تایبه‌تمه‌ندیی
فێرگه‌ی
هاوچه‌رخ
1. ڕێسای پۆل
– فێرخوازان
له پۆلدا به
ڕێنوێنی و
هاوکاریی
مامۆستا – نه‌ک
به فه‌رمانی
ئه‌و- له پڕۆسه‌یه‌کی
سازهندهدا،
خۆیان ڕێسا بۆ
هه‌ڵسوکه‌وتی
خۆیان داده‌ڕێژن.
2. بازنه‌ی به‌یان
– ده‌ستپێکی ڕۆژ،
فێرخوازانی
پۆل به ده‌وری
مامۆستادا
له بازنه‌یه‌کدا
کۆ ده‌بنه‌وه.
چه‌ند خاڵیکی
گرینگی ژیان
له‌م بازنه‌یه‌دا
هه‌موو ڕۆژیک
دێته به‌رباس.
ڕۆژژمێر، که‌شوهه‌وا،
دهنگوباسی
خۆماڵی و جیهانی،
نه‌خشه‌ی
کوردستان و جیهان،
ژینگه و ...هتد.
3. گرووپکاری
– پۆلی هاوچه‌رخ
فێرخوازان
له گرووپدا ڕێک
ده‌خات. هه‌موو
گرووپێک له
ده‌وری مێزێک
داده‌نیشن و
کاری ڕۆژانه‌ی
نێو پۆل وێکڕا
ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مامۆستا ده‌بێته
ڕێنوێن و فێرخواز
چالاکانه
هاریکاری یه‌کدی
ده‌که‌ن بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی
زانست و هونه‌ر.
4. هه‌ڵسه‌نگاندن
و دیڤچوون – هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئاستی فێرخواز
هونه‌ری خۆی
هه‌یه. مامۆستای
کارزان له ڕێی
هه‌ڵسه‌نگاندن
و دیڤچوونهوه
هه‌م ئوستادی
خۆی ده‌نوێنێ
هه‌م په‌رۆشی
بۆ ئایه‌نده‌ی
فێرخوازان.
5. گه‌شتی پۆل
و دهوروبهرناسین
– که‌ی ڕه‌وایه
له وه‌ڵاتێکی
وه‌ک
کوردستان
منداڵی فێرگه
له‌و گه‌نجینه
فه‌رهه‌نگی
و سروشتییه‌ی
وه‌ڵاته‌که‌ی
خۆی بێ‌ئاگا بێ؟
ئه‌دی فێرگه
کاری چییه؟
فێرگه‌ی
هاوچه‌رخ
سووره له‌سه‌ر
ڕێکخستنی گه‌شتی
دوور و نێزیک
بۆ فره‌واندنی
هزری منداڵ.
6. دیداری
گه‌شه - دیدارێکی
یه‌ک سه‌عاتی
له‌گه‌ڵ یه‌ک
منداڵ و خێزانی
به‌رپرس له‌و
منداڵه (دایک‌وباوک)
به مه‌به‌ستی
ئاگاهی و هۆشداربوونهوهی
هه‌موان ده‌رباره‌ی
بارودۆخی
منداڵه‌که،
بناخه‌یه‌کی
یه‌کجاری گرینگه
بۆ گه‌شه‌ی
ئه‌م منداڵه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی
زیاتر تکایه
بڕوانه کتێبی
«خیزان و
ناسکهساڵ»
له به‌شی کتێبخانه‌ی
ئه‌م سایته‌دا.
7. پلانی هه‌فتانه،
وه‌رزانه و
ساڵانه‌ی
مامۆستا –
ئوستادیی
مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ی
له هونه‌ری
وانه‌گوتنه‌وه‌دا
دیاره، ئه‌وه‌نده‌ش
توانای ڕێکخستن،
پلانڕێژی،
هه‌ڵسه‌نگاندن
و دیڤچوون ده‌گرێته‌وه.
«...»
|