ڕێکخراوی
کۆمه‌ک به
هاوکاری ڕێکخراوی
مێرسی کۆر پڕۆژه‌ی
((ڕۆڵی ئافره‌ت
له ئاشتی و پێکه‌وه
ژیان)) ئه‌نجامدا. ئه‌و پڕۆژه‌یه
که ماوه‌که‌ی
پێنج مانگی
خایه‌ند و 20
کادێری له
ده‌زگه‌کانی
ڕاگه‌یاندن
و ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی به‌شداریان
تێدا کردبوو
به دوو قۆناخ
کۆتایی پێهات. قۆناخی
یه‌که‌م - بریتی
بوو له خولێکی
ڕۆشنبیری بۆ
ماوه‌ی 10ڕۆژ بۆ
20 خانمی نه‌ته‌وه
جیاجیاکانی
ناو شاری که‌رکووک
له بواری
ئاشتی و چۆنێتی
بڵاو کردنه‌وه‌ی،
هه‌روه‌ها چۆنیتی
ناوبژیوان و
چاره‌سه‌ر
کردنی ناکۆکێکان
وه هاوکات
بابه‌تی جێنده‌ر
و توندوتیژی
دژ به ئافره‌تان . قۆناخی
دووه‌م - بریتی
بوو له پێشکه‌ش
کردنی دوو به‌رنامه‌ی
ته‌له‌فزیۆنی
به ناونیشانی
((هه‌نگاو به‌ره‌و
ئاشتی و پێکه‌وه
ژیان)) له لایه‌ن
چوار خانمی
به‌شداربووی
خولی قۆناخی یه‌که‌م،
هاوکات به‌رهه‌م
هێنانی فلیمی
دۆکیومێنتاری
له سه‌ر شاری
که‌رکووک که
تێدا پێنچ
خانمی به‌شداربووی
قۆناخی یه‌که‌م
سه‌ردانی کلێسا
و مزگه‌وت و
ده‌زگه ڕاگه‌یاندنکانیان
کرد‌و په‌یامی
ئاشتی و پێکه‌وه
ژیانیان بڵاو
کرده‌وه و
داوایان له
به‌رپرسان
کرد هه‌مان
په‌یام له
ناو کۆمه‌ڵگه‌دا
بڵاو بکه‌نه‌وه . له
به‌رواری 5/7/2009 ڕێکخراوی
میرسی کور پێشه‌نگه‌یه‌کیان
سازدا بۆ سه‌رجه‌م
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی
که پڕۆژه‌یان
هه‌بوو له ڕێخکراوی
ناو براو به
مه‌به‌ستی
نمایش پڕۆژه‌کانی
ڕێکخراوه
به‌شدار
بووه‌کان، ڕێکخراوی
کۆمه‌ک له‌و
پێشه‌نگایه
فلیمێکی دۆکویومنێنتاری
نمایش کرد له‌سه‌ر
پێکه‌وه ژیانی
شاری که‌رکووک. پاشان
له به‌رواری
6/7/2009 له پاش پێشه‌نگاکه
ڕێکخراوی مێرسی
کۆر خولێکی ویب
سایتی کرده‌وه
بۆ چه‌ند ڕێکخراوێکی
به‌شدار بووی
پڕۆژه‌کانی
مێرسی کۆر به
مه‌به‌ستی
ئه‌ندام
بوون له سایت
میرسی کور. «...» ڕێکخراوی
کۆمه‌ک و فه‌رهه‌نگخانه‌ی
که‌رکووک به
هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی
رۆشنبیری و که‌لتوری
کورد و سه‌نته‌ری
ئارێز سێ خولی
کۆمپیوته‌ری
سازدا بۆ 33 فێرخوازی
قۆناخی جیاجیاکانی
خوێندن بۆ
ماوه‌ی 20 ڕۆژ
له باره‌گای
فه‌رهه‌نگخانه‌ی
که‌رکووک . شێرزاد
عبدالله عمر «...» |