پڕۆژه‌ی «کتێبخانه‌ی گوندان» بۆ «باتمان» له‌ باکووری کوردستان

 

تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی «پیپی گۆره‌ویدرێژ» ده‌کات

گومرگی‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندن و فه‌وتاندنی زیاتر له‌ یه‌ک هه‌زار کتێبی منداڵانی کوردی ده‌کات. ئه‌م کتێبانه‌ له‌ زمانی سوێدییه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کراون. Pippi_1.jpg

ده‌زگه‌کانی تورکیا ده‌ترسن له‌وه‌ی کتێبه‌کان بیر و بۆچوونی نابه‌جێی به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا یان مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورکی تێدا بێت. ئه‌م کتێبه‌کان به‌شێکن له‌ پرۆژه‌یه‌کی ڕێخکراوی «کۆمه‌ک» بۆ پێنج کتێبخانه‌ی کوردی له‌ ده‌ڤه‌ره‌ی «باتمان» ی باکووری کوردستان. کتێبه‌کان کتێبی کلاسیکی منداڵانن له‌ سوێد، بۆ نموونه‌ «پیپی گۆره‌ویدرێژ» و «ئه‌لفۆنس ئۆبێری». پڕۆژه‌ی ئه‌م کتێبخانانه‌ی کۆمه‌ک به‌ یارمه‌تیی «سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئولوف پالمێ» به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر کتێبه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، گومرگ ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی کتێبه‌کان هیچ سووکایه‌تیه‌کی به‌رانبه‌ر که‌مال ئه‌تاتورک و ده‌وڵه‌تی تورکیا تێدا نییه‌.

ده‌زگه‌کانی تورکیا داوا ده‌که‌ن خۆیان پێنج مامۆستای خۆیان دیاری بکه‌ن تا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ بچێته‌وه‌ و بگه‌ڕێن به‌ دوای شیمانه‌ی سووکایه‌تی دژ به‌ تورکیا. ئه‌م کاره‌ش دوو تا سێ مانگ ده‌خایه‌نێت و داوایان وایه‌ «کۆمه‌ک» مه‌سره‌فی ئه‌م ئه‌رکه‌ بکێشێت. 

هه‌ڵبه‌ت کۆمه‌ک ئه‌م داوایه‌ی تورکیا به‌ ناڕه‌وا داده‌نێت و نایسه‌لمێنێت. ئێستاش گومرگ ده‌ڵێت گه‌ر کتێبه‌کان به‌ زووترین کات Pippi_2.jpgنه‌برێنه‌وه‌ سوێد، تورکیا، زه‌وتیان ده‌کات و ده‌یانفه‌وتێنێ. ده‌زگه‌کانی تورکیا لایان ئاشکرایه‌ کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ کتێبه‌کان به‌ زمانی کوردین. 

تورکیا وه‌ڵاتی نێوزه‌ده‌ بۆ ئه‌ندامه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا. یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی له‌ سه‌ر تورکیا دانراوه‌ و ده‌یکاته‌ شایه‌نی ئه‌م نێوزه‌دییه‌ ڕێز گرتنه‌ له‌ مافه‌ دێمۆکراتی و ئازاد، ئه‌م مافانه‌ کوردیش ده‌گرنه‌وه‌. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تورکیا پرسه‌ هه‌م بۆ سوێد و هه‌م بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش. 

هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م پرسه‌ له‌ په‌رله‌مانی سوێددا باسی لێکرا. «لێنا ئادێلسۆن» ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی پارتی مۆدێرات پرسیاری له‌ وه‌زیری فه‌رهه‌نگ «له‌یف پاگرۆتسکی» کرد، ئایا به‌رانبه‌ر ئه‌م کێشه‌ هه‌ڵوێستی چییه‌. 

تا ئه‌و کاته‌ ده‌زگه‌کانی تورکیا بڵاویان نه‌کردبۆوه‌ که‌ کتێبه‌کان ده‌فه‌وتێنن. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا وه‌زیری فه‌رهه‌نگی سوێد ئه‌م کێشه‌یه‌ی‌ هه‌روا به‌ سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت. 

 

کۆمه‌ک
26-08-2006

«...»

 

Pippi_3.jpg«پیپی» مافی په‌نابه‌ری له‌ تورکیا، وه‌رناگرێت..

جارێکی دیکه‌ کتێبه‌ کوردیه‌کانی کۆمه‌ک که‌ له‌ ساڵی 2006 دا ناردوونی بۆ باکووری کوردستان، ده‌بنه‌وه‌ کێشه‌ بۆ حکوومه‌تی تورکیا.

ئه‌م کتێبانه‌ به‌شێکن له‌ پڕۆژه‌یه‌کی «کۆمه‌ک» بۆ ناردنه‌وه‌ی کتێبی کوردیی منداڵان بۆ باکووری کوردستان. ئه‌م کتێبانه‌ به‌رهه‌می نووسه‌رانی گه‌وره‌ی سوێدن و هه‌ر له‌ سوێد ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کراون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کتێبانه‌ به‌ زمانی کوردین، حکوومه‌تی تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ پڕۆژه‌که‌ دروست کردوه‌.

خاتوو Siv Holm ی په‌رله‌مانتاری سوێدی ڕۆژی 4/5/2007 له‌ په‌رله‌ماندا ئه‌م باسه‌ی هورووژاند و پرسیاری ئاڕاسته‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کرد. وه‌زیر وه‌ڵامێکی دایه‌وه‌ له‌ ڕاستی دوور بوو. «کۆمه‌ک» لێی هاته‌ وه‌ڵام. وه‌زیر پاشه‌کشه‌ی کرد و سازمانی به‌رپرس له‌و وه‌ڵامه‌ نادروسته‌ داوای لیبوردنیان کرد. مانگی 6 ی 2007 کتێبه‌ کوردییه‌کان ئازاد کران و گه‌یشتنه‌ ده‌ست منداڵانی باتمان له‌ باکووری کوردستان. 

فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند ورده‌کارییه‌کی ئه‌م داستانه‌، له‌م لینک و فایه‌لانه‌دا

·         په‌رله‌مانتار Lena Adelsohn Liljeroth ڕۆژی 2006-08-16 له‌ په‌رله‌ماندا پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیری فێرکاری و فه‌رهه‌نگ -ی سوێد ده‌کات

·         وه‌ڵامی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد   Jan Eliasson بۆ پرسیاره‌که‌ی په‌رله‌مانتار Lena Adelsohn Liljeroth - ڕۆژی 2006-08-30

·         «له‌وانه‌یه‌ تورکیا کتێبه‌کانی پیپپی بفه‌وتێنێ!» - ڕۆژنامه‌ی Sydsvenskan ڕۆژی 2006-08-24

·         گوتاری ڕۆژنامه‌وانی کوردی سوێد «موسته‌فا جان» - ڕۆژنامه‌ی DN ی سوێد 2006-08-30

·         «تورکیا ڕێ له‌ کتێبی منداڵان ده‌گرێ» - ڕۆژنامه‌ی  - SvD 2006-08-16

·         «کتێبی سوێدی له‌‌ گومرگی تورکیادا گیر ده‌بن!» – سه‌رچاوه‌ SvB - 2006-10-26

·         په‌رله‌مانتار Siv Holm ڕۆژی 2007-05-04 له‌ په‌رله‌ماندا پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات

·         وه‌ڵامی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد   Carl Bildt بۆ پرسیاره‌که‌ی په‌رله‌مانتار Siv Holm - ڕۆژی 2007-05-09

·         سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ - SvB ڕۆژی 2007-05-10

·         سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ - svt ڕۆژی 2007-05-10

·         ڕوون کردنه‌وه‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌رباره‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ نادروسته‌ 2007-05-10

·         سازمانی Palmecenter داوای لێبوردن ده‌که‌ن – سه‌رچاوه‌ SvB 2007-05-10

·         سه‌فیری سوێد له‌ تورکیا Christer Asp ئه‌و به‌زمه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی «کۆمه‌ک» - سه‌رچاوه‌ svt 2007-06-11

·         «کتێبه‌کانی کۆمه‌ک ئازاد کران» - سه‌رچاوه‌ SvB 2007-06-13

 

ساڵی 2008، پاش ئه‌وه‌ی «کۆمه‌ک» خه‌ڵاتی «کوردی ساڵ» له‌ ستۆکهۆڵم وه‌رده‌گرێت:

·         په‌رله‌مانتار Göran Lindblad دێته‌ گۆ دژ به‌ «کۆمه‌ک» دێته‌ گۆ 2008-05-13

·         خاتوو Gunilla Carlsson ڕۆژی 2008-05-22 وه‌ڵامی Göran Lindblad ده‌داته‌وه‌

·         گوتاری سیاسه‌تمه‌داری سوێدی Fredrik Malm بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی دێپلۆماتێکی سوێدی دژ به‌ کوردستان و دژ به‌ «کۆمه‌ک» - سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی Expressen ی سوێدی 2008-09-02

 

ئه‌وجا ئاگاداریی له‌ سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» ـه‌وه‌:

·         ئاگاداری له‌ سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» ـه‌وه‌ بۆ مێدیا ده‌رباره‌ی کتێبه‌کان – به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ باڵوێزخانه‌ - 2007-05-12

·         ئاگاداری له‌ سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» ـه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕزگاربوونی کتێبه‌کان - 2007-06-13

·         سه‌رۆکی «کۆمه‌ک» ڕۆژی 2008-05-16 هێرشی Göran Lindblad وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

 

 

 

 

·         http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=67&dtyp=frs&rm=2005/06&dok_id=GT112030&nr=2030

·         http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=71&dtyp=frs&rm=2005/06&dok_id=GT122030&nr=2030

·         http://www.sydsvenskan.se/varlden/article180029/Pippi-bocker-kan-forstoras-i-Turkiet.html

·         http://www.regeringen.se/sb/d/8620/a/82030;jsessionid=atzxN6wSiHM4 

·         http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=71&dok_id=GU121119

·         http://svt.se/svt/jsp/Crosslink.jsp?d=22620&a=826083

·         http://www.dn.se/kultur-noje/upp-till-bevis-turkiet

·         http://www.svd.se/kulturnoje/nyheter/barnbocker-stoppade-i-turkiet_344198.svd

·         http://www.svd.se/dynamiskt/kultur/did_13576939.asp

·         http://www.svb.se/nyheter/pippi-och-mamma-mu-fast-i-tullen

·         http://www.svb.se/nyheter/palmecentret-ber-om-urs%C3%A4kt

·         http://www.svb.se/nyheter/bildt-har-fel-om-kurdiska-barnb%C3%B6cker

·         http://svt.se/svt/jsp/Crosslink.jsp?d=27170&a=825187

·         http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=67&dtyp=frs&rm=2007/08&dok_id=GV111212&nr=1212

·         http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=71&dtyp=frs&rm=2007/08&dok_id=GV121212&nr=1212

·         http://www.expressen.se/kultur/1.1285888/diplomatilska

«...»