوێندنیان ته‌واو
کرد و به‌شێکیان
ئێستا له مێدیای
که‌رکوودا
کاران.
شێرزاد
عه‌بدوڵا
2011-01-23
که‌رکووک
/ کوردستان