پێشنیازی
«فێرگه‌ی نه‌ختوپوخت» کوردستان،
به مه‌به‌ستی
هاندانی خه‌ڵک
ڕوه‌و ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی
گونده‌کان،
سیاسه‌تێک پیاده
ده‌کات بریتییه
له کردنه‌وه‌ی
فێرگه له زۆربه‌ی
گونده‌کان.
ئه‌م سیاسه‌ته
کاریگه‌ریی
نایه‌تی (نێگه‌تیڤ)
ی زۆره،
چونکه ده‌بێته
مایه‌ی په‌رته‌وازه‌بوونی
توانا و لێک
دابڕانی
گونده‌کان. فێرگه
له گوندان زۆرن
که ناشێ ناوێ
فێرگه‌یان لێ
بنرێ. نه به
ژماره‌ی فێرخوازی
نیو یه‌ک پۆل،
نه به که‌لوپه‌ل،
نه به ئاستی
مامۆستا، نه
به بینا و نه
به هیچ پێوه‌رێکی
دیکه مه‌رجی
فێرگه‌ی زۆر
ساکاریش پڕ
ناکه‌نه‌وه.
بڕیارێکی سیاسیی
چه‌وته و
ئاکامی ته‌واو
نادروستی هه‌یه. «كؤمهک»،
به مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ر
باشتر، پێشنایزی
«فێرگه‌ی نه‌ختوپوخت»
ی پێشکه‌ش
کردوه. پێشکات
له ده‌ڤه‌ری
مه‌خموور و ڕانیه،
به هاوکاری
په‌روه‌رده‌ی
ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره
که‌وتینه
په‌یجۆری.
پاش په‌یدۆزی
و ئامارگیری
و گفتوگۆ، پێشنیازی
چاره‌سه‌ر
که بریتییه
له کۆ کردنه‌وه‌ی
فێرگه‌ی په‌رته‌وازه
له فێرگه‌ی ڕێکوپێکدا،
ئاماده کرا. ئه‌نجامی
کاری «کۆمه‌ک»
به ڕاپۆرت
درایه هه‌م
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی
کوردستان و
هه‌م کاره‌وان
(قایمقام) ی هه‌ردوو
ناوچه. گه‌رچی
پێشوازییه‌کی
زاره‌کیی گه‌رم
له‌م پێشنیازه
کرا به‌ڵام
به کرده‌وه
هه‌تا ئێستا
هیچ هه‌نگاوێک
نه‌نراوه. ئه‌م فایهلانه،
بارودۆخی فێرکاریی
ڕانیه و مه‌خموور
ڕوون ده‌که‌نه‌وه:
·
پێشنیازی
«به‌ره‌و 2011 - کۆ
کردنه‌وه‌ی
فێرگه‌کانی
مه‌خموور» 2010-04-11 ·
په‌رته‌وازه‌بوونی
فێرگه له
ده‌ڤه‌ری ڕانیه ·
په‌رته‌وازه‌بوونی
فێرگه له
ده‌ڤه‌ری مه‌خموور «...» |